سەرۆك بافڵ ئاوای وت
بیروڕا 02:24 PM - 2025-10-07
مامەڵەدروستی لەگەڵ سیاسەت و توانایی لە سەرۆكایەتیكردن، دووانەی پێوانەكردنی سەركردە و رابەرن بۆ شایستەیی رادەستكردنی داهاتووی هەر كۆمەڵگایەك، كە لە رێگەیەوە سیاسەتمەدار دەتوانێت ئامانجە بەدینەهاتووەكان بباتە قۆناغ و سەردەمێكی تر و دەستكەوتەكانیش گەورەتر و زیاتر بكات، ئەمەش ئەو پۆینت و خاڵە سەرەكیانەیە كە بكەر و رابەرێكی سیاسی پێ لە كارەكتەرەكانی تری ناو پڕۆسەی سیاسی پێ جیادەكرێتەوە.
دروشمی دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەكێتی بریتییە لە (هێزی تۆین لە بەغداد)، بەكارهێنانی هێز وەك دەستەواژەیەكی سەرەكی لەناو دروشمی سەرەكیدا بە تەنها بەخشینی (هێز) نییە بە خەڵك و دەنگدەر وەك سەرچاوەی وزەی سیاسی و رەگەزی سەرەكی بۆ سەركەوتن، بەڵكو ئاماژەشە بۆ (بەهێزیی) یەكێتی لەناو پڕۆسەی سیاسی عیراق و دەستڕۆیشتوویی و كاریگەرییەكەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمی و ناوخۆیی، هاوكات گوزارشتێكیشە بۆ (هێز)ی سەرۆكەكەی، كە لەماوەی رابردوودا هاوشێوەی سرودە ترێندەكە بە واقیع سەلماندویەتی (بەهێزە سەرۆكەكەی) لە یەكلاییكردنەوەی پرسە سیاسییە قورس و ئاڵۆزەكان و لادانی لەمپەر و بەربەستەكان و تێپەڕاندنی دۆخە نەخوازراوەكان و زۆر بواری دیكە.
لەژێر رۆشنایی ئەم سێ ئاستەی هێز (خەڵك، یەكێتی، سەرۆك) هاوكێشەكانی داهاتوو رۆشنن و پێشوەختە دەتوانرێت ئومێد لە رەشبینی جیابكرێتەوە و بەهێزەكانیش لە لاوازەكان جیاوازتر خۆیان پیشان بدەن، ئەمەش رێك لە پەیامەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەستپێكی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا خۆی بەرجەستەكرد، كە بەڵێ وەك چۆن هێز لە یەكێتیدایە، ئاواش هێزی یەكێتی لە ناو خەڵكەوەیە و هێزی راستەقینەی پاراستنی ماف و داخوازییەكانیش هەر لە سەرۆكێكی بەهێزدا بەرجەستە دەبێت.
پەیامەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە تەنها دەربڕینێكی زارەكی سەرۆكێك نەبوو بۆ گەلەكەی تا گەڕێكی تری متمانەی خەڵك بۆ یەكێتی بەدەست بهێنێتەوە، بەڵكو مانیفیستۆیەكی سیاسیش بوو كە سەركردەیەكی بەهێز بۆ خەڵكی بسەلمێنێتەوە، كە رەنگە قۆناغ و سەردەم و رووداوەكان گۆڕابن، لەوانەیە هاوكێشە و پەیوەندییەكان چووبنە ئاستێكی دیكەوە، بەڵام قسە و پەیام و بەڵێنەكان هەر لە شوێنی خۆیاندان و یەكێتیش لە جاران پابەندترە بە بەڵێنەكانییەوە، راستیش ئەو بەڵێننامە سیاسییەكەی سەرۆك بافڵ لە چوارچێوەی پەیامێكدا بۆ خەڵك و هێزەكانی خستیەڕوو هەر خۆی دەكرێت وەك دیوی ناوەوەی كارنامە و بەرنامەی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لێكبدرێتەوە.
پەیامەكەی سەرۆك بافڵ، كە (17) دەقیقە بوو، زیاد لە (32) پرسی هەمەجۆری تێدا خرایەڕوو، نەخشەڕێگا و دیدی یەكێتی بۆ زۆرێك لە سێكتەرەكان پێشكەشكرد و ئامانجەكانی داهاتووی لە عیراق و هەرێمێكی سەقامگیر و ئارامدا دیاریكرد، لە قفڵێكی سەرنج راكێشیشدا بە سێ (2)ی لەدوای یەك، ترێندێكی تری پێشكەش كرد و ژمارەی لیستەكەی (222)ی بە جۆرێكی تر لە یادی خەڵكدا چەسپاندەوە و وایكرد بڵێین: ئایا سەرۆك لە پەیامەكەیدا چی وت؟ هەر خۆشمان وڵام بدەینەوە و بڵێین: جا چی نەوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سكرتاریهتی سهرۆك مام جهلال چهند خوێندنگایهك له شارباژێڕ نۆژهندهكاتهوه
12:37 PM - 2025-11-17 -
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
کوردستان 10:32 AM - 2025-11-17 -
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
کوردستان 10:20 AM - 2025-11-17 -
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:15 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
عیراق 08:09 PM - 2025-11-16 -
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16




دابەزێنە

