riklam

خانووە قوڕەكان

بیروڕا 03:01 PM - 2022-06-23

 خەباتی ژینگەیی،دژە توتدوتیژی فراوانكردنی بەشداری ژنان و لاوان

یەكێتی حزبێكی سۆشیال دیموكراتـ، رێكخراوی كەلتووری دیموكراسی، ئەركە كۆمەڵایەتییەكان و دادپەروەرییە، ئەم ئاڕاستە لەسیاسەتی كوردایەتی خەباتێكی فیكری دوور مەودا و قوڵی لەپێناوكراوە و بۆتە بەشێكی رەسەن و زیندوو لەبزووتنەوەی سیاسی كوردستاندا. سەرۆك مام جەلال عەراب و باوكی دامەزرێنەری ئەم ئاڕاستەیە كە كوردایەتی پێشكەوتنخوازی خاوەن بەرنامەی رزگاری نیشتمانی تێكەڵی ئەركە كۆمەڵایەتی و دیموكراسییەكان كردووە.

بەجۆرێك ناتوانرێت دیمەنی كوردایەتی پێشكەوتنخواز لەكوردەوارییەكی گەشەكردوو جیابكرێتەوە. ئەم رەوتە زیندوو، زەنگین و درەوشاوەیە رەنگە هەندێكجار بەناونیشانی جیاوازەوە دەركەوتبێت، بەڵام لەدوای یەكەمین كۆنگرەی گشتی یەكێتییەوە كە هاوكاتی بەدیهاتنی كوردستانی دوای راپەڕین رزگارییە، لە ( 1991-1992) ناونیشانی ئەم ئاوێتەبوونەی كوردایەتی و كوردەواریی خۆی لەبژاردەی سۆشیال دیموكرات چڕكردەوە و تائێستاش هەر ئەوە ناونیشانی رێباز و فیكر و سیاسەتی یەكێتییە.

سەرۆك مام جەلال بۆ خۆشەویستكردنی چەمكی سۆشیال دیموكرات و كورداندنی ئەو بژاردە فیكرییە ناوی (گەڕانەوە بۆ خانووە قوڕەكانی) لێنا. گەڕانەوە بۆ خانووە قوڕەكان ناونیشانێكی مەجەزاییە بۆ مانایەكی قووڵ، كە هەم تەئكیدكردنەوەیە لەسەر ناسنامەی كۆمەڵایەتی و ریزبەندی یەكێتی لەناو كۆمەڵی كوردستاندا، هەمیش توانجێكی رەخنەگرانەی مام جەلال-ە لە رەوتی كاری یەكێتی لەدوای راپەڕینەوە.

داوای گەڕانەوە خۆی لەخۆیدا رەخنەگرتنە لەوەی لادانی كاتی و خراپمان هەبووە و گەرەكە بگەڕێینەوە. ئەدەبیاتی مام پڕە لەو دەستەواژە جوانانەی بێ برینداركردن و زامداركردنی هەڤاڵانە، دەرزی فشكردنەوە بۆ چارەسەكردنی باغزی و لەخۆگۆڕان، بەكاردێنێت. داوای گەڕانەوە بۆ كەلتووری خانووە قوڕەكان داخوازی ( سۆشیالیزمی هەژارانە) نییە كە زاراوەیەكی باوی ئەدەبیاتی سۆشیالیستییە بەڵكو دەستنیشانكردنی كەموكوڕییە لەرەوتی كار و خەبات كە هەندێكجار لەبەر هاوپەیمانێتی و دۆستایەتی سیاسی ناسنامەی یەكێتی لەناو كۆمەڵی كوردەواری و لەناو سیاسەتی كوردستاندا بزر دەكات. ئەدەبیاتی یەكێتی و ناسنامەكەی قەت لەبەر بژاردەی نەتەوەیی و پەرۆشی بۆ یەكێتی ریزەكانی گەل و ئامانجە هاوبەشەكان، جیاوازییە بنەڕەتی و جوانەكانی یەكێتی لەگەڵ هێزەكانی تر فەرامۆش ناكات، بەڵكو ئەو ناسنامەیە ئاوی حەیاتە بۆ یەكێتی ، پەرۆشی و قوربانیدانی پلەیەكی گیانبازان بۆ كوردایەتی و پرسی نەتەوایەتی مانای ریزكردنی ئەولەویەتەكانە، نەك میوتكردنی ناڕەزایی و داخوازی و پێویستییە كۆمەڵایەتییەكان. كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، سەرەڕای هەر تێبینییەك، هیچی نەكردبێت ئەوەندەی بەسە لەناو گێژاوی سیاسەت و مەسڵەحەتدا توانی ناونیشانی سۆشیال دیموكراتیانەی یەكێتی بپارێزێت.

نزیكەی ساڵێكە هاوشانی یەكێتی بڕیار و یەكێتی ئاڕاستەدا دەرفەت لەبارە بۆ پێداهاتنەوە و مشتوماڵكردنی ناسنامە كۆمەڵایەتییەكەی ئەم حزبە سۆشیال دیموكراتە كە كۆمەڵانی خەڵك و توێژەكانی وەك خوێندكاران و لاوان هەقیانە داوا لەیەكێتی بكەن تۆخی بكاتەوە، مادام هێزی تر هاتن و چوون و هیچیان پێ نەكرا. هەروەك سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەدیالۆگی (23 سەعاتی) خوێندكاراندا گووتی(( لەپێشدا پرسیم بۆچی خۆپیشاندان دەكەن؟، كە گوێم لەكەموكوڕی و داخوازییەكانیان بوو، پرسیم ئەرێ چۆنە تائێستا ناڕەزایەتیی گەورەتان دەرنەبڕیووە؟)) دیداری یەكێتی كە وەك گردبوونەوەیەكی دیموكراسی، حزبی و میللی بابەتی سەرەكی ژیانی سیاسی كوردستان بوو لەگەرمەی یادی 47 ساڵەی یەكێتیدا، ئەم ئەركەی بەچڕوپڕی راپەڕاند كە بۆ گەشانەوەی ناسنامەی یەكێتی پێویست بوو. لەكۆڕی كرداری سیاسیشیدا، بانگەواز بۆ سەوزكردنی یەك ملیۆن داری كوردستان، داخوازی بۆ سەروەركردنی ژینگەی پاك و خاوێنی وڵات، كردنی داوای ژینگەپارێزی لەم هەڕەشانەی لەسەر ژینگەی وڵات و خەمی هاوبەشی دونیا هەیە، بەمەرجێك لە مەرجەكانی دەنگدان بەحكومەتی داهاتووی عیراق، وەك هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت تەئكیدی لێ كردەوە، داخوازی بۆ فراوانكردنی بەشداری لاوان لەكایەی سیاسیدا ( رەخنەگرتنیش لە ژیان و گوزەرانی توێژی خوێندكاران) تا فراوانكردنی بەشداریی ژنان لەكایەیی گشتی ( لەگەڵ ئیدانەكردنی توندوتیژی دژی ژنان و تەهوینكردن بە حزورییان لەكۆمەڵدا) ئەمانە گشتی بەشێكی دیمەنی ناساندنەوەی یەكێتییە لەكوردستان و عیراق كە دەبێت یەكێتیەكەمان.

هەڤاڵانە، كوردانە و دیموكراسیانە پێداگری لەسەر بكات. بە جۆرێك قەرەبووی پێکوتەی رابردووش بکاتەوە. حزبی سیاسی سەركەوتوو،كە یەكێتی چارەنووسی وایە وا بێت، هەر دەبێ حزبی ناسنامەی تایبەتی خۆی و حزبی خەمە هاوبەشەكانی وەك (یەكڕزی كوردستانیی لەكوردستان) و حزبی (یەك ئامانجی تەوافوق و شەراكەت لەتەواوی عیراقدا) بێت . یەكێتی وایە ...هی خەباتی سۆشیال دیموكراتییە، وەك چۆن هی خەباتی ئەركە نەتەوەییەكانە. لەیەكەمیان دەبێ خەباتی پەرلەمانی، سەندیکایی ، دیموكراتی و هەمەلایەنە پێشبخات لە کۆمەڵ ، با رێگاكە دژوار و دوور ، تولەرێ و تاریك بێت ، لەدووەمیشیان هاوپەیمانی زۆرە، بەس گرنگە هەمیشە خۆی پێشڕەوی بكات.








زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket