riklam

34 ساڵ لەمەوبەر خەونی لەمێژینەی گەل بەدیهات

بیروڕا 09:16 PM - 2025-09-11
بارزان شێخ عوسمان

بارزان شێخ عوسمان

لەساڵی 1991ەوە ، هەموو ساڵێك لەگەڵ یانزدەی ئەیلولدا کە یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلول دەکرێتەوە ، یادی رۆژێکی پرشنگداریش  دەکرێتەوە  ،کە لەو رۆژەدا بۆ بەرز راگرتنی ئەو شۆڕشە هاتە ئاراوە .

سکرتێری گشتیی (ی ن ،ك ) لەو کاتەدا بە ئامانجی بەرز راگرتنی شۆڕشەکەی کۆمەڵانی خەڵك ،مژدەی بەدیهاتنی ئەو خەونەشی پێدان کە دەیان ساڵ بو دەیان گوت کەی دەبێت خۆشمان تەلەفزیۆنێکمان هەبێت گوزارشت لە ناخمان بکات .
بە پەخشکردنی وتارەکەی سەرۆك مامجەلال لە یادی هەڵگیرساندنی ئەو شۆڕشە جەماوەرییە مەزنەدا بە راستەوخۆ ، جەماوەری گەلەکەمان زیاتر خرۆشان ،زیاتر باوەڕ و متمانەیان بە یەکێتییەکەی خۆیان قایم بوو کە  ناسرەوێت بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان ،کە میدیای  خۆماڵییش یەکێکە لەو هەزاران خەون و ویستە رەوایەیان .
تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان لەو کات و ساتەدا سەرباری ئەوەی خاڵێکی وەرچەرخانی میدیایی بو ، بوە گۆڕانێکی سەرنج راکێشیش لە ناوەندە جیهانییەکاندا .

دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان ، ئاماژە و پەیامێکی گرنگ بو بۆ ئازادیی  و رزگاریی لە کوردستاندا ،هەر بۆیە سەرباری ئەوەی بوە یەکەمین تەلەفزیۆنی کوردیی ، بوە یەکەمین کەناڵی میدیایی  کە تیایدا ئازادانە هەم  گوزارشت لە  روانینی خەڵکی کوردستان بکات لە ئاست مەسەلە نەتەوەیی و نیشتمانیی و دیموکراسییەکان،هەم  بە ئازادیی رەخنە و گلەییەکانی جەماوەر بخاتە رو لە بەرامبەر دیاردە دزێوەکانی میراتی سەردەمی دیکتاتۆریی و کەموکورتییەکانی سیستمی بەڕێوەبردن لە هەمو روەیەکەوە .

هەر بۆیە بەرنامەی سەرکەوتوی (کەشکۆڵ)  لە ئاستێکی بەرزدا جێگە و پێگەی خۆی هەبێت .
تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان  ئەو کەناڵە میدیا بینراوە یە کە یەکەمین بوە لە پەخش ، لە  هوشیار کردنەوەی جەماوەر و ئاشنا بونیان بە راستییەکان ، بوە یەکەمین لە ئازادیی رادەربڕین  و دروستکردنی روبەرێکی فراوان لە رەخنە گرتن لە ترۆپکی دەسەڵاتیش .ئەوە مافێکی سەرەتایی بو بۆ خەڵکی کوردستان کە ساڵەها بو دیکتاتۆریەت لێی زەوت کردبون .
ئەو نەریتەی گەلی کوردستان  چاوی لێکرا  کە  هەموان خۆیان بە قەرزداری دەزانن .

ئەمڕۆش لە کاتێکدا تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان یادی 34ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی دەکاتەوە ، لەهەرکات زیاتر داوای لێ دەکرێت کە هەر ئەو روبەرە ئازادە بوێرە بێت کە لەسەرەتاوە پێی ناسراوە .

تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان  ناسنامەکەی خۆی هەمیشە پاراستوە  بەوەی چەمکی ئازادیی  جیا دەکاتەوە لە  بوختان ، تەشهیر و ناوزڕاندن .لە روماڵی هەواڵی روداو ەکاندا پشت دەبەستێت بە پەروەردەی میدیایی Media literacy ، وردبینیی و راستگۆیی کردوەتە دروشم و پراکتیکی خۆی . هەر بۆیە ئێستاش هەر تەلەفزیۆنە سەنگینەکەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە .
بەو هیوایەی ئەم ئەستێرە هەر گەش و پرشنگدارەی ئاسمانی میدیای سەنگین و ئاغر  هەر لە بەرەوپێشچوندا بێت .

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket