riklam

داستانەکانی بەهێزبوونەوەی یەکێتی

بیروڕا 07:46 PM - 2025-09-19
دکتۆر مەجید محمدئەمین

دکتۆر مەجید محمدئەمین

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدوای پێنجەمین کۆنگرەیدا لە2023/9/27 بەهۆی ووزەی نوێ و بڕستی گەنجانەیدا ، لەزۆربەی سەردەمەکانی خەباتیدا بەهێزترو کاریگەرتربووە.

هەروەك جەنابی سەرۆك مام جەلال دەڵێت (سەفین لەبن دێ ، یەکێتیی لەبن نایێ) گەورەترین شانازی و تۆمارکردنی سەروەریەکان لەسەرتاسەری کوردستان و عیراقدا ، بەداتاو بەژمارە بەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەوتووە.

یەكێتی نیشتمانیی کوردستان، هەر بەزیندوویی دەمێنێتەوە وەك هێزێکی کاریگەری سیاسیی عیراق و كوردستان و ناوچەکە، چونکە باوەڕێكی قووڵ و هێزێكی لەبن نەهاتوو و خەباتێكی دوورودرێژی هەیە بۆ چەسپاندنی چەمكەكانی دیموكراسی و لێبڕاو و کاریگەریشە بۆ لادانی لەمپەرەکانی بەردەم دیموکراسی و مەترسیەکانی سەر ژیانی خەڵکی کوردستان.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەسەرەتای دروستبوونیەوە وەك هێزێكی داهێنەر و رەچەشكێن ساڵی 1976 گەورەترین شۆڕشی چەكداری هەڵگیرساند و دروشمەكەشی (چەسپاندنی دیموكراسی بۆ عیراق و بەدیهێنانی مافی چارەنووس بۆگەلی كوردستان) بوو ، بەكردەوەش هەردوو ئامانجەكەی بەدیهێناوە، هەرچەندە ڕێگەکەشی زۆر سەخت و دژواربووەو بەدرێژایی مێژووی پڕ لەسەروەری خۆشیدا ، ڕووبەڕووی هەزاران هەوڵی لەناوبردن و سڕینەوە بۆتەوە ، چ لەسەرەتای شۆڕش و دوای ڕاپەڕین و لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراقیشەوە ، بەڵام ڕووبەڕووی هەموو ئەو هەڕەشانە بۆتەوەو وەك هێزی رەنجدەرانی بیروبازوو ، لە هەموو هەنگاوەكانیدا ، داهێنەرانە و بوێرانە هەنگاوی ناوە.

لەشاخ ئەنجومەنی گوندەكانی دامەزراندووە ، لەسەر ئاستی ناوچەكەشدا یەكەم هێزی سەربازی شۆڕشگێڕبووە دوای راپەڕینی خەڵكی كوردستان لەساڵی1991 لە پێناوی دامەزراندنی بنەماكانی دەوڵەتداری، هەنگاوی ناوە و دوای چەند مانگێك لەدوای راپەڕین ، كۆنگرەی خۆی كردووە، لەیەكەمین كۆنگرەکەشیدا ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دامەزراندنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، كاری سەرەكی و داهاتووی بووەو هەموو ئەو ئامانجانەشی كە لە راپۆرتی سیاسیی یەكەمین كۆنگرەی خۆیدا لە سەرەتای ساڵی 1992 چەسپاندبووی ، بەكردەوە جێبەجێی كردووە، دوای چوار مانگ لە ئەنجامدانی كۆنگرە، داینەمۆ و ڕێکخەری سەرەكی یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمان بووە .

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەرۆكایەتیكردنی كابینەكانی حكومەتی هەرێمیشدا ، هەردەم ژیان و گوزەران و پێشكەوتنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان سەنتەری گرنگیپێدان بووە.

لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراقیشدا لە 2003 دا، بەشانازیەوە ئامانج و بەرنامەو دروشمەکانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەناو دەستووری هەمیشەیی عیراقدا چەسپێنراوە و رەنگیداوەتەوە.

جاران سەرۆك مام جەلال و ئێستاش سەرۆك بافڵ ، دەنگە دلێر و بوێرەكەی پارێزەری دەستكەوتەكانی خەڵكی كوردستانن لەبەغدا، بۆیە یەكێتیی و دیموكراسی، وەك ئاووهەوا دوو پێویستیی حەیاتین بۆ خەڵكی كوردستان و عیراق ، وەك چۆن لەداستانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا، خەڵكی كەركوك و نەینەوا و دیالە و تكریت، متمانەیان بەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دا، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیشدا كۆتاییمان بە تاكڕەوی هێناو لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیشدا بەدەنگی دلێری خەڵکی کوردستان، لەداستانێکی دیکەدا، ڕێڕەوی حوکمڕانی ڕاست دەکەینەوە.

*ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket