riklam

رەفتاری چەند گەنجێک لەسەر شارێک حیساب مەکەن

بیروڕا 04:14 PM - 2022-12-31
شێخ سەروەر بەرزنجی

شێخ سەروەر بەرزنجی

نوسینی...شێخ سەروەر بەرزنجی 

بڵاو بوونەوەی ڕەفتاری نەشیاوی چەند گەنجێک بەرامبەر کچێک تەواوی خەڵکی نیگەران کردووە.

بەڵام زۆر بەداخەوە نەیارانی پارێزگای سلێمانی وەک پیشەی ھەمیشەیان کە ھەرگیز چاویان بەو پارێزگایە ھەڵنایەت ، لەڕێگەی چەندین پەیجێکی بێ دایک و باوک کەوتوونەتە نوسینی قسەی بێ ماناو دەیانەوێ

ھاشتاکی ئاشتبونەوەی سلێمانی نادیدە بگرن ، کەخۆیان دەزانن چەندە کارگەری ھەبوە دەنگدانەوەیەکی نەوعیشی ھەبوو خەڵکی زۆر پێی خۆشحاڵبون .   

ناکرێت ڕەفتاری چەند کەسێک  وا وێناکی بکەیت و بیکەیتە کەرستە بۆ لێدان لە خەڵکی خۆشەویست و سەربەرزی سلێمانی بۆ مەرامی گڵاوی سیاسیان.

نابێت و ناکرێت ئەم روداوانە  بقۆزرێنەوە بۆ سووکایەتی کردن بەخەڵکی نێوان شارەکانی ھەرێم ، ئەم جۆرە لەکارکردن کە ھەندێک کەس بەمەبەست باسی دەکەن بۆ سوکایەتی کردن بەیەکتر ڕووداوی  نەخوازراوی لێ درووست دەبێت و لەجیات ڕێزو خۆشەویستی لەنێوان دانیشتوانی ھەرێم ڕق و کینە دروست دەکات.

سلێمانی شاری رۆشنبیریە، شارە حەیاتەکەیە ، شاری پێکەوەژیانە ، شاری ئەدیبان و شاعیرانە ، شارێکە ھەر بەزیندویی دەمێنێتەوە .

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket