بۆشایی یه‌ده‌ک و ئاماده‌كاری..!
بیروڕا 12:25 PM - 2025-09-17
له قۆناغی ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا، دوو دۆسێ هه‌ن، كه پێویستیان به گرنگی پێدانی زیاتر هه‌یه، به هه‌موو پێوه‌رێكیش هه‌ڵه‌یه، له هیچ دۆخێک‌دا و به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت، ساردبوونه‌وه له چاره‌سه‌ركردنیاندا رووبدات، به تایبه‌تی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان نه‌ك ته‌نیا به سه‌قامگیریی وڵات و ئارامیی دانیشتووانه‌وه هه‌یه، به‌ڵكو په‌یوه‌ستن به چاره‌نووسی هه‌رێم و قه‌واره‌كه‌شییه‌وه.
تا له هه‌رێمدا په‌رته‌وازه‌یی له گوتار و كرداری سیاسیی‌دا زه‌ق و به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌لاقه‌ی تێوەگلاندنی هه‌رێمه‌كه و دابه‌شبوونی هێزه سیاسییه‌كانی به‌سه‌ر جه‌مسه‌ره ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گه‌وره‌تر ده‌بێت.
دۆسێی یه‌كه‌م، تایبه‌ته به مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، کە درێژه‌كێشانی وه‌ك قه‌یرانێك، په‌یوه‌ندی و ئینتیمای دانیشتووان بۆ هه‌لومه‌رجی خۆحوكمڕانیی كورد، لاوازتر ده‌كات و له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵچوونی هیوا و خۆزگه‌خواستن بۆ به‌دیلی ئه‌م هه‌لومه‌رجه له نه‌ست و سایكۆلۆژیای مرۆڤی ئێمه‌دا، په‌ره‌پێده‌دات.
دۆسێی دووه‌م، ئاسایشی ناوچه‌كه و عیراقه، كه پێویستی به فۆرمێك له لێك نزیكبوونه‌وه‌ی (ی.ن.ك) و (پ.د.ك) و هێزه كوردستانییه‌كانی تر هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ر جه‌نگ و پێكدادانێكی سه‌ربازیی تری ناوچه‌كەدا، هه‌رێمه‌كه پارێزراو بێت، ئه‌مه‌ش، بێ پێچ و په‌نا، به‌بێ بوونی پلان و رێكارێكی نیشتمانی نایه‌ته‌دی. واته تا له هه‌رێمدا په‌رته‌وازه‌یی له گوتار و كرداری سیاسیی‌دا زه‌ق و به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌لاقه‌ی تێوەگلاندنی هه‌رێمه‌كه و دابه‌شبوونی هێزه سیاسییه‌كانی به‌سه‌ر جه‌مسه‌ره ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گه‌وره‌تر ده‌بێت و ئاكامیش تێیدا، هه‌رێمه‌كه‌مان بێ زیان لێی ده‌رناچێت.
له دۆسێی دووه‌مدا، كه دۆسێیه‌كی گه‌وره‌تره و یه‌خه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقیشی گرتووه، نوێنه‌رانی سیاسیی شیعه‌كانی عیراق كۆمه‌ڵێك جووڵە‌ی خۆیان هه‌یه. ئه‌وان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌كه‌ن و كێبڕ‌كێی قورس له نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵام زانیاریی ئه‌وه هه‌یه كه له پشتی په‌رده‌شه‌وه و له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی سیاسیی نێوانیان، له‌م ماوه‌یه‌دا، له هه‌ركاتێك زیاتر، سه‌رگه‌رمی ته‌گبیركردنی حاڵی خۆیان و پرۆسه‌ی سیاسی و ئاسایشی عیراقن.
له‌و رووه‌وه‌وه كۆمه‌ڵێك رێكاری خۆپارێزی و به‌رگرییان گرتۆته‌به‌ر، له‌وانه، له جه‌نگی غه‌ززه‌وه گروپه چه‌كداره‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر به بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، رووداوه‌كانی سوریا، ته‌نانه‌ت له ئاست جه‌نگی 12 رۆژه‌ی ئیسرائیل – ئێران، له جووڵه خستووه، زمانی میدیایی لێ به‌ده‌ربێت، كه زیاتر بۆ پاراستنی ئیعتیباری مه‌عنه‌وییه، هیچ ره‌فتارێكی سیاسیی نه‌یارانەش نانوێنن.
جگه له‌وه، هه‌ر له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه یاسای حه‌شدی شه‌عبی دواخراو نه‌نێردرا بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، داخوازی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق سڕكرا، ره‌مزه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كان، له وێنه و دروشمی سه‌ر دیواره‌كان، له زۆر شوێنی ره‌سمی و گشتیی وڵات‌دا لابران، به‌غدا زوو زوو پێ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسیی خۆی داده‌گرێت و دروشمی (العراق اولا) ده‌دات به گوێی هه‌موواندا، هه‌ندێ بواری په‌یوه‌ندیی بازرگانیی خۆی ده‌ستكاری كردووه و ئێستا هه‌وڵده‌دات، پله به پله، پشت به ده‌وروبه‌ری عه‌ره‌بی ببه‌ستێت، له‌م ماوه‌یه‌دا هێڵی په‌یوه‌ندییش له‌گه‌ڵ واشنتۆن و رۆژئاوادا به گشتی گه‌رمتر كراوه.
جگه له‌وانە، هاوكات عیراق له به‌ره‌ی تریشه‌وه هه‌وڵده‌دات یه‌ده‌كی ئه‌گه‌ری تێوه‌گلانیش بكات له هه‌لومه‌رجی گڕگرتووی ناوچه‌كه‌دا. تابێت سنووره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سوریا توندوتۆڵ‌تر ده‌كات، پێویستییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان دابین و په‌ره‌پێده‌دات، دیبلۆماسییه‌تی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ قۆناغی ئه‌گه‌ری جه‌نگ، له ناوه‌نده عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كاندا دۆست و پاڵپشتی كۆ ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا هه‌ماهه‌نگیی سیاسی، هه‌واڵگریی و ئه‌منیی چڕتر ده‌كات، له‌ناوخۆشدا زوو زوو ئه‌وه جاڕ ده‌درێت كه ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكی نائاسایی-شدا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی عیراق دابین بكات، تازه‌ترین هه‌ڵوێستیش ئه‌وه‌یه كه وه‌زیری به‌رگرییه‌كه‌ی به ئاشكرا ده‌ڵێت: خۆمان بۆ جه‌نگ ئاماده‌كردووه.
واته عیراق لانیكه‌م، به‌ره‌ی باڵاده‌ستی شیعه، كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان كۆنترۆڵكردووه، خه‌می خۆیان و پرۆسه‌ی سیاسی و ئاسایشیی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌یان خواردووه. ئه‌مما خۆمان له هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نابینین کە له‌و دوو دۆسێیه‌ی باسمان كردن، هه‌نگاوی به‌رچاو نرابێت. ئه‌وه‌تا دۆسێی مووچه تائێستا به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ناوبه‌ناو مووچه‌یه‌كیش بنێردرێت له به‌غداوه وه‌ك هه‌ڵوێستێكی مرۆیی پاساو ده‌درێت نه‌ك مافێكی یاسایی و جێگیر و بێ منه‌ت.
بۆ دۆسێی دووه‌میش، تائێستا نابینرێت هیچ دانیشتنێك له‌نێوان هێزه كوردستانییه‌كاندا بكرێت، دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانمان چالاك نین، نه په‌رله‌مان كارا كراوه و نه كابینه‌ی نوێش پێكهێنراوه و نه په‌یوه‌ندیی گرژی نێوان لایه‌نه‌كانیش خاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان و كه‌ین و به‌ینه‌كان، به هۆكاری سیاسیی و ئینتیخابی، تا بێت ئاڵۆزتر ده‌بن، له‌وه‌ش خراپتر په‌راوێز و چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانیی دیاریكراو، بۆ كاری هاوبه‌ش نه‌هێڵراوه‌ته‌وه، لانیكه‌م بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی دیاریكراو كه ناوبه‌ناو بۆ سه‌ر هه‌رێم و قه‌واره‌كه‌ی و ئاسایشی دانیشتووانه‌كه‌ی دروست ده‌بن، ئه‌مه‌ش بێگومان هه‌لومه‌رجی هه‌رێم ده‌خاته ده‌وران و سوڕێكی نادیار و پڕ لە ئاڵنگارییەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان هه‌یه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16


.jpg)

دابەزێنە

