شەكرشكێن
بیروڕا 11:10 AM - 2025-09-29
من چەند كەسێك دەناسم، دڵنیام ئێوەش دەیانی تر دەناسن، كە قسە بۆ كامێرا دەكەن، خۆیان لێ ون دەبێت و هەرچی بەدەمیاندا بێت نایگێڕنەوە، ئیتر دوای ئەوە بە دەیان لێدوان و پۆزش و روونكردنەوە، پینەوپەڕۆی لێدوانەكەیان پێناكرێت.
ئەم خوی (عیشقی كامێرا)یە لە (فۆبیای كامێرا) زۆر ترسناكترە، فۆبیای كامێرا كەسی بەرامبەر ناوەستێت و لەدەست پەیامنێر و كامێرامانەكان رادەكات، وەك سیاسەتمەدارە راستەقینەكان، بەڵام عاشقانی خۆدەرخستن و خۆنواندن و لێدوان لەبەردەم زوومی كامێراكان نەخۆشییەكی دەروونییە، وەك ئەوەی كامێرا ئاوێنەیەك بێت و تەنها یەك كەس دەربخات ئەویش كەسی قسەكەرەكە خۆی بێت، بۆیە زمانی هەرچی بڵێت مێشكی نایگێڕێتەوە، ئەوسا قسەكانی تەنها لەدەمەوە دەردەچن.
ئەم پەتایە هەندێك سیاسەتمەدار و دیبلۆماتكاری گرتۆتەوە كە كامێرا بەنجیان دەكات، حەزەكانیان بۆ وتن و خۆدەرخستن و دەنگ هەڵبڕین و زۆروتن و ناماقوڵی (نا مەعقولییەت) بە تایبەت لە هەندێك بابەتدا، كە خەڵكی سادەش دەزانن ئەو قسانە درۆ و دەلەسەن، بەڵام لای ئەم ناساغانە ئارامبەخشە تا ئەوكاتەی لێكەوتەی قسەكان و لێدوانەكان لەناو خەڵكدا بڵاودەبنەوە!.
ئەی باشە ئەم كەسانە بۆ لەبەردەم کامێرەدا خۆیان دەدۆڕێنن، رەنگبێ ئەو بابەتەش كە خەباتی بۆ دەكەن بیكەن بە قوربانیی چەند ساتێكی دەركەوتن و خۆدەرخستن و پیاهەڵدانی پەیامنێرێك یان پێشكەشكارێك و فیكە و چەپڵەڕێزانی كۆمەڵە كەسانێك كە ئەهلی گۆڕانكاریی سیاسەت نەبن، یان كۆمەڵێك خەڵكی ناودار و سیاسەتمەدار، بچنە بنكڵێشەی كەسێك تا لەبەردەم ئامێری پەخشدا دەردە دڵی راستەوخۆ و هەڵەیەك بكات، ئەم هەڵەیە میللەت باجەكەی بدات و لای هەموان ئاشكرابێت كە شارەزاترین پینەچی سەر زەوی نەتوانێت ئەو قۆرتەی كاك فڵان یان شەبەقەكەی دەیخوڵقێنێ چاك بكرێت یان راست ببێتەوە، یان پڕ ببێتەوە.
گەورەترین كێشەی قسە نەزانەكان كە لێیان دەقەومێت پەخشی راستەوخۆیە، لە پەخشدا كەس ناتوانێت بۆیان بپۆشێت، یان لە تۆماركراودایە و راوێژكارەكان و نزیكەكانی كاكی قسە نەزان داوا لە كەناڵەكە دەكەن و لە هەندێك حاڵەتدا هەڕەشەش دەكەن و هەندێك جاریش دەپاڕێنەوە كە ئەو لێدوانە بڵاونەبێتەوە، یان دەستكاری بكەن و جوانكاری بۆ بكەن، ئەمەش لە كۆتاییدا بە بڕێك پارە یان بەرتیل یان دیاریی گرانبەها دەبێت، ئەگەر نەشتەرگەریی جوانكاری بۆ لێدوانەكە كاری خۆی بكات و ئەو شەكرەی كە ناوبراو شكاندوویەتی تیمار بكرێت، ئەوسا زیانەكانی تەنها بۆ خۆیەتی نەك كەسانی تر، بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەكانی تردا باج و خەراج و نرخی لێدوانەكەی شەكرشكێن كەسانی تر دەیدەن.
دەیان حاڵەتی لەم جۆرە لە جیهاندا و لەلای خۆشمان لە ساڵانی رابردوودا تۆمار كراون، لە بری ئەوەی ناوبنرایە (شەكرشكاندن) ناویان ناوە (زوڵمی كامێرا).
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16




دابەزێنە

