ده‌نگی سووتاو..!
بیروڕا 01:19 PM - 2025-10-07
له‌گه‌ڵ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌شدا، ده‌كرێت دان به‌وه‌دابنرێت كه قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم، كاریگه‌ریی به‌رچاویان له‌سه‌ر به‌شداریی سیاسی هه‌یه و هه‌بووه. كاتێك كه قه‌یران هه‌بوو، چ جای ئابووری و دارایی!، ئه‌وا به‌شێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه قه‌واره به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردن و كاندیده‌كانیان به خه‌ڵكی ده‌نگده‌ری ده‌ده‌ن كورتده‌هێنێت، بگره كارنامه ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌گشتی، تووشی خاوبوونه‌وه و په‌ككه‌وتن ده‌بن. خۆ ئه‌گه‌ر دیوێكی قه‌یرانه‌كان بریتی بێت له مووچه، كه ساده‌ترین مافی هاووڵاتیانه، ئه‌وا پێشبینیكردنی ئه‌گه‌ری هه‌ڵكشانی رێژه‌یی ده‌نگده‌ر ئاسان نا‌بێت، وه‌ك چۆن قه‌یرانه‌كه، كه‌م و زۆر، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر حه‌ماسی بانگه‌وازكردنیش ده‌بێت لای قه‌واره و كاندیدان.
ئه‌وانه هه‌موو، پێیانده‌وترێت به‌ڵگه‌نه‌ویست، چونكه سترێسی قه‌یرانه‌كان له‌سه‌ر ته‌واوی هاووڵاتیانه به ئه‌ندامانی پارته فه‌رمانڕه‌واكانیشه‌وه، كه به‌شێكی زۆریان مووچه‌خۆرن. ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت بیری بخه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی ده‌نگدان سه‌باره‌ت به هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه كاریگه‌ره به رووداوه‌كانی وڵاتی خۆی، له‌كۆتاییدا مافه، مافێكی گرنگ و هه‌ستیاریشه!. ئه‌م مافه ته‌نها چوار ساڵ جارێك ده‌توانێت كارابێت، بۆیه بژارده‌ی راست ئه‌وه‌یه كه پیاده‌بكرێت، نه‌ك بایكۆت وه‌ك هه‌ندێك بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن.
كێ بوێریی ئه‌وه‌ی تێدایه كه دان به هه‌ڵه سیاسی و ئیدارییه‌كانی هه‌رێم خۆیدا بنێت، كه پێشمه‌رجه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌دایه‌كی تر پێشكه‌شبكات؟ كێ وه‌ك تاقیكردنه‌وه، پێی ده‌كرێت كه له‌وانیتر زیاتر رۆڵی نیشتمانیی خۆی بگێڕێت؟ كێ په‌رۆشی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره ده‌بێت بۆ گرژی و ناسه‌قامگیری و به‌ریەككه‌وتنه‌كان و پێی ده‌كرێت له پشتی په‌رده و به هاوكاریی هاوپه‌یمانه سیاسییه‌كان له به‌غدا، كۆنترۆڵیان بكات؟
له‌لایه‌كی تره‌وه، وا راسته كه ئه‌م مافه، له‌سه‌ر بنه‌مای پێداچوونه‌وه‌یه‌كی بابه‌تییانه‌ی رووداو و كه‌یسه‌كانی چوار ساڵی رابردوو ئاراسته بكرێت. بیر له‌وه بكرێته‌وه كه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، كه له‌سه‌ر ئاستی عیراقه و په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كۆی ئه‌و دۆسێ و به‌ڵێنانه‌وه نییه كه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا دراون، كێ ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌رێم بكات كه قورساییه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان هه‌بێت، له‌سه‌روویانه‌وه، قه‌یرانی دارایی؟
كێ بوێریی ئه‌وه‌ی تێدایه كه دان به هه‌ڵه سیاسی و ئیدارییه‌كانی هه‌رێم خۆیدا بنێت، كه پێشمه‌رجه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌دایه‌كی تر پێشكه‌ش بكات؟ كێ وه‌ك تاقیكردنه‌وه، پێی ده‌كرێت كه له‌وانیتر زیاتر رۆڵی نیشتمانی خۆی بگێڕێت؟ كێ په‌رۆشی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره ده‌بێت بۆ گرژی و ناسه‌قامگیری و به‌ریەككه‌وتنه‌كان و پێی ده‌كرێت له‌پشتی په‌رده و به هاوكاریی هاوپه‌یمانه سیاسییه‌كان له به‌غدا، كۆنترۆڵیان بكات؟
له‌وانه زیاتر، كێ ده‌توانێت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری بڕیاری عیراق و هێزه سیاسییه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانیدا له‌سه‌ر هێڵ بێت بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتیان به‌ته‌واوی نا‌ئومێد نه‌بن و له‌ژێر باری قورسی ئه‌و قه‌یرانه تاقه‌تپڕوكێنه‌رانه‌دا تروسكاییه‌ك هیوا ببینن؟ كێ له به‌غدا له هێزی سیاسیی تری هه‌رێم زیاتر گوێی لێده‌گیرێت و متمانه‌ی زۆرتره؟ كێ وه‌ك دنیابینی و ره‌فتار و رێئه‌كشنی سیاسی، باوه‌ڕی به مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ به‌غدا؟ ده‌توانێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسێ و پرسه گه‌رمه‌كان به‌گه‌ڕبخات؟ كێ به كرده‌یی له ده‌رگای بڕیاربه‌ده‌ستانی ناوخۆی هه‌رێم و عیراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌دات بۆئه‌وه‌ی واقعێكی باشتر له‌هه‌رێمدا بێته‌دی؟ كێ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی و له‌سه‌ر زه‌مینی واقع، به‌شێوازی جیاوازیی هه‌ڵوێستوه‌رگرتن، به‌رگریی له ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كات؟ شه‌ڕی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و ره‌چاوكردنی شه‌راكه‌ت و سازان ده‌كات له عیراقدا؟
له راستیدا، پیاده‌كردنی مافی ده‌نگدان، به‌بێ زانین و بیركه‌وتنه‌وه‌ی وه‌ڵامی كۆی ئه‌و پرسیارانه، ده‌بێته مافێكی سووتاو!. به‌ڵێ ده‌نگدان مافه، ئازادیی ره‌هاشی تێدایه له‌وه‌ی چۆنی به‌كارده‌هێنیت، به‌ڵام بێگومان، به‌بێ مامه‌ڵه‌ی هۆشیارانه، بێ به‌رهه‌م ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له فه‌رهه‌نگی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردندا شتێك هه‌بێت ناوی «سووتانی ده‌نگ» بێت، ئه‌وا هه‌ر به‌ته‌نها بریتی نییه له‌وه‌ی به هه‌ڵه ده‌نگه‌كه‌ت تۆمار كردبێت، یان به كێشه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی، یان له چوارچێوه‌ی قردێله‌ی سووری سه‌ر سندوقێكی ده‌نگدان، یان له ئه‌نجامی پێشێلكارییه‌كه‌وه بێت له پرۆسه‌كه‌دا، به‌ڵكو سووتانی ده‌نگ، له جه‌وهه‌ردا، بریتییه له‌وه‌ی ده‌نگه‌كه‌ت كاریگه‌ریی سیاسی به‌جێ نه‌هێڵێت، شوێن نه‌گرێت، بدرێت به قه‌واره‌یه‌ك، یان كاندیدێك كه سوور بزانرێت شاره‌زایی و ئه‌زموون و ده‌ره‌قه‌تی بەر‌خوردیان نییه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و دۆسێ و دۆز و كێشه و قه‌یرانانه كه له عیراقدا هه‌ن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال چه‌ند خوێندنگایه‌ك له شارباژێڕ نۆژه‌نده‌كاته‌وه
12:37 PM - 2025-11-17 -
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
کوردستان 10:32 AM - 2025-11-17 -
كاره‌بای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
کوردستان 10:20 AM - 2025-11-17 -
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:15 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
عیراق 08:09 PM - 2025-11-16 -
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16




دابەزێنە

