riklam

راگەیاندنی یەكێتی لەدەستێكی پڕۆفیشناڵدایە

بیروڕا 03:36 PM - 2022-12-07
شێخ سەروەر بەرزنجی

شێخ سەروەر بەرزنجی

شێخ سەروەر بەرزنجی

ئەگەر ساڵێك لەمەوبەر یەكێتی و جەماوەرەكەی گلەیی ئەوەیان ھەبووبێت راگەیاندنی حزبەكەیان لەئاستی خواست و مێژووی یەكێتیدا نەبووە، دوای دیداری یەكێتی و راسپاردەكانی كادیران و خەم خۆرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرجەم راگەیاندكارانی یەكێتی بۆ بەرەوپێشڤەچوونی راگەیاندنی (ی.ن.ك)، خۆشبەختانە ئێستا راگەیاندنی یەكێتی ھەنگاو دەنێت بەرەو گەڕانەوە بۆ سەردەمی زێڕینی خۆی كە جێگەی شانازی یەكێتییەكان بوو،
ئێستا لەناو راگەیاندنی یەكێتیدا دەرگا بەڕووی راگەیەندكاران و نووسەر و رۆژنامەنووسان و سەرجەم ئەو كادیراندا كراوەتەوە كە توانای كاركردنیان ھەیە لەناو میدیای یەكێتیدا، بەئامانجی بەرەوپێشڤەچوونی زیاتری راگەیاندنی گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.

جیاواز لەوە خودی بەرپرسی راگەیاندنی یەكێتی كەسێكی دیار و ئاشانی بواری راگەیاندنە كە باشتر لەكەسانی دیكە لە رۆڵ و گرنگی میدیا و كاریگەرییەكانی تێدەگات، ھەوڵی داوە راگەیاندنی یەكێتی بە ئاڕاستەیەك كاربكات كە نەك تەنیا ببێتە سەرچاوەیەك بۆ ئەندام و كادیر و جەماوەری یەكێتی بگرە ئەوە تێپەڕێنێ و ببێتە وێزگەیەك بۆ سەرچاوەی زانیاری بۆ شەقامی گشتی ھەرێم، دیارە لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵیش بڕیار دراوە راگەیاندنی یەكێتی بەرەو ئاستێكی بەرز ببردرێت بەجۆرێك راگەیاندنی یەكێتی بگەڕێتەوە ئاستی ئەو سەردەمەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ھەمیشە راگەیاندنەكەیان بە پێشەنگ دەزانی، راگەیاندن ئەمڕۆ گەورەترین كاریگەری لە ھەموو كۆمەڵگایەك ھەیە چونكە بووەتە شتێكی دانەبڕاو بۆ ھەموو خەڵك كە رۆژانە ھەموو تاكێك لەڕێگای مۆبایلەكەی دەستییەوە دەتوانێت ئاگاداری كۆی رووداوەكانی جیھان بێت، بۆیە تۆمەتباركردن و ھێرش كردنە سەر راگەیاندنی یەكێتی لەلایەن كەسانێكی دیاریكراو نەیارانی یەكێتی، ئەم جوڵە گەورە و دیارەی دەستیپێكردووە لەناو راگەیاندنی یەكێتی سارد ناكاتەوە.

ئەوەی ئێستا بەدی دەكرێت كەسانی لێھاتوو لە ھەموو بوارەكانی ناو راگەیاندنی یەكێتی كار دەكەن و خەم خۆرییەكی گەورەیان پێوەدیارە، ئەمەش مایەی دڵخۆشییە كە دەكرێت بناغەیەكی بەھێزی دووبارە گەڕانەوەی راگەیاندنی یەكێتی بێت بۆ ئاستی داواكاری جەماوەری یەكێتی، وەك رۆژنامەنووس و ئەندام و لایەنگر و جەماوەری یەكێتیش ھەموومان ئاواتە خوازین كە راگەیاندنێكی بەھێزو كاریگەر پێشەنگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بێت، ھەر ئەوەش لە بەرپرسی ئێستای راگەیاندنی یەكێتی و كادیرانی راگەیاندنی ئێستای یەكێتی چاوەڕێ دەكرێت.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket