بۆچی دیداری یەکێتی جۆرێکە لە دیموکراسی ڕاستەوخۆ؟
بیروڕا 09:27 AM - 2022-06-05
دیداری یەکێتی بازنەی بڕیاردانی لە بازنەیەکی بچوکەوە بۆ بازنەیەکی گەورە فراوان کرد.
فراوانکردنی بازنەی بڕیاردان و بەژداری پێکردنی زانستییانەی ھەموو ئەندامانی یەکێتی و بەشێک لە ئەکادیمیستانی کوردستان و عێراق ھەنگاوێکی گەورەی دیموکراسیە. چوونکە یەکێک لە جیاکەرەوە سەرەکیەکانی دیموکراسی لە سیستەمەکانیتر گەورەی بازنەی بڕیاردانە. سیستەمی دیکاتۆری بازنەی بڕیاردان لە دەستی چەند کەسێکی کەمدا قەتیس دەکات و دانیشتوانی ئەو وڵاتە ھیچ زانیاریەکیان لەسەر پێش و پاشی سیاسەتەکان نابێت، بەم شێوەیە بۆشاییەک و کێشەی جدی دەکەوێتە نێوان خەڵک و دەسەڵات.
ھەچەندە لەم سەردەمەدا بەھۆی زۆر بوونی دانیشتوان و گەورەبوونی شارەکانەوە، دیموکراسی ڕاستەوخۆ یاخود دیموکراسی بێخەوش زەحمەتە، بەڵام دیداری یەکێتی دیموکراسی ڕاستەوخۆیە بەوەی کە توانی بەژداری بە ھەموو ئەندامانی یەکێتی و خەڵکانی دەرەوەی یەکێتیش بکات بۆ داڕشتنی سیاساتی کوردستان و یەکێتی. نەک ئەوەی تەنها لە ڕێگەی نوێنەرەکانییانەوە بڕیار بدرێت.
بەشداربوونی ھەموو شارەکانی عێراق و کوردستان لە ماوەی شەش مانگدا بۆ داڕشتنی سیاساتە درێژخایەنەکانی یەکێتی ئەوە نیشان دەدەن، بڕیاردان ناکرێت تەنھا لە سەرەوە بێت بەڵکو دەبێت لە خوارەوە پشگیری بکرێت و بەژداریشی تێدابکرێت.
دیداری یەکێتی بەژداریکردنی لەسەر توانا و توێژینەوە دیاری کردوە کە ئەمەش ھاندەرێکە بۆ شەنوکەوکردنی بابەتەکان و دۆزینەوەی چارەسەرەکان کە تا ڕادەیەکی باش و نوێ و خاڵیان دەکاتەوە لە بەرژەوەندیە تایبەتیەکان. بە جۆرێک ھەموو کەسێک چمکێکی پێشنیاز و سیاساتەکان بگرێت خواستی گروپێکی بچوک و تایبەت زاڵ نەبێت.
دیدارەکە ساڵانە و بەم شێوەیە لێپێچینەوە و پێداچونەوە دروست دەبێت. ساڵ بە ساڵ خەوشی بڕیار و سیاساتەکان کەمتر دەبن و زیاتر خزمەتی گشتی دەکەن.
لەم سەردەمەدا پەیوەندیەکان ھێندە فرە و ھەمەجۆر بوون، زەحمەتە ھیچ کەس گروپێک بە تەنھا بتوانێت ھەموو زانیاریەکان کە لە ئەنجمانی ئەم پەیوەندیانەوە دروست دەبن لەیەکبداتەوە و ڕاستی و دروستیان ھەڵسەنگێنێت و پاشان لەو زانیاریانە بڕیارێکی گونجاو دروست بکات.
ھەمیشە خەڵکانی ناوچەیەک یان شارێک باشتر لە کێشە و چارەسەری گونجاو بۆ ئەو ناوچەیە دەزانن وەک لەوەی کەسانێک لە ناوچەیەکی دوورەدەستەوە بڕیار بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئەو ناوچەیە بدەن، دیدارەکە دەسەڵاتی گەڕاندەوە بۆ گوند و شارۆچکە و شارەکان و ئەمەش خەسڵەتێکیتری دیموکراسیە کە دەسەڵات دەبێت لەلایەن گەلەوە بێت. هەروەها، هەر بڕیارێکیش لەو دیدارەدا بدرێت شەرعێتی هەموو ئەندامانی یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی دەبێت.
لەم سەردەمەدا سیاسەتوانان لەبەر سیاسەتی ڕۆژانە کەمترین کاتیان بۆ حکومڕانی ھەیە و پێویستە زانستیانە و بابەتییانە پێشنیاز ئامادە بکرێت و ئاراستەی سیاسیەکان بکرێت بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن و لەگەڵ ژینگە سیاسیەکەدا بگونجێنرێن. بە ھەمان شێوە ئەکادیمیست و شارەزایانی مێژوو و ئابوری و دارای و بوارەکانیتر ھێندە شارەزای ژنگە سیاسیەکە نین و بە تەنھا ناتوانن چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان بدۆزنەوە و یاخود دەستنیشانیان بکەن.
دیداری ساڵانەی یەکێتی ئەو بڕوایە دەداتە ئەندامانی و خەڵکی کوردستان کەوا ئەندامبوون لە حزبدا تەنھا دەستکەوتی ماددی نیە بەڵکو بیروبۆچونیان گرنگە و ھەموو کەسێک دەتوانێت کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەکەی ھەبێت و بەم شێوەیە یەکسانی و دادپەروەری و زانست بۆ دروستکردنی بڕیار دەگەڕێنێتەوە.
فەرهەنگ فەرەیدوون نامدار
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
عەمار حەکیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جەختمان لەکۆتایی هێنان بەچەقبەستووی سیاسی کردەوە
12:23 AM - 2022-07-07 -
راپەڕین .. كەسێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلدەستدا
11:13 PM - 2022-07-06 -
قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە
09:45 PM - 2022-07-06 -
وەزیری تەندروستی عیراق بۆ دەرچوانی پزیشكی كەركوك بڕیارێك دەردەكات
08:48 PM - 2022-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
مامۆستایەکی زانکۆ: هیچ پرۆسەیەک نابێتە جێگرەوەی سەرژمێری دانیشتوان
عیراق 01:36 PM - 2022-07-06 -
هەڵمەتی دەستگیركردنی قاچاغچییەكان دەستپێدەكات
جیهان 01:33 PM - 2022-07-06 -
كوتانی شێرپەنجەی مەمك گەشەی پێدەدرێت
جیهان 01:08 PM - 2022-07-06 -
وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات
کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06 -
حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06 -
دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن
عیراق 11:08 AM - 2022-07-06 -
دوکان.. ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2022-07-06 -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە
کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06