شەهید نەمرە وەکو شاخ، وەکو درەخت، وەکو بەهار و گوڵەباخ
بیروڕا 03:05 PM - 2025-11-23
چیرۆکی شەهادەت لای پێشمەرگەکانی یەکێتی، پڕن لە ئازایەتی و دەرس و
عیبرەت و جوامێری
مێژووی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان، چیرۆکێکی دوور و درێژی کارەسات و
قوربانیدانە.
سەردەمێکی نییە، پڕ نەبێ لە گیان بەختکردن و خوێن بەخشین، ئەو کاروانە
دوور و درێژە، بەخوێنی شەهیدەکان نەخشێنراوە و ئەوان سەرقافڵەی ئەم رێگا دوور و
درێژەن کە هێشتا ئەوسەری دیارنییە.
کە باسی شەهید و شەهادەت دەکرێت، ناکرێ باسی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و شەهیدەکانی نەکەین! هەموو حزبەکان، ئەوانەی لە
خەباتی چەکداری و نهێنیدا بەشداربوون و دواتریش شەرەفی داکۆکییان لە کوردستان پێ
بڕاوە، هەر کەسە و لە قەدەر خۆی تێکۆشاوە و شەهیدی بەخشیوە و هەموو شەهیدانی
کوردستانیش سەروەر و رووناکی ئێستا و ئایندەمانن، بەڵام کاتێک دێینە سەر باسی
خەباتی یەکێتی و کاروانی شەهیدانەکەی، ناچار دەبین، قووڵتر رۆچینە ئەم حاڵەتەوە.
وەک چۆن یەکێتی رابەری شۆڕشێکی نوێی جیاواز بوو، ئاوهاش شەهید بەخشینەکەشی جیاواز
بووە.
هەر لە سەرەتای دامەزراندنی و پاش ساڵێک و چوار مانگ و نیو، سێ
سەرکردەی بەئەمەک و بوێر، خاڵە شیهاب و کاک ئەنوەر و کاک جەعفەر، لە زیندانەکانی
بەعسدا شەهیدکران و بوونە سەرقافڵەی کاروانەکە و سەرەتای کەم ژیان و کەڵ ژیانیان
بۆ چەسپاندین. پاش دوو ساڵیش، چوار سەرکردەی تری یەکێتی، عەلی عەسکەری،
شاسوار جەلال ( ئارام )، حسێن بابە شێخ و دکتۆر خالد شەهید بوون، لە ماوەی ئەو دوو
ساڵە و کارەساتی هەکاریدا، دەیان پێشمەرگە و کادر و فەرماندەی تری یەکێتی
شەهیدبوون، ئەمە و دەیان رۆڵە و جوامێری تری یەکێتی گیانی خۆیان کردە قوربانیی
لەپێناوی گەلەکەماندا لە خەباتی شاخ و ئەم نەریتەش هەتا ئێستاش بەردەوامە و نزیکەی
30 هەزار شەهید ئەم کاروانەیان رازاندووەتەوە.
بەوپێیەی یەکێتی داکۆکیکاری هەموو سەردەمەکانە لە خاکی کوردستان،
شەهید بەخشینەکەشی لە سەردەمێکدا قەتیس نەبووە و باشترین بەڵگەش شەڕی داعشە، کە
یەکێتی لە پاراستنی خاکی کوردستان لە داگیرکاریی چەکدارانی داعشدا، نزیکەی هەزار و
پێنج سەد پێشمەرگە و کادر و فەرماندەی گیانی خۆیان بەخشی، کە هەندێکیان نزیکەی
چوار دەیە بوو پێشمەرگە بوون.
چیرۆکی شەهادەت لای پێشمەرگەکانی یەکێتی، پڕن لە ئازایەتی و دەرس و
عیبرەت و جوامێری، نامەی شەهیدانی زیندانەکانی رژێمی بەعسی رووخاو و بەسەرهاتی
شەهیدانی سەنگەرەکانی بەرەنگاربوونەوە، وانەی فیداکاری و نەبەردیمان پێدەڵێنەوە و
فێرمان دەکەن، رێگەی ئەو سەروەرانە بەرنەدەین و هەمیشە ئەو دێڕە شیعرەی شەهید مەلا
عەلی-شمان بیر بێت، کە لە قەسابخانەکەی موسڵ بەر لە سێدارەدانی دەڵێت:
سەربەرزییە کە پێڵاوم ئەبینن...
بەسەر سەری دوژمنەوە لە بەرزین
دڵنیاش بین وەک شێرکۆی نەمر دەڵێت:
شەهید سۆمای چاوە...
کام دوا رۆژ دوورە ئەیبینێت
سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان و هەمیشە زیندوو بێت یاد
و یادەوەرییان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07




دابەزێنە

