سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق ماڵی شیعی به كوێ ده‌گه‌یه‌نێت؟
بیروڕا 06:00 PM - 2021-10-21
گۆران قادر
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هیچ لایه‌ن و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك زۆرینه‌ی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، به‌شێوه‌یه‌ك بتوانێت به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت و پێویستی به هاوپه‌یمانێتی لایه‌نه‌كانی دیكه نه‌بێت،بۆیه زۆر پرسیار له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌كانی داهاتوو ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ناوی چه‌ندین كه‌سایه‌تیش بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌هێنرێت، كه گرنگترینیان مسته‌فا كازمی و نوری مالیكین.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ڕه‌وتی سه‌در 73 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها پارتی " پێشكه‌وتن" به‌سه‌رۆكایه‌تی محمد حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان 37 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها باڵی سیاسی حه‌شدی شه‌عبی كه خۆی له هاوپه‌یمانێتی " فتح" ده‌بینێته‌وه، له 48 كورسیه‌وه بۆ 17 كورسی كه‌می كردووه، ده‌وڵه‌تی یاساش به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی 34 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
له نێوان ئه‌م هێزانه و پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، وا دیاره موقته‌دا سه‌در هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك له نێوان هێزه شیعیه‌كان پێكده‌هێنێت، كه له %80ی هه‌موو هێزه شیعیه‌كان ده‌گرێته‌وه، له‌وه‌شه سه‌ركه‌وتوو بێت له‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتنێك له نێوان خۆی و هاوپه‌یمانێتی" قوی الدوله" به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادی بهێنێته دی، هه‌روه‌ها بۆ هادی عامریش سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تحیش هه‌مان كار بكات، هه‌روه‌ها پێش هه‌ڵبژاردنیش له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه و لێكتێگه‌یشتنی هه‌بووه، به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێت له‌گه‌ڵ عه‌سائیب و حزبوڵڵا ڕێك بكه‌وێت، كه هه‌ردووكیان له ئێران و نوری مالیكیه‌وه نزیكن.
سیناریۆكان چۆن ده‌بن؟
حارس حه‌سه‌ن له سه‌نته‌ری " كارینگی" بۆ توێژینه‌وه باس له دوو سیناریۆ ده‌كات:
سیناریۆی یه‌كه‌م خۆی له زیندوو كردنه‌وه‌ی " هاوپه‌یمانێتی شیعی" ده‌بینێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌و كات دێته دی، كه سه‌در ڕازی بكرێت به سیغه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعیه‌كانی دیكه ڕێك بكه‌وێت،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كیانه شیعیه‌كان هاوپه‌یمانێتیه‌ك له نێوان په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت دروست بكات، له نێو ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌دا فه‌تحیش بوونی هه‌بێت.
سیناریۆی دووه‌م بریتی ده‌بێت له " هاوپه‌یمانێتی زۆرینه"، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌م سیناریۆیه، ئه‌وه موقته‌دا سه‌در ناكه‌وێته ژێر گوشاری هێزه شیعیه‌كانی دیكه، ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و محمد حه‌لبوسی سه‌رۆكی پارتی پێشكه‌وتن و چه‌ند پارتێكی دیكه‌ی بچووك هاوپه‌یمانێتی پێكده‌هێنێت ،ئه‌م سیناریۆیه به‌هێزترینیانه و له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیشی ئه‌وا حكومه‌ت به ئاسانی پێكده‌هێنرێت.
هۆكاری به‌هێزی هاتنه‌دی ئه‌م سیناریۆیه،ئه‌وه‌یه كه سه‌در ئه‌مجاره به‌هێزه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه به‌هیچ گوشارێكی ماڵی شیعی ڕازی نابێت،له‌وه‌ش زیاتر هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هێزه سونیه‌كان و پارتی دیموكراتی كوردستان و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان، له‌وه‌یه بۆ سه‌در ئاسانتر بێت،ئه‌م لایه‌نانه كه‌مترین فشاری بخه‌نه سه‌ر،هه‌روه‌ها جگه له‌وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی شایسته به‌خۆیان داواكارییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئاسانی ئه‌م سیناریۆیه، موقته‌دا سه‌در هه‌روا به ئاسانی ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری هێزه شیعیه‌كانی دیكه ببێت و له‌گه‌ڵ كورد و سونه ڕێك بكه‌وێت،بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی توشی له‌مپه‌ری قورس نه‌بێته‌وه هه‌م له كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت و دوای حكومه‌تیش پێویسته به جۆرێك له جۆره‌كان له‌گه‌ڵ هێزه شیعیه‌كان ڕێك بكه‌وێت،هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی چه‌كداری ڕوونه‌دات،سه‌در ناچاره گوێ له ماڵی شیعی بگرێت.
كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران؟
هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا، زۆرترین چانسی هه‌یه بۆ جاری دووه‌م ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مه‌ش كاتێك دێته دی كه سه‌در هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ كورد و سونه‌دا بكات.
هێزه چه‌كدارییه‌كانی نزیك له ئێران، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه گه‌ڕ، كه كازمی دوور بخه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی كورسیه‌كانیان ئه‌م كاره بۆیان زه‌حمه‌ت بووه، هه‌روه‌ها له ڕابردووش‌دا جوڵه چه‌كدارییه‌كانیان سنوردار كراوه،بۆیه هه‌وڵه‌كانیان نزیكه له‌وه‌ی شكست بهێنێت و نه‌توانن كازمی دووربخه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هێشتا به‌ته‌واوی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه كه كازمی ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه هێشتا ئه‌نجامی تانه‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ری ڕێك نه‌كه‌وتوون.
له به‌رامبه‌ردا، عه‌لی به‌دیر، چاودێری سیاسی، پێی وایه كه نوری مالیكی، چانسی له مسته‌فا كازمی زیاتره، چونكه خاوه‌نی دووه‌مین هێزی په‌رله‌مانیه، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه كاتێك دێته دی، كه سه‌در نه‌توانێت هاوپه‌یمانێتیه‌كی زۆرینه پێكبهێنێت ،ئه‌و كات نوری مالیكی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
كێشه‌ی سه‌در ئه‌وه‌یه كه ناتوانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه شیعیه‌كان، هاوپه‌یمانێتی پێكبهێنێت،به‌ڵام بۆ نوری مالیكی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ كورد و سونه پێویستی به‌م ڕه‌زامه‌ندییه نیه.
كه‌واته سه‌ركه‌وتنی مسته‌فا كازمی یان نوری مالیكی په‌یوه‌سته به سه‌ركه‌وتنی موقته‌دا سه‌در، پاشان نوری مالیكی.
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25