لای بەرن توخوا، فڕێی دەن بیخەنە تەندوورەوە
بیروڕا 01:01 PM - 2025-10-05
"حەز ئەکەی پرسە، لەپیران و لەپێشینانی خۆت
کێ پەچەی دیوە بەڕووی خاتوونی کوردستانەوە
لای بەرن توخوا، فڕێی دەن بیخەنە تەندوورەوە
حەیفە ڕۆژی ڕوو، ئەنێنە ناو شەوی دەیجوورەوە"،
لەدیوانێکی شێخ نوری شێخ ساڵحدا ئەم پەیامە چەندە بەجوانی هاتووە، رێک لەو نمایشە دەچوو کەلە ماوەی رابردوو لەم شارە حەیاتە بەڕێوەچوو، جا من بەیەک داخەوە سەردەنێمەوە، چۆن مێگەلە قازێک دوای قلێک دەکەون لەپێشەوە، تەنانەت ئەگەر بچێتە ناو چاڵە زەلکاویشەوە، یان خۆی بکات بەژێر سەیارەوە هەر دوای دەکەون، ئەو میلەتەی ئێمەش ئاوای لێ هاتووە، هەر ئەوەنە زانیمان کەسێک رەخنە دەگرێت، بێ ئەوەی بزانین بابەتی سەرەکی چییەو خۆمان بڕیاردەری راستەقینە بین، دوای دەکەوین و شەلم کوێرم ناپارێزین.
هەر لەو نمایشەدا، کە کۆمەڵە خاتونێکی جوان بوون، پەیامێک، ئازارێک، نەهامەتییەک، کە ژن و کچی کورد بەسەریاندا هات بەدەست داعشی دڕندە، بەشێوازێکی هونەری جوان نمایشکرا، کەهەرکەس کەمێک مێشکی بجوڵێنێت تێدەگات پەیامەکە، پەرژینێکی قایم بێت، بۆ سوکایەتی بەدین نییەو دژە کلتوری رێکخراوێکی تیرۆرستی بوو، کەلەجیهاندا بەو جل و بەرگە دەناسرێنەوە، ئەوانەی کەهەرایانەو دەڵێن ئەو رێکخراوە هەزار کاری قێزەوەنی هەبووە، بۆ هەر ئەوە؟، ئەی خۆ سەربڕین و کوشتارو دەستدرێژی سێکسی سەر ژن و مناڵ ناکەن بە نمایش تا پەیامەکەیان بگەیەنن، جا خۆ ئەوانەیان بکردایە کوشتنیان حەڵاڵ کرابوو،
کاکە برای باوکم، دایکی دایکەکەم، بەس پێمان بڵێن لەکوێی قورئانی پیرۆزدا باس لەو پۆشاکە کراوە؟ هەقی قسەتان بێت، مەگەر دەکرێت درۆ بەدەم قورئانیشەوە بکەن، بەس بۆ ئەوەی ئاژاوە بنێنەوەو دەنگتان دلێرکەن؟
داخەکەم کورد ئەمانەی هەبوو، تێکستەکەی نازانم هی کێیە بەس عەلی مەردان ئەو دەمانە لە گۆرانیەکیدا دەڵێت:
"بەدووتا وێڵم سەڵت و سەوادە
کۆڵان بەکۆڵان جادە بەجادە
نەشمیلەی چاو جوان پەچەکەت لادە"
دەی نازانم بۆ ئێستا ئەو بیرتەسکیە زاڵ بووە بەسەر کۆمەڵانێکدا، جا خوا ئاگادارە کەسی وا قسەی لەسەرکردوەو بە سوکایەتی و دژە دینی ناوبردوە،... ئیتر پیاو ئەڵی هەر با هیچ نەڵێم باشترە، تۆش ماوتە کاولی کەیت.
لەکۆتا کاردانەوەو پەیامیشدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ITALK رایگەیاند: "بەهۆی هونەرەوە زامەکانی گەل پیشاندەدرێت".
دەئیتر ئەوەنە دوای قەرەباڵغی مەکەون، کاکە رەنگە تەقینەوە رووبات، لەقەرەباڵغییەکەدا مەبەستمە.
PUKMEDIA هاژە باست حەمەغەریب
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16




دابەزێنە

