كۆنترۆڵ
بیروڕا 10:15 AM - 2025-09-17
سێگۆشەی خڕ زنجیرە وتارێكە هەفتانە لە كوردستانی نوێ بڵاودەكرێتەوە
بە منداڵی حەزم دەكرد ئامێرێك هەبێت لە دوورەوە کەناڵی تیڤییەكەمان بگۆڕێت، خەونێك بوو، زۆر بەلامەوە گرنگ بوو، چونكە شەوانە دەیان جار منیان دەناردە بەردەم تەلەفزیۆنەكە تا کەناڵە دەستییەكە لە كەناڵە كوردییەكەوە بخەمە سەر عەرەبییەكە و لە عەرەبییەكەشەوە بیخەمەوە سەر كوردی.
لەو سەردەمەدا خەونی منداڵێك تەنها ئەوەبوو كە ئامێرێك هەبێت لە دووری چەند مەترێكەوە كارئاسانی بكات و (گۆڕەڕ) هەبێت، كەچی ئێستا درۆنەكانیش بە كۆنترۆڵ ئاڕاستەی سلێمانی دەكرێن و خۆیان دەتەقێننەوە!!
لە دوای راپەڕین خەونەكەم هاتەدی و تیڤی کۆنترۆڵ داهێنرا كە لە دوورەوە کەناڵمان دەگۆڕی و لەبری تەنها دوو کەناڵ دەیان کەناڵی كوردی دامەزران، ئەگەر ئامێری كۆنترۆڵ نەبوایە هەرچی منداڵی ئەم سەردەمەیە تووشی فەلاكەت دەبوون.
ئەمڕۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو لێشاوە لە میدیا لە قورسترین ئەركەكانی سەردەمە، تا ئەمڕۆ كە ئێمە باسیان دەكەین زیاتر لە (1700) کەناڵی میدیایی مۆڵەتدار لە باشووری کوردستان كار دەكەن، بە رێژەیی هەموو هەفتەیەك لە سلێمانی دوو تا سێ كەناڵ، دەزگا و وێب سایتی نوێ داوای مۆڵەت دەكەن و وەریدەگرن، بەم ریتمەی ئێستا وا بڕوات لە دوو ساڵی داهاتوودا ژمارەی كەناڵەكان بەرەو سێ هەزار و زیاتریش دەچن.
ئەمەش دوولایەنی شیكاریی لەخۆ دەگرێت:
یەكەم/ دیاردەیەكی سروشتییە و ئازادیی لە هەرێمەكەدا بۆ میدیا فەراهەم (دەستەبەر) كراوە، سیستمی سەرمایەداریی بەپێی تیۆری ئادەم سمیس پەیڕەو دەكرێت (لێگەڕێ با كار بكات لێگەڕێ با بڕوات).
دووەم/ كۆنترۆڵكردنی ئەم هەموو كەناڵە میدیاییە گرانترین ئەرك دەبێت كە دووچاری سەندیكای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی رۆشنبیریی و خودی میدیاكاران دەبێتەوە، چونكە كورد واتەنی (هەرچی زۆر بوو بۆریش دەبێت) ناتوانرێت لە هەرێمێكدا چەند هەزار كەناڵێكی میدیایی كۆنترۆڵ بكرێت و لەوكاتەشدا سەرجەمیان پابەندبن بە بەرنامەی كار و یاسای رۆژنامەگەریی و ئیتیكی میدیا و دەرگاوانەكانەوە، چونكە هەندێكیان لە هێڵی كاركردن لادەدەن، هەندێكی تریان لە هێڵ لایان پێدەدەن، هەندێكی تریان شەڕی لایك و ڤیو دەكەن و دەچنە سەر خۆڵ، زۆرینەی باشیش چاو لە كەمینەی خراپ دەكەن و دیموكراسییەتی میدیا لەكەدار دەبێت، ئەوسا کەناڵی رەسەن چاو لە رۆڵی ناڕەسەن دەكات و ئەوەی ئێستا قەوماوە زیاتر لێمان دەقەومێت، ئاسان نابێت میدیایەكی دەموچاو گەشمان بە دەستەوە بمێنێتەوە، بۆیە پێویستە زەنگی مەترسی لە ئێستاوە لێبدرێت، بە مەرجێك بەم زەنگە جڵەوی ئازادیی نەگرینەوە تا (بۆ ریش بچین و سمێڵیش بخەینە بانی).
لە سەرانسەری دنیادا میدیا كۆنترۆڵی شەقامی كردووە، بەڵام لای ئێمە شەقام كۆنترۆڵی میدیا و سۆشیاڵ میدیای كردووە، ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت!!
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16




دابەزێنە

