riklam

مامی گەورە لە کێ رۆی؟

بیروڕا 05:41 PM - 2025-10-03
هاژە باست

هاژە باست

وەبیرم دێ، منداڵێکی حەوت ، هەشت، ساڵان بووم، لەئاهەنگێک مام و دادە هێرۆ وجودیان هەبوو، لەگەڵ باوکم چومە لایان بۆ وێنەگرتن، مام خستمیە باوەشی خۆی و کامێرامانەکەی خۆیان وێنەیەکی گرت، ئەو کات وەک ئەم دەمە نەبوو، هەموو کەس کامێرا و موبایلی خۆی هەبێت، بەداخەوە تا ئەمڕۆ ئەو وێنەیەم نەدیتەوە، ئەسەفێکی قوڵە لەبیرەوەری منداڵیمدا ماوەتەوە.

من لە قوتابخانەیەک گەورە بووم، کە بەشان و باڵی کەسدا هاڵنادەم، بەڵام مام مرۆڤێک نەبوو کەبە کەسێکی بێگانە لەسەرمان هەژمار بکرێت، ئەوەندەی چاوم هەڵهێناوەو گوێم قوڵ کردۆتەوە، مرۆڤەکانی ئەوێ رۆژ و ئەمڕۆش، ئەو کەسایەتییە گەورەیە بە موڵکی خۆیان دەزانن، واتە کاتێک منێکی منداڵ وتومە مام جەلال هەستم کردوە بەڕاستی مامم بێت، جا دڵنیاشم هەموو ئەوانەش کە بۆ پێداهەڵدان و خۆدەرخستن و قسەی زل وشەیەکیان لەسەر ئەو گەوهەرە وتوە، هەموو ئەوانەش کە وتەکانیان هەڵقوڵاوی ناخ و دڵ و راستگۆییانە، بەهەمان ئاست بونی ئەو کاریزمایە بەقوڵی پێیان گەیشتوە،

هەمیشە دەڵێن مام لە یەکێتی و سلێمانی و کوردستان و عیراق و بەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە رۆیشت،
وەلی ئەوجارە من دەڵێم، مام لەتاک بەتاکی مرۆڤایەتی رۆیشت، وەک کەمبونەوەی بەشێکی جەستە،

روخساری مام جۆرێک لەخەندەو شیرینی تیابوو، لەگەڵ هەرکەس دانیشتایە، قسەی رەقیشی کردبێت بەئارامی پێی گەیشتوە، بەجۆرێک دەگمەن نا، بەڵکو مەحاڵیشە مرۆڤێکی تری لەو جۆرە بێتە بوون،

لە دیمەنێکدا رۆژی هێنانەوەی تەرمی ئەو سەروەتە نیشتمانیەم بۆ سلێمانی هاتەوە پێش چاو، وەک ئەو رۆژەی کەتێیدا لەدەوام بووم و تەختیەی هەواڵەکانیم دەکرد، دڵم پڕبوو،
لەخۆم پرسی هۆکار چییە؟ خۆ ئازیزترین کەسەکانیش دوای سێ، چوار ساڵ لەبیردەچنەوە!

کاتێک دەبینی هەموو ئەو کارەسات و نەهامەتی و دوبەرەکی و مقۆمقۆیەمان لەنەبونی ئەو بۆ دروست بوو، خەمێک داتدەگرێت، کەدەشزانی هیچ بونێکی تر قەرەبووی ناکاتەوە، ئەوەی ئەو بە وشەیەک چارەی دەکرد، ئێستا بە هەزار وتار و وتاف چارە نابێت،

وتەیەک هەیە، دەڵێ کەسانێک هەن کەدەڕۆن ژیان لەدوای خۆیان دەبەن، مام لەو جۆرانە بوو، ژیانی نەبرد، بەڵام چارەسەرەکان، هێمنیەکەی، ئارامیەکەی، زیرەکیەکەی، سیاسەتە حەکیمانەکەی، خۆگونجاندنەکەی، دنیابینیەکەی و هەزاران جوانی لەگەڵ خۆی برد.

PUKMEDIA هاژە باست حەمەغەریب

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket