كاتی بڕ‌یار و بازدانه؛ بۆ ئه‌ركی نوێی حیزبه كوردستانیه‌كان
بیروڕا 11:18 AM - 2025-11-22
دوای بیست ساڵ له په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری فیدراڵی عیراق، كورد ئه‌مجاره‌ش له‌ڕ‌ێگه‌ی (58) نوێنه‌رییه‌وه ده‌چێته ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ خولی شه‌شه‌می دوای پرۆسه‌ی ئازادی، ئه‌و ئاماده‌ییه له‌ڕ‌ووی ژماره‌وه كه‌مه، چونكه ناتوانێت ببێته رێگر له‌به‌رده‌م دوو له سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی، به‌ڵام له‌ئاستی پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئاستێكی گرنگی مێژوویی و یاسایی و سیاسی دایه، ئه‌م كاته، كاتی بڕ‌یار و بازدانه و په‌یوه‌سته به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و ده‌ستكه‌وتی كه‌سی.
گه‌لانی عیراق به كورد و عه‌ره‌ب توركمان و مه‌سیحی، له ماوه‌ی بیست ساڵه‌ی رابردوودا، گه‌وره‌ترین ده‌ستووری وڵاتێكی فیدراڵی و دیموكراتییان په‌سه‌ند كردووه، به باوه‌ڕ‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستوور ده‌بێته بنه‌مای هاوسه‌نگی نێوان نه‌ته‌وه‌كان، حیزبه‌كان، و ده‌سه‌ڵاته‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شی زۆری مادده په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به‌ڕ‌ۆحی ده‌ستوور ته‌نیا وه‌ك مادده‌یه‌كی نووسراو ماونه‌ته‌وه، حیزبه كوردستانییه‌كان له هه‌موو خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڵێن ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌ركی ئه‌مڕ‌ۆیان به به‌یانی سپاردووه، له به‌شداربووی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و بنیاتنانه‌وه‌ی عیراقی نوێ، دوای (20) ساڵ كورد به‌رده‌وام له مه‌یدانی داواكاری و مه‌یدانی ئۆپۆزیسیۆن بوون و به‌شداربوو له حكومه‌ت له بازنه‌یه‌كی به‌تاڵ ده‌خولێته‌وه.
ئێستا، كاتی ئه‌وه‌یه حزبه كوردستانییه‌كان به یه‌كه‌وه و به تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی به دیدێكی نوێ ده‌ستوور بكه‌ن به به‌رنامه‌ی كار، په‌رله‌مانتارانی كورد ئه‌و ده‌ستووره بگۆڕ‌ن به به‌رنامه‌ی كار، ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به مافه نیشتمانییه‌كان، ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم و فیدراڵیزم، ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی، دادگای باڵای فیدراڵی، مافی هه‌رێمه‌كان، بودجه و مووچه، سامانه سروشتییه‌كان، هاوبه‌شی راسته‌قینه و شه‌راكه‌ت له حوكمڕ‌انی، گۆڕینی روئیای ئێستا بۆ روئیای به‌شداری و هاوبه‌شی و شه‌راكه‌ت.
ئه‌م ئه‌ركانه چۆن جێبه‌جێ ده‌كرێن؛ سه‌ره‌تا یه‌كخستنی ناوماڵی كورد، نێوماڵی كورد به واتای دانانی پره‌نسیپ و دیسیپلین، یاسا و رێكار، به‌رنامه‌ی كار و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، گێرانه‌وه‌ی شكۆ بۆ هه‌رێم به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی هه‌رێم، خاڵێكی تری زۆر گرنگ ده‌توانم بڵێم له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌یه ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی رێكبكه‌ون كارنامه‌ی رێكه‌وتن و گێڕ‌انه‌وه‌ی متمانه و كاری هاوبه‌ش له‌سه‌ر سێكوچكه‌ی (هه‌ولێر، كه‌ركووك، به‌غداد) ئاماده بكه‌ن، به واتای یه‌كخستنی سیاسه‌تی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان و پرسه ستراتیژییه‌كان، رێكکه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كابینه‌ی هاوبه‌ش بۆ چوار ساڵ بۆ هه‌رێمێكی به‌هێز، ئه‌م خواسته‌ش به‌بێ یه‌كخستنی روئیا و به‌رنامه‌ی رێكه‌وتن له سه‌ر ئاستی هه‌ولێر و كه‌ركوك و به‌غداد به‌دی نایه‌ت، ئه‌م خواسته بۆ حزبه‌كانی تریش راسته ناكرێت داوای یه‌كڕ‌یزی و لیستی یه‌كگرتووی هاوپه‌یمانی كوردستانیان لێ بكرێت، له‌هه‌رێمی كوردستانیش نا دادی و سته‌میان به‌رامبه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر له‌ده‌سته‌ڵات به‌شداربن ده‌بێت هه‌ست به‌وه بكه‌ن به‌شدارن، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنیش بن ده‌بێت به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت و مافه‌كانیان پارێزراو بێت، له‌ڕ‌ووی یاسایی و سیاسی و دارایی...
خاڵێكی تری زۆر گرنگ و جه‌وهه‌ری ده‌بێت شكۆی هه‌رێمی كوردستان بپارێزرێت له‌به‌رامبه‌ر باڵا ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕ‌ێوه‌بردن، ئه‌گه‌ر روونتر له‌م باره‌یه‌وه بدوێن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كه بگات، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن) به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه هه‌رێمی كوردستان له‌ناو خۆیدا بشارێته‌وه قووتی بدات، كه‌ده‌ڵیم هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستم ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمه به خاك و خه‌ڵکەكه‌ی و ته‌واوی دامه‌زراوه‌كان وحزبه‌كان و رێكخراوه‌كانیشییه‌وه، چونكه به سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی ناكۆكی ئاسایی له به‌ڕ‌ێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ئه‌وه له كاتێكدا ده‌بێت هه‌رێم به هیچ ناكۆكێكی له‌و جۆره نه‌هه‌ژێت، به‌ڕ‌ای به‌نده ته‌نیا هیوا ئه‌وه‌یه شكۆی هه‌رێمی كوردستان بپارێزرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت شكۆی تاك و دامه‌زراوه‌كانی بپارێزێت، ئه‌مه‌ش هه‌م هه‌نگاوێكی گرنگه هه‌م بازدانێكی گرنگه بۆ نیشتمانسازی و نه‌ته‌وەسازی و هه‌ستكردن به ئارامی و كۆتاییهێنان به دوو به‌ره‌كی و په‌رته‌وازه‌یی و دوو زۆنی، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركانه‌ش دوای كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌بێت بیر له كاری له پێشینه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت بكرێته‌وه له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی كورتدا زه‌مینه سازی بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌قی مادده‌ی (120)ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عیراق ساڵی 2005كه‌تێیدا هاتووه (هه‌رێم ده‌ستوورێك بۆ خۆی داده‌ڕ‌ێژێت، هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم و میكانیزمی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه دیاری ده‌كات به مه‌رجێك ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستووره‌دا)، جێبه‌جێكردنی ئه‌م مادده‌یه له ده‌ست كورد خۆیه‌تی بۆ په‌سه‌ند كردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و به‌هێز كردنی پێگه ده‌ستووری و یاساییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و عیراق و جیهاندا.
بۆیه ئه‌گه‌ر كورد و نوێنه‌رانی كورد بخوازن ده‌ستووری عیراق به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێت زۆر به وریایی و به دیدێكی ده‌ستوورییانه ویاساییانه‌و سیاسییانه، پاڵپشت به‌هێزی ناوماڵی كورد پێداچوونه‌وه به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌دا بكه‌ن كه له ده‌ستووردا ئاماژه‌یان پێدراوه (ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ، ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كان. ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاته باس نه‌كراوه‌كان) ئه‌م ئه‌ركانه‌ش به‌شی زۆری ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی مه‌تبه‌خی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا، بۆیه ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی هی حیزبه‌كانی خۆیانین، ده‌بێت هی نیشتمان و مافی تاك به تاكی كورد و پێكهاته‌كانی تر و پارێزه‌ری ده‌ستوور بن و سنوورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی فیدرالیش دابنێن به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌ت، چونكه له ماوه‌ی ڕ‌ابردوو ده‌وڵه‌ت كه‌مته‌رخه‌م بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریه ده‌ستوورییانه‌ی ده‌كران سه‌ر مافی هاوڵاتیانی هه‌رێم و ته‌وای مافه ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی فیدراڵه‌وه، بیرمان نه‌چێت پێكهاته‌ی شیعه و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه ده‌وڵه‌ت بشارنه‌وه‌و قوتی بده‌ن.
بۆیه كه‌ده‌ڵین كاتی بڕ‌یار و بازدانه، مه‌به‌ستمان جێهێشتنی زمانی هه‌ره‌شه‌و زۆنكا و زلكاوی خۆ خۆری و ناكۆكی و بێ ڕ‌وئیاییه، بۆ چالاكی سیاسی نوێ، بۆ گۆڕ‌انكاری له نوێنه‌رانی حیزبی بۆ نوێنه‌ری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌م خوله نوێیه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت بێته مێژووی بازدان و یه‌كگرتوویی. ئه‌گه‌ر له دوای بیست ساڵ، كورد بتوانێت ده‌ستووری عێراق بكاته به‌رنامه‌ی كار و كردار، هێشتا سه‌ركه‌وتنه چونكه بژارده‌كانی تریش به‌بێ یه‌كێتیی ناو ماڵی كورد و یه‌ك گوتاری نایه‌نه دی.
شاراوه نییه بژارده‌ی ترمان نییه بۆیه كاتی ئه‌وه‌یه كه ده‌ستووری عێراق بكرێته به‌رنامه‌ی فه‌رمی كار، نه‌ك به‌رنامه‌ی فه‌رمی وشه و دروشم، خۆ خه‌ڵه‌تاندن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بیت په‌رله‌مانی كوردستان كارا و ده‌نگ دلێر بێت خۆی له دیلی ده‌ست حیزبه‌كان ڕ‌زگار بكات، ژووری كار دروست بكات و ژووری فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان بكاته‌وه، به هه‌ماهه‌نگی پرۆژه یاساكانی په‌یوه‌ندی دار ئاماده بكات و متمانه و پشتیوانی شه‌قامی كوردیان بۆ ده‌سته به‌ر بكاته‌وه، به‌م هه‌نگاوانه په‌رله‌مان ده‌بێته ماڵی یاسادانان و ماڵی هه‌مووان، ژووری كار له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ده‌بێته قه‌ڵا وكۆتایی به كۆمه‌ڵی دیارده‌ی بێ به‌رنامه‌یی ده‌هێنێت.
بۆیه له ئێستادا كات دره‌نگه و له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانیان دا نییه، پێویسته كورد داواكارییه‌كانی له دووتوێی مانفێستۆیه‌كی ڕ‌ووندا ڕ‌ابگه‌ێنێت و له‌ناو به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی داهاتوو شوێنیان بكاته‌وه و بیانكاته مه‌رجی به‌شداربوون له كابینه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی داهاتوو، ده‌بێت داوای زه‌مانه‌تی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كه بكات، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت له نێوان مه‌غدورییه‌ت و به‌ڵێن و سه‌رلێشێوای و به‌شدار بووی له حكومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆن بووندا خول بخواته‌وه.
كۆ به‌ندی وتاره‌كه‌مان ڕ‌ێكه‌وتن و كاری پێكه‌ویی و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور و ئیمزاكردنی به‌ڵیننامه‌ی كاری هاوبه‌ش و پێكهێنانی لیستی كوردستانی خاوه‌ن به‌رنامه، له وته و هیواوه بكرێن به‌كار و كردار، به‌م هه‌نگاوه‌نه‌ش په‌یامی گه‌لی كوردستان ده‌گات به گوێی ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و گه‌لانی عیراق و ته‌واوی دۆستان و نه‌یارانی گه‌لی كورد.
به‌پێچه‌وانه‌وه له ئێستادا كه‌سمان براوه نین، به تاك به‌تاكی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆك و سه‌ركرده و حزبه‌كانیشه‌وه، به‌تایبه‌تی پارتی ویه‌كێتی ، ئه‌گه‌ر نه‌توانن ژماره‌و پێگه وخه‌باتی 100 ساڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن به هێز و ئیراده بۆ ته‌رجه‌مه‌كردنی به‌ده‌ست هێنانی مافه ڕ‌ه‌واكانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ رادەگیرێت
10:06 PM - 2025-12-27 -
کەرکوک.. بە بڕیاری پارێزگار سبەی لە باخچە و خوێندنگاکان پشوو دەبێت
09:46 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
12:30 PM - 2025-12-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە حاكم ئیبراهیم دەكات
پرسەنامە 05:06 PM - 2025-12-27 -
رێبوار تەها باشترین پارێزگاری باشووری كوردستانە
کوردستان 04:07 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
جیهان 03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
عیراق 12:30 PM - 2025-12-27 -
كاندیده ده‌رچووه‌كانی په‌رله‌مان سوێندی یاسایی ده‌خۆن
عیراق 11:34 AM - 2025-12-27 -
دوو هێندەى ساڵى رابردوو باران باریووە و بەفر و باران بارینیش دەستپێدەکات
کوردستان 10:55 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى خاتوو شوکریە کەریم
پرسەنامە 10:25 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى دکتۆر جەمال رەشید
پرسەنامە 10:20 AM - 2025-12-27




دابەزێنە

