رۆژی شەهیدی یەكێتی، رۆژی هەستانەوە و بەردەوامیی
بیروڕا 09:19 PM - 2025-11-21
كاتێك سەرۆك بافڵ تاڵەبانی لە بەناوبانگترین ترێند و پەیامە گرنگەكەیدا ووتی: یەكێتی هێزە، مێژووە، رێك ئەو مێژووە گوزارشتە لەو خەباتە درێژەی بە خوێنی شەهیدەكان بەدیهات و بە ماندوبوونی تێكۆشەران گەیشتە كەنارێكی ئارام، ئەمڕۆش كە لە رۆژی شەهیدی یەكێتیدا یادی نزیك بە 27 هەزار شەهید دەكەینەوە، یادی ئەو مێژووە سەنگین و دەوڵەمەندەی كوردایەتی دەكەینەوە كە یەكێتی پێشكەشی نیشتمانی كردووە.
راستیەكەی مێژووی یەكێتی پڕە لە داستان و قارەمانێتی و نەبەردی و چالاکی پێشمەرگانە و سەروەری، سەرجەم ئەو نەبەردی و داستانانە بە بەخشینی خوێنی شۆرشگێرە ئازاو چاونەترس و تێکۆشەرەکانی بەدیهاتووە، كە لە خەباتی کوردایەتی و بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستاندا گیانی خۆیان بەختکردەوە و بەخوێنی گەش و ئاڵیان ئەم ئازادیەی ئەمڕۆیان هێناوەتە بەرهەم.
خەباتی بێوچان و نەپساوەی یەکێتیەکەی سەرۆک مام جەلال رۆژێک نیە پۆلێک تێکۆشەر و پێشمەرگە و چوانەترسەکانی شارو رێکخستنە پۆڵایینەکانی شار چ لە شەڕی روبەڕوبونەوەی بەعس شەهید نەبووبن، بۆیە هەموو رۆژێك هەر دەكرێت رۆژی شەهیدی یەكێتی بێت، چونكە رۆژیک نیە لە سەر ئەم خاکی پیرۆزی کوردستانە مێژوویەکی پڕ سەروەری بۆخۆی تۆمار نەکردبێت، هەر ئەم خەباتە درێژەشە شەرەفی ئەوەی داوە بە یەكێتی ناوی حزبی شەهیدانی لێ بنرێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەروەك چۆن لە كارنامەی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دروشمی خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدانی كردە بنەمای باڵا، بۆ داهاتووش لە هەر پێكهاتەیەكی حكومەت و لەهەر سەكۆیەك یەكێتی لێ بێت، ئەو ئامانجە باڵایانە دەكات بەكردار و دەیانخاتە خزمەت كەسوكاری شەهیدەوە، لەبەرئەوەشە بە هیچ جۆرێك نابێتە بەشێك لە حكومەتێكی خۆسەپێن كە هۆكاری برسیكردن و بێ نانكردن و ئازاردانی دەروونی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان بێت.
جارێكی تر لە رۆژی شەهیدی یەكێتیدا، رۆژی لەسێدارەدانی شەهیدان (خاڵە شیهاب، جەعفەر عەبدولواحید، ئەنوەر زۆراب) وێڕای درود بۆ گیانی سەرجەم شەهیدان دوپاتی دەكەینەوە، رێگا و رێبازی ئەو قارەمان و تێكۆشەرانەی یەكێتی هەرگیز وون نابێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07




دابەزێنە

