مام جەلال، رابەری هاوسەنگییەكان
بیروڕا 10:25 PM - 2025-10-03
مام جەلال رابەرێكی بێ هاوتای مێژووە، كە دوو رەگەزی سەرەكی و ناكۆك لەگەڵ یەكتر (ئاو ـ ئاگر)ی كردبووە دۆستی خۆی و دەیتوانی بە ئاسانی مامەڵە و هاوسەنگی لە نێوانیان رابگرێت، ئەم زاتە بڵندە لە هێشتنەوە و راگرتنی هاوسەنگیدا بەجۆرێك بڵند بوو، دەیتوانی ئەمریکا، روسیا و چین سێ ركابەری سەرسەخت لەسەر هەژموون بەسەر سیستمی جیهانیدا رێزی بگرن.
تایبەتمەندییەكانی سەرۆك مام جەلال لە راگرتنی باڵانسی هێز و رەچاوكردنی هەژموون و خواستی نەتەوە و دەوڵەتە بەهێزەكان بەجۆرێك بهێڵێتەوە، كە هەر دەوڵەتێك لەو دەوڵەتانە بە رێز و سەنگینەوە مامەڵەی لەگەڵ بكەن، نەك هەر مامەڵەكردنێكی ئاساییش، بەڵكو بیكەن بە فیگەرێكی كاریگەریی ناوبژیوانی لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەر و نەهێشتنی بارگرژییەكان.
هەموومان مام جەلال ـ ی كورد و نەتەوە دەناسین، كە ناو و میراتە مێژووییەكەی بەرهەمی خەباتێكی درێژی نەتەوەیی بوو، تێدەگەین كە هێشتنەوەی دۆزی كورد لە ترۆپكی ئەجێندا دیپلۆماسییە جیهانییەكان بەرهەم و كۆششی ئەو زاتە بووە، چونكە بنەچەی ئەو خەبات و پەروەردە نیشتمانیەی لە هەناوی مێژوویەكی قوڵترەوە دەستخستووە، كە خێزان و پەروەردەی كۆمەڵایەتی و خەباتی شاخ و بزووتنەوە چەكدارییەكەی بووە، بەڵام جگە لەوەش هەر لەناو ئەو زاتەدا بەچەندین كارەكتەری تر ئاشنا دەبین، مام جەلال ـ ی رۆژنامەنووس، مام جەلال ـ ی پارێزەر، مرۆڤدۆست، ژینگە دۆست، دیپلۆماتكار و هەموو كایەكانی تر.
بەدرێژایی مێژووی خەبات و تێكۆشانی بەردەوام و هەمیشە دەیتوانی هاوسەنگی لە نێوان دژایەتی و هاوکاریدا دروست بکات و بەرژەوەندیەکانی گەلەکەی لە پەراوێزی ئەو ناكۆكیانەدا بپارێزێت، بەجۆرێك خاوەن ستراتیژیەت و گوتارێكی توند و سیاسەتی رەتكردنەوە نەبوو، بەڵكو دەیەویست هەمیشە و بەردەوام بە زمانێكی نەرم، گوتارێكی هێور و دوور لە هەڵچوون لە كایەی پەیوەندییەكان رۆڵ ببینێت و توندوتیژییەكان خاوبكاتەوە.
رەنگە لوتكەی ئەو هاوسەنگی راگرتنە بۆ ئەوكاتە بگەڕێتەوە كە چین و روسیا و ئەمریکا ئەو سێ دژیەکەی جیهانن و قەت دانویان پێکەوە ناکوڵێ و چین و روسیا هەموو شتێک دەکەن لە دژی ئەمریکا پێچەوانەکەشی راستە، بەڵام مام جەلال ئەو سەرکردەیە بوو لە پێناو عێراق و عێراقییەکان توانی هەر سێکیان بکاتە دۆستی خۆی، هەموومان بیرمانە لە 13ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2005 مام جەلال گەیشتە کۆشکی سپی ئەمریکا و جۆرج بۆشی سەرۆک پێشوازی لێکرد و پێی وت شانازییە بۆ من پێشوازی لەیەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی عێراق دەکەم لەڕێگەی دیموکراسییەوە و مام جەلالی بە هاوڕێی خۆی ناوبرد و هەموو پشتیوانیەکی بۆ دەربڕی.
لە هەمان سەردانی سەرۆک مام جەلالدا بۆ ئەمریکا و بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا کۆبووەوە و پوتن پاڵپشتی تەواوی خۆی و وڵاتەکەی بۆ عێراق بە سەرۆکایەتی مام جەلال دەبڕی و رایگەیاند پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق لەبوارەکانی ئابوری و نەوت و وزە پەرە پێدەدەن و کۆمپانیا روسییەکان دەنێرنەوە عێراق.
لە حوزەیرانی ساڵی 2007 لە بەیجینگی پایتەختی چین، وێن جیاباو سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە پێشوازی لە مام جەلال کرد و هەموو پشتیوانیەکی وڵاتەکەی بۆ دەربڕی و بڕیاریشیدا چین لەسەرجەم قەرزەکانی خۆی کە لەلای عێراقە خۆش ببێت و کار بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی و پەروەردەی عێراق بکەن.
ئەمەش کۆکردنەوەی دژەکانی جیهان و بەکارهێنانیانە لەلایەن سەرۆک تاڵەبانیەوە بۆ خزمەتکردنی وڵات و نەتەوەکەی کە بەدرێژایی مێژوو هیچ سەرکردەیەکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش نەیتوانیوە لەیەک کاتدا پاڵپشتی سێ زلهێزترین وڵات بەدەستبهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16


.jpg)

دابەزێنە

