رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیی!
بیروڕا 02:37 PM - 2021-11-21
رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیی!
رۆژی "كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیان"
ئه‌حمه‌د ره‌فیق
كاتێك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش ده‌دات، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ست به ئاماده‌كاری و خۆسازدانی چڕ و پڕ ده‌كات، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده و كادری دیار و به توانای كۆمه‌ڵه و یه‌كێتیی، به ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی رێوشوێنه‌كانی خه‌باتی چه‌كداری رێگه‌ی ئێران ده‌گرنه‌به‌ر، به‌ڵام مخابن ئه‌و كۆمه‌ڵه سه‌ركرده و كادرانه‌ی یه‌كێتیی له ئێران ده‌ستگیر ده‌كرێن و به گوێره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی شوومی جه‌زائیر له نێوان شای ئێران و سه‌دام حسێن دا، راده‌ستی رژێمی به‌عس ده‌كرێنه‌وه و، پاش دادگایی كردنێكی ره‌مه‌كیانه، به بیانووی جیاجیا حوكم ده‌درێن، به‌ڵام ئه‌فسوس سیان له‌و كه‌ڵه سه‌ركردانه‌ی كۆمه‌ڵه و یه‌كێتیی، له رۆژی 21-11-1976 دا حوكمی له سێداره‌دان به سه‌ریاندا جێبه‌جێ ده‌كرێ، ئه‌وانیش شه‌هیدان (شیهاب شێخ نوری ناسراو به "خاڵه شیهاب" و جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید ناسراو به "مامۆستا جه‌عفه‌ر" و "ئه‌نوه‌ر زۆراب") بوون.
كاتێك ئه‌و سه‌ركرده و كادرانه‌ی كۆمه‌ڵه و یه‌كێتیی له زیندان بوون و چاوه‌ڕێی دادگایكردن و جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانیان بوون، شۆڕشی چه‌كداری له هه‌موو شوێنێكی كوردستان به رابه‌رایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستی پێكردبوو، هه‌ر له بادینانه‌وه تا ناوچه‌كانی هه‌ورامان و شاره‌زوور و شارباژێڕ له گه‌رمیانه‌وه بۆ كوێستان چالاكی و به‌رگری شۆڕشگێڕانه ده‌ستیان پێكرد و له زۆربه‌ی ئه‌و نهبهردییانهشدا داستانی بێوێنه و قاره‌مانانه تۆمار كران..!
كاتێكیش ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتیی له رۆژی 21-11-1976دا له‌سێداره دران، به گوێره‌ی دانپێدانانی هه‌ندێك له جه‌للاده‌كانی به‌عس و به شایه‌تی هاوڕێ و هاوسهنگهرهكانیان كه له دادگا‌و له زینداندا له گه‌ڵیاندا بوون، پڕه‌نسیپی له؛ "ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی و، پاراستنی نهێنی و گیانی هاوبیره‌كانیان له‌سه‌ر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری جه‌سته‌یی و ده‌روونی خۆیان وایكرد؛ ببن به سیمبۆڵی خۆڕاگری و گیانفیدایی" ته‌نانه‌ت ئه‌و دروشمه‌ی كه خاڵه (شیهاب-ی هه‌میشه زیندوو) كه دواتر بووه وێردی سه‌ر زمان (كه‌م ژیان و، كه‌ڵ ژیان) بووه هه‌وێنی خۆڕاگری و قاره‌مانێتی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان دا!
ئه‌گه‌ر چی به‌ر له پێنچ مانگ و پێش له سێداره‌دانی ئه‌و سه‌ركرده تێكۆشه‌رانه (شۆڕشی نوێ) بڵێسه‌ی دابوو، رژێمی به‌عس مه‌به‌ستی بوو به له‌سێداره‌دانی ئه‌و سه‌ركردانه "شۆڕشی نوێ" خامۆش بكاته‌وه و هاوسهنگهرانشیان چاوترسێن بكات، به‌ڵام هه‌لومه‌رجی رووداوه‌كان به جۆرێك پێچه‌وانه بووه‌وه، به زیانی رژێمی به‌عس كه‌وته‌وه و له سێداره‌دانی ئه‌و سه‌ركردانه بووه پزیسكی نه‌عره‌ته‌ی ئه‌و كڵپهیهی كه ته‌واوی باشووری كوردستانی ته‌نییه‌وه، دوای به‌خشینی هه‌زاران شه‌هید و 15 ساڵ له خه‌بات و قوربانیدان، مه‌شخه‌ڵی ئازادیی و به‌رگری له 5ی ئاداری ساڵی 1991دا؛ گڵكۆی شه‌هیدان (خاڵه شیهاب و جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحێد و ئه‌نوه‌ر زۆراب)ی بۆ هه‌میشه رووناك كرده‌وه و رۆحی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی له ئامێز گرت!
له رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیی دا؛
سڵاو‌و وه‌فا بۆ گڵكۆی شه‌هیدان (خاڵه شیهاب) و (جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحێد) و (ئه‌نوه‌ر زۆراب) و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان..!
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25