نابێت چیتر سەركێشی بەموچەی مووچەخۆرانەوە بكرێت
بیروڕا 08:08 PM - 2025-09-19
لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت ، كێشەی نێوان هەرێم و بەغداد یەكلایی نەكرایەوە، بڕیاردرا بانگهێشتی دوو راوێژكاری یاسایی لەوەزارەتی دارایی و دادی هەرێم بكات، بۆ ئەوەی رۆژی سێ شەممە پێش كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕای خۆی لەسەر كێشە یاساییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق سەبارەت بە داهاتی نانەوتی، بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بخاتە ڕوو.
ئێستا تۆپەكە لەگۆڕەپانی ئەو ئەنجومەنەیە ، حكومەتی هەرێم و عیراق، ڕای خۆیان لەسەر داهاتی نانەوتی داوەتە ئەنجومەنەكە، ئەویش راسپاردەی خۆی لەوبارەیەوە دەداتە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و راسپاردەكەشی بۆ موچەخۆرانی هەرێم گرینگە و هەمووان چاوەڕێن كە چیتر یاری بەموچەی موچەخۆران و ژیانی زۆرینەی خەڵكی كوردستانەوە نەكرێت، دەبێ ئەو شەش موچەیەی نیوەی دووەمی ساڵی 2025 كە پێویستە بەغداد بە مەرجەكانییەوە بینێرێت، چارەسەری بەپەلە بكرێت.
بەداخەوە بارودۆخی ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران و بازاڕەكانی كوردستان لەوپەڕی خراپیدایەو بۆیە بەرگریكردن لە ماف و شایستە داراییەكانی ژیانی خەڵكی كوردستان ئەركێكی یاسایی و نیشتمانیی و نەتەوەیی و ئەخلاقیە.
پێویستە حكومەتی هەرێم؛ لەپێناو تێپەراندنی ئەو دۆخە سەختە داراییە، نەرمی بنوێنێت سەبارەت بە بڕیارە چاوەڕوانكراوەكەی ئەنجومەنی دەوڵەت و بۆ ئەم شەش مانگەی موچەی مووچەخۆران، ئاستەنگ دروست نەكرێت و كارێك بكرێت، لانیكەم بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە، كە تاكو كۆتای ساڵ 2025/12/31 نەرمی بنوێندرێت و هەر ناكۆكییەك هەبێت، هەڵبگیرێت بۆ دوای هەڵبژاردنی 11ی11ی ئەم ساڵی عیراق و كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئەمەش لەپێناو ئەوەی موچەی ئەم شەش مانگەی موچەخۆرانی هەرێم نەفەوتێت، تەنانەت ئەگەر بە رادەستكردنی نەوتیش بێت، وەك چۆن پێشتر هەردوو حكومەتی هەرێم و عیراق لەسەری رێكەوتوون.
هەروەها ئەو ناكۆكییەی ئێستا هەیە لەسەر داهاتی نەوت و نانەوتی، چارەسەربكرێت و كێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەڕەگ و ڕیشەوە چارەسەر بكرێت.
*ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16


.jpg)

دابەزێنە

