تێزی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق
بیروڕا 08:30 PM - 2025-10-02
جیاواز لە هەموو حزبە سیاسیەکانی کوردستان، تێزی یەکێتی بۆ پرۆسەی سیاسی لە عیراق بەگشتی و، میکانیزمی چارەسەری کێشەکان بەتایبەتی، تێزێکی واقعی و گونجاوو لەسەر بنەمایەکی دروست بووە.
چونکە داڕێژەری ئەو بنەمایە سەرۆک مام جەلال لە رۆژگاری یەکەمی عیراقی دوای دیکتاتۆریەت دایڕشتوە. هەموو فیگەرە کاریگەرەکانی سیاسی و ئاینیش لە عیراقدا، لایان پەسەند بووە.
گەرچی لە دوای خۆی، واتە لە دوای دەورانی سەرۆک مام جەلال، بەردەوام بوون لەسەر رێچکەیە ئاڵەنگاری زۆری هاتەپێش. بەڵام یەکێتی دەرەتانی تری نەگرتە بەرو، لەسەر ئەو رێ و رێچکەیە بەردەوامە.
لەبەر ئەوەشە متمانەی خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵکی ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکان و، هیوایان بەم هێزە نیشتمانیە هەیە، بەردەوام و مکوڕ بێ لەسەر بەدەستهێنانەوەی مافەکان و، بەغدا هەمیشە بە ناوەندی ململانێی دەستوریی هەژمار بکات.
تێزی نەکشنانەوە لە پرۆسەی سیاسی
یەکێتی بڕوای وایە هێزە کوردستانیەکان زیاتر لە ئەرکێکیان لە ئەستۆیە لەبەغدا
یەکەم: داکۆکی لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی گەلەکەمان.
دووەم: داکۆکی لە بنەماکانی دیموکراسی لە عیراق و پرسە دەستوریەکانیش.
هاوتەریب ئەم دوو بنەما چەسپاوە یارمەتیدەر بووە بۆ پشتیوانی هێزە دیموکراتەکانی تر لە عیراقدا، کە پشتیوانی مەسەلە رەواکەمان بن لە چوارچێوەی دەستوردا. هەروەها کۆمەڵی نێودەوڵەتیش ئەو بابەتە رەچاو بکەن کە کورد لە عیراقدا پایەیەکی سەرەکی پرۆسەی نوێی سیاسی_دیموکراسیە.
لەبەر ئەوەشە لە هیچ قۆناغێکدا یەکێتی لەگەڵ کشانەوە نەبووە لە پرۆسەی سیاسی لە عیراق و، کشانەوەی نەکردۆتە کارتێکی فشارو مەرج بەسەر ئەوانی ترەوە.
چونکە لەو بڕوایەداین سەرباری گرفت و ئاستەنگەکان، سەرباری نەچوونە ژێر باری چارەسەری کۆی پرسەکان بەپێی رێکاری دەستوریی. هێشتا بەغدا چەقی ململانێی نێوان (ئێمەو ئەوان)ە.
لەم میانەشدا گفتوگۆ بە گونجاوترین میکانیزمی چارەسەری کێشەکانمان کردۆتە تێشووی بەدەستهێنانی مافەکان.
تێزی رێکەوتن لە جیاتی هەڵپەساردن
یەکێتی وەک ژانەرێکی گرنگی کۆکەرەوە لەبەغداو کوردستانیش تەماشا کراوە.
چونکە لەسەر بنەمای گەیشتن بە شوێنێک کە بەرژەوەندی هەمووان بپارێزێت، پرەنسیپی گفتوگۆی کردۆتە باشترین چەکی ئەو ململانێیە.
بۆیە زۆربەی رێکەوتنە کاتی و درێژخایەنەکانی نێوان ئێمەو ئەوان، داینەمۆکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.
بە دواین رێکەوتنیشەوە لەسەر نەوت و هاتنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی کوردستان.
ئەم بنەمایە لە کەرکوک و موسڵ و سەلاحەدین و دیالەش بە باشی دەردەکەون لەگەڵ لایەنەکانی تردا.
بەتایبەتی لەکەرکوک کە لە دوای رووداوەکانی ریفراندۆمیشەوە، یەکێتی پاشەکشەی نەکرد تا گەیشتینە وەرگرتنەوەی پارێزگاری کەرکوک.
روانگەی جیاجیا هەبوو لەم پرسەدا بۆ چارەسەرو ململانێ، بەڵام روانگەی یەکێتی کۆکەرەوەتر بوو.
لە ئێستاشدا بڕوامان وایە، پێویستە درەنگ یا زووە کێشەکانی تری وەک خاک و ئیستحقاقاتی خەڵکی کوردستان و دەستگرتن بەبنەماکانی فیدراڵیەتەوە لە عیراق چارەسەر بکرێن و، لایەنە عیراقیەکان ( ئەوان ) خۆیانی لێ نەبان نەکەن. بە پشت بەستن بە بنەماکانی دەستور هەنگاوی چارەسەری بۆ بنێن.
سەبارەت بەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق
یەکێتی هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوە بوو دۆخەکە چەند ناهەمواریش بێ، هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت.
هیچ بیانوویەک نەبێتە بەهانە بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن. چونکە هێشتا گونجاوترین بژاردەیە لە رێیەوە خۆمان بەهێزتر بکەین لە بەغداو ( ئێمە ) لایەنە کوردستانیەکان بەهێزەوە بچینەوە پەرلەمانی عیراق و، ئەو دامەزراوەیە بکەینە سەکۆی شەڕی دەستوریی و یاسایی بۆ پارێزگاری لەوەی بەدەست هاتوەو، داکۆکی لەوەی پێویستە بەدەست بهێنرێت.
وا دەچینە ناو قۆناغێکی نوێ لەم پرسەداو، بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێ دەکات.
گوتاری ئەم بانگەشەیە جیاوازترە لە هەڵبژاردنی کوردستان.
گوتارمان ئاراستەکەی زیاتر روو لە بەغدایەو، دروشم و خیتابمان لەچوارچێوەی ئەوەی مومکینە لە رێگەی پەرلەمانی عیراق و حکومەتی ئیتحادیەوە بەدەست بێت.
یەکێتی و یەکێتیەکان لەم پرسەدا ئامادەکاریان کردوەو خوازیارین هەمووان بە رۆحیەتی دیموکراسیەوە ئەم کەرنەڤاڵی هەڵبژاردنە سەربخەین. یەکێتیەکی بەهێزیش واتە کوردستانێکی بەهێز لە عیراقدا.
بەرەو قۆناغێکی نوێ و بەهێزکردنی پێگەی کوردستان لەناو ئەم وڵاتەدا، بە لەبەرچاگرتنی کەموکوڕیی و کێماسیەکانی رابردوو.
PUKMEDIA سالار مەحمود_ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16




دابەزێنە

