riklam

ھاریی دەستکرد

بیروڕا 11:10 AM - 2025-09-22
كاروان ئەنوەر

كاروان ئەنوەر

سێگۆشەی خڕ  زنجیرە وتارێكە هەفتانە لە كوردستانی نوێ بڵاودەكرێتەوە

لە داڵانەكەی كوردساتدا چەند گەنجێك وەستابوون، داوایان كرد وێنەیەك بگرین، منیش زۆر ئاسایی وێنەم لەگەڵ گرتن.. تا ئێرە ئاساییە!!
بۆ رۆژی دواتر نەجیب هەورامی وێنەیەكی بۆ ناردمەوە، بەڵام وێنەی چی؟؟ لەناو سەربازگەیەكدا بە جلوبەرگی سەربازی و قایش و قروش لەگەڵ هەردی عوسمان عەلی راوەستاوین.. هەرچی سەیری وردەكاری و شێوازی ئەم فۆتۆیەم دەكرد، دەموت ئەوە منم یان لە من دەچێت!!! گومانم لەسەر ناسینەوەی خۆم لا دروستببو، ئەوەندە بە دیققەت دروستكرابوو هیچی لە زیرەكی دەستكرد نەدەچوو.

خۆم لە وێنەكەدام، جلوبەرگ و شوێنی وەستانەكەش دەبینم، بەڵام فرمانەكانی مێشکم دەڵێت وریابەو بە گومان بە!! گومانم لە راستی شوێن و جلەکانی بەرم بۆ دروستبوو، جوانترین راستیەكان دوچاری گومان دەبن، کاتێک لە مێشكدا ئەگەری دوودڵی و دڵەڕاوكێ بخوڵقێنیت.. هەرچی سەیری ئەم وێنەیە دەكەم هەمووی لە راستی دەچێت، بەڵام راستی کات و شوێن دەکەونە ژێر پرسیارەوە، چونکە چاو ھەرچی هەبێت دەیبینێت، دەبێت مێشک شیکاری لۆجیکی بۆ بینراوەکان بکات و گومان لەهەموو راستیەكانی پاش لەدایكبوون ژیریی دەستكرد بكاتە کێشەی گەورەی داھاتوومان..!!!
 
ئەم داھێنانە جوانەی مرۆڤایەتی سەدان سودی باشی ھەیە بۆ كار و توێژینەوە و میدیا و هونەر و كلتور و سەرجەم بابەتەکانی ژیان و ئاسانكردن و خێراترکردنی شێوازی بیركردنەوەمان و گێڕانەوەی کات وداھات و پارەوپول، بەڵام لەم سێگۆشە خڕەدا باس لە دیوە تاریک و خراپەکەی ژیریی دەستکرد دەکەم، لەكۆمەڵگە تازەپێگەیشتووەكاندا بەمجۆرەیە: بە ساكارترین و ئاسانترین شێوازی دەستكاری بابەتێك، بە (دەنگ، رەنگ، فۆتۆ، ڤیدیۆ) پێی دەڵێن (ژیریی دەستكرد) كەلەم قۆناغەدا لای خۆمان هێشتا زۆر بڵاونەبوەتەوە، بەڵام لە قۆناغی داهاتوودا لە ژیریی دەستكردەوە دەبێت بە هاریی دەستكرد و دەشێت هەر لە ئێستاوە خۆمان بۆ كێشە و لێكەوتە خراپەكانی ئامادە بكەین..
 
بواری بیری ترسناکی مرۆڤەكان.. ئەگەر بە دیوە شەڕانگێزەکەیدا داهێنان بكات، وێنەیەك دەنگێك گرتەیەك بکرێتە چەکی بەكارهێنانی رەوشت و وردەكاری دەنگ و فۆتۆ و ڤیدیۆی بۆ داتاشرێت، هەموو راستیەكان بە سستمێكی زۆر لێھاتو و شارەزا و لێزانانە دەستكاریی بكرێن، دەبێتە کاریگەرترین چەکی لەناوبردنی ناوبانگ و کەسایەتیو کوشتنی رۆحی تاکەکان، بۆیە ھەر لە ئێستاوە دەبێت كەسەکان ببنە خاوەنی گومان لە راستی ئەو فەیكانەو نابێت مێشكەکان ھەرچیان بینی بە فاکتی بناسێنن، تا رونكردنەوە و بەدرۆخستنەوەی فەیك بڵاودەبێتەوە بەشێكی بینەر و وەرگر و شەقام بڕیاری خۆیان لەسەر ئەو بابەتە داوە!! مێشك فەیکی بە فاکت ناساندوە.

بۆیە كەیسەكانی داهاتوومان لە ھۆڵەكانی دادگاو بنکەکانی پۆلیس وئاسایش، یان شەڕی خوێن خۆشکردن و دیوەخان و سوڵحی عەشایری مەجلیسەکان لەسەر كێشەكانی بواری ژیری دەستكرد، نا ببورن هاریی دەستكرد دەبێت..ئامادەبن..
 ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.



PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket