شـەڕەکـانی دوێنێ وپلانەکانی داعش!
بیروڕا 12:06 PM - 2023-03-06
نووسینی...غازی فەیسەڵ
سەرەتا سوپاسی دژە تیرۆری عیراق و هاوپەیمانان و یەکەی 70 ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین کە بەو پەڕی تواناوە پشتیوانمانن لە شەڕی دژ بەداعشەکانی ( قەرەچوغ ).
بەڕێزان هەموولایەکتان شەش ساڵە هات و هاوارو داواکاریە چەند بارەیەکانی ئێمەتان لێ دیارە لەسەر داعشەکانی شاخی قەرەچوغ !
کە شەش ساڵە داڵدە دراون ! نەپەرلەمانی کوردستان و نە کابینەی 8 و 9 یش جورئەتیان نەکرد داعشەکان دەربکەن !!
سنورەکەمان بەخوێن و بەدەنگ و بەماڵ وێرانی درووست کەری ئەم دووکابینەو باقی کابینەکانی تری هەرێمی کوردستان بوونەو لەهەموو شۆڕشەکاندا باجی گەورەو قوڕسمان داوە بەڵام بەهیچ شێوەیەک حکومەتی ڕوو زەردی دنیاو قیامەت دیفاعیان لێ نەکردین و شەش ساڵ چاوەڕوانی مەرگی ئێمەیان دەکرد وەک گوندەکانی بناری قەرەچوغ مەرگ دارمان کەن ! سەدان جوتیارمان ئاوارەو بێ ماڵ و بێ ژیان و گوزەران کراون
بەڵام ئەوان کۆمپانیاکان و بیری نەفت و کارگەی چیمەنتۆیەکەیان کار بکات چ باکیان بەتیرۆر کردنی جوتیاران و چۆڵ کردنی گوندەکانە ؟
پشوو درێژی و خۆڕاگری بەشێک لە جوتیاران و دانیشتوانی ناوچەکەمان کۆتایی هاتوو چیتر گوێ لە وەعدو بەڵێنەکانی کابینەی 9 ناگیرێت لە سنورەکەمان،
هەموولایەکتان تێگەیشتن بۆچی شاخی قەرەچوغ شەش ساڵە بۆتە ئارامگاو مەنزڵگای داعش !
قسە زۆرن و بەشێکی ئێوە بیکەن بەڵام بەڵێن بە خوێنی شەهیدان و خەڵکی نیشتیمان پەروەر دەدەین چیتر بە بەڵێن و کات کوشتنی کابینەی نۆ نەباوەڕ نەکەین نە گوێشیان بۆشل دەکەین ،
شەش ساڵ ترس و تۆقانی جوتیاران و دانیشتوانی ناوچەکەمان شەش ساڵ گوندە وێران و چۆڵەکانمان ئەخەر شەش ساڵە تەنها دوێنێ کارگەی چیمەنتۆکەتان ڕاگیرا ! هاوارتان لێ هەڵسا بۆیە ئێمە تەواو بێ ئومێد بووین لە کابینەی نۆ 9 ی گەردەن ( زەرد ).
حکومەتی هەرێم لێرە بەدواوە با داعشە ڕوو ڕەشەکانیش بزانن چیتر دیفاعی شەڕ ناکەین و هێرشەکان بەردەوام دەبن تا یەک داعش لەقەرەچوغ مابێت و بەڵێنمان لەهاوپەیمانان و هێزە عێراقەکان و یەکەی 70 و وەرگرتوە بەردەوام بین لەهێرشەکانمان بۆ شاخی قەرەچوغ بەردەوام دەبێت دووبارە سوپاسی هەموو ئەوهێزوو لایەن و ڕۆژنامەو کەسانە دەکەین کە ئەگەر بەوشەیەکیش پشتیوانی ئێمەیان کردووە دژی ئەو ناهەقیانەی بەرامبەر ناوچەکەمان دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتی: مەرجەکانی یاسای هەڵبژارد ناروونن
07:25 PM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
09:19 AM - 2023-03-27 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو فاتیم دەکات
03:54 PM - 2023-03-26 -
خۆپیشاندانەکان یاسای هەڵبژاردنی لە پەرلەمان پەکخستووە
02:32 PM - 2023-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27 -
لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27 -
بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27 -
بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26 -
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
بیروڕا 09:20 PM - 2023-03-26 -
لە کابینەکەتاندا بێکار دەکرێم!
بیروڕا 09:16 PM - 2023-03-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی شێخ ئەحمەد ئاغای زێباری
ی ن ک 06:33 PM - 2023-03-26