93 رۆژ
بیروڕا 10:46 AM - 2025-10-06
نیوەڕۆیەكی هەینی بوو، ویستم بەرەو هەڵەبجە بڕۆم، كاتی نوێژی جومعە بوو، جادەوبان چۆڵبوو، تەنها بەردەم مزگەوتەكان جمەیان دەهات و قەرەباڵغیان هەبوو، بۆ پرسەیەك گەیشتمە هەڵەبجە، رەنگ بوو بەمنەوە چەند هەزار كەسێك هاتبنە ئەو پرسەیە، پاش پرسەكەش لە مەراسیمێكی شەكراو خواردنەوەدا بەشدار بووم، لەوێشدا چەند سەد كەسێك ئامادە بوون.
پێش ئێوارە گەڕامەوە بۆ سلێمانی، هاوكات چەند فێستیڤاڵێكیش هەبوون، یەك بەناوی كاڵەك و یەك بەناوی خواردنی كوردەواری، بە هەزاران كەسیش ئامادەی ئەم فێستیڤاڵانە بوون، لە هۆڵی سینەما سالم- یش فیلمێكی قەشەنگی كوردی نمایش دەكرا، بەمنەوە دەیان كەسی تریش چووین بۆ بینینی، لە هۆڵەكانی سیتی سینەما لە گەڕەكی قلیاسان فیلمەكانی بۆكس ئۆفیس پیشان دەدرێن و بە سەدان كەس دەچنە تەماشایان، ئەمە جگە لە كۆڕ و سیمنار و سیمپۆزیۆم و كۆنگرە و یاریی وەرزشی و شانۆگەریی و دەیان چالاكیی تر كە لەو رۆژەدا خەڵكیان سەرقاڵ كردبوو.
دەمەوێت بڵێم لەناو كرۆكی ئەم هەموو كار و چالاكیانەدا، كەس بۆی نییە قسە لە كار و بەرنامەی ئەوی تردا بكات، كەسیش بۆی نییە دەستوەرداتە كار و بەرنامەی كەسی ترەوە، بۆ نموونە، من ئەو هەینییە چوومە پرسەیەك و شەكراوێك و فیلمێكی سینەمایی، نەچومەتە ئەو دەیان كۆبوونەوە رۆشنبیریی و ئاینییانەی تر كە لە شارەكەدا كراون، بۆیە بۆم نییە قسەیان لەسەر بكەم، چونكە نە لەوێ بووم نە كاری منە قسەیان لەسەر بكەم، ئەگەر هەركەسێك قسە لەسەر كاری ئەوی تر بكات و بیری خۆی بسەپێنێت، بێگومان پاشاگەردانیی دەخولقێت، بۆ تۆی هاووڵاتیش نییە قسە لەسەر كارێك بكەیت لە تایبەتمەندییەكانی ژیانی من بێت، قسەكردن لەسەر نمایشی تیپێكی رۆژئاوا، شیكاركردنی گرتە و كارەكە بە فەلسەفەی عەقڵی خۆت، منیش و بەرامبەرەكانی تریشت نیگەران دەكەیت، لە بیری من و دەیان هەزاری تری وەك مندا، ئەم نمایشە هەڵقوڵاوی ناخ و مێژووی شەڕێكە هەزاران گەنج و پیر و ئێزدی و موسڵمانی تێدا شەهید بووە.
شەڕی داعش شەڕی مانونەمانی كورد بوو، كۆبانێ بكەوتایە كورد بۆ ئەبەد ویقاری دەشكا، بەڵام لە كۆبانێ داعش و ئاغاكانی لەو كەنداو و مەنداوەوە بەدەستی ئەو ژنانەی كە نمایشەكەیان لە زانكۆی ئەمریكی ئەنجامدا، لوتیان شكا، ئێش ئێشی لادانی نیقاب و بورقع نییە، چونكە ئەوە نە رەمزە بۆ كوردایەتی نە رەمزە بۆ موسڵمانێتی، دایكانمان و نەنك و نەنكی نەنكەكانمان نە نیقاب پۆش بوون نە بورقع پۆش، موسڵمانی راستەقینەش بوون!.
شەڕڤانان زۆر بێكەسانە شەڕی داعش و چەندین وڵاتیان كرد، بۆ گولەیەك، پارویەك نان، ئیمپولێكی (مۆرفین)، دەبەیەك ئاو، لە ئاسمان دەپاڕانەوە، بۆ ئەوەی كۆبانێ نەكەوێت، یەكێتی لە بازاڕی رەشدا فڕۆكەی جەنگی بە كرێ گرت و چەك و تەقەمەنی بە پەڕەشوت گەیاندە ئاسمانی كوبانێ و ئەو شارەی لە كەوتن و داگیركردن رزگار كرد!!
ئەو پارەیەی كە تفاقی نەكەوتن و رزگاركردنی كۆبانێی پێ كڕدرا، مووچە و هاوكاری و یارمەتیی ئەندامانی حزبەكە بوو، ئەو كادرانە ئێستا زۆر پێیان سەیرە لەسەر لادانی (نیقاب وەك رەمزی داعش) خەڵكانێك هەن فرمێسك دەڕێژن، ئەوێ رۆژێ كە هاوكارییەكان نێردران بۆ كۆبانێ، ئێمەی كادران و پ. م دێرین و كەمئەندامانی حزبەكە 93 رۆژ مووچەمان وەرنەگرت.
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16




دابەزێنە

