عارف ته‌یفور به‌حساب بێده‌نگیی شكاندووه!
کوردستان 02:39 PM - 2021-07-04
عارف ته‌یفور ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به حساب «بێده‌نگیی شكاندووه و پاش ماوه‌یه‌ك له بێده‌نگی، زانیاریی نوێی دركاندووه».
گومانمان نییه له‌وه‌ی له سه‌روبه‌ندی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك یان با بڵێین بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا، به‌شێك له‌وانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی كاری هه‌واڵگرییدا له‌ناو حزبه‌كاندا چێنراون، یاخود حزبی شێوه‌ی دوكانی سیاسیان بۆ دروستكراوه به پاره‌ی دزراوی میلله‌ت، وه‌ك به‌شێك له ریكلام و بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن و وه‌ك كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌یان، كۆتایی كاره‌كه‌یان راده‌گه‌یه‌نن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای سه‌رچاوه‌ی دارایی و دهستگیرۆییهكهیان، بۆیه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووشدا و به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌وه‌ی كه یه‌كێتی به ره‌سمی رایگه‌یاندووه كه واده‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له‌گه‌ڵ پارتی كۆتایی هاتووه و پێویسته رێكه‌وتنێكی نوێ بكرێت یاخود رێكه‌وتنه ستراتیژییه‌كه هه‌مووار بكرێته‌وه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2013، 2014، 2018 ئه‌م دراما و شانۆگهرییانهمان بینیوه و وادیاره بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی 2021یش شانۆگه‌ریی تر ده‌بینین، بۆیه پێده‌چێت عارف ته‌یفور پێیوابێت زانیارییه‌كی زۆر نهێنیی ئاشكراكردووه!
پێویسته بزانین بۆچی عارف ته‌یفور له‌م كاته‌دا بێده‌نگیی شكاندووه و پێشوه‌خته زانیارییه‌كانی دركاندووه، تا هۆكاره‌كانیشی به‌گوێره‌ی قسه‌كانی بۆ خۆی و بۆ خوێنه‌ران روون بكه‌ینه‌وه:
*عارف ته‌یفور ده‌ڵێت: «به‌مزووانه چه‌ندان كه‌سایه‌تی و حزبی بچووك له سلێمانی دێنه ناو پارتییه‌وه»، دیاره ئه‌م دیارده‌ی سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه و راكهڕاكهیه به‌شوێن پاره و پله و پۆست‌دا مێژووه‌كه‌ی زۆر له‌وه دوورتره كه ئه‌و به زانیارییه‌كی نه‌بیستراو و نهێنی به ئێمه و خوێنه‌ری بفرۆشێته‌وه، بێگومان له‌و مێژووه‌شدا كه باسی ده‌كه‌ین، زۆرمان بینی و ده‌یبینین كه پێیوایه یان «عارف» و «نا عارف»ه‌كانیش چه‌واشه ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و له یه‌كێتی بكشێته‌وه، یه‌كێتی گورگ ده‌یخوات و كه‌سی به ده‌وره‌وه نامێنێت، به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌وانه‌مان له چه‌ند ساڵی رابردوودا بینی كه ئه‌ركه پێسپێردراوهكهیان له‌ناو یه‌كێتی ته‌واوبوو و دوای (رجوع الفرع الی الاێل) ده‌ركه‌وت به‌شێكیان پاسه‌وان و خزمه نزیكه‌كانیشیان له‌گه‌ڵیاندا ناڕۆن و پاش ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی عارف ته‌یفور پاره و پوولی میلله‌تیان بۆ هه‌ڵده‌ڕێژێت كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لایان، خانه‌ی ئه‌وانیش وێران ده‌كه‌ن و جگه له راگه‌یاندنی چوونه‌كه‌ی بۆ ناو پارته‌كه‌ی نازانن چ ئه‌ركێكیان پێ بسپێرن، چونكه ئیدی ئه‌ركه‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت و به «مووچه‌یه‌كی ئهلاحهده» وه‌ك ئه‌كته‌ری دراماكان ره‌وانه‌ی پشتی كه‌والیس ده‌كرێن.
دیاره ئه‌و حزبه بچووكانه‌ش كه پێشتر حزبه‌كه‌ی عارف ته‌یفور دروستیان ده‌كات و ئه‌و باسیان ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه ته‌نها ناوی زل و دێی وێرانن، چونكه دوای ده‌ستبه‌كاربوونیان له سلێمانی، خه‌ڵك له بۆنی ده‌میان و له خوێندنه‌وه‌ی نێوان دێڕی به‌یاننامه‌كانیانه‌وه بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه له چ كانییه‌ك ئاو ده‌خۆنه‌وه و كێ كرێی باره‌گا و تێچووی چاپكردنی به‌یاننامه و بڵاوكراوه‌كانیان دابین ده‌كات، ئیدی كه‌س ئاوڕیان لێ ناداته‌وه، بۆیه‌وه ئه‌وانیش كۆتایی به راژه‌یان دێت و چیتر ئه‌و مهسرهفهیان لێ ناكه‌ن و بانگیان ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئاشكراكردنی ده‌سته‌كه‌یان و راگه‌یاندنی پارتی بوون به‌ئاشكرا.
كاك عارف زانیارییه‌كانی پاش و پێش له‌به‌ركردووه، ده‌نا ده‌بوو به‌ر له‌وه‌ی زانیاریی په‌یوه‌ندیكردنی هه‌ندێك به‌رپرسی چه‌ند حزبێكمان بۆ ئاشكرابكات ده‌بوو ئه‌وه‌ی ئاشكرا بكردبا كه كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن؟.
به‌ڵام پێناچێت ئه‌م عارف-ه، ئاگا‌و عیلم و خه‌به‌ری هه‌بێت له‌وه‌ی كه كاتێك یه‌كێتی ده‌ڵێت با سیستمی لامه‌ركه‌زی كارابكرێت، ئه‌وان یه‌كێتی به جوداخواز و دژبه به‌رژه‌وه‌ندیی و یه‌كگرتوویی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه‌چی ئه‌و ده‌ڵێت یه‌كێتی له سلێمانی ده‌سه‌ڵاتداری ره‌هایه، كه ئه‌وه رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه و ههڵڵایهیه كه حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زیی دروستی كردووه، ده‌نا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له یه‌كێتی زوویرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ولێر شۆڕناكرێتهوه بۆ پارێزگا و یه‌كه ئیدارییه سه‌ربه‌خۆكان، ئه‌گه‌رنا با عارف ته‌یفور و هاوئاوازه‌كانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ جیاوازییه‌كانی دوو زۆنه‌كه به‌ر له یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌كانی پێشووی سلێمانی و هه‌ولێر!
به قسه‌كانی كاك عارف بێت، پارته‌كه‌ی ته‌نها له‌دژی ئه‌و سته‌مه‌یه كه له خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كرێت، هه‌قی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ولێر و سۆران و بادینانه‌وه نییه، ئه‌گه‌رنا ده‌بوو ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌ی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن كوردستانییه، نه‌ده‌بوو قبووڵی ئه‌و سته‌مه‌یان بكردایه كه حكومه‌ت و سه‌رۆكه‌كه‌ی له هه‌ولێر و بادینانی ده‌كات و لانیكه‌م له‌سه‌ر كه‌یسی رۆژنامه‌نووسان و ناسه‌ربه‌خۆیی دادگاكان له‌و سنووره بهاتنایه‌ته ده‌نگ، ئه‌وه خۆ باسی ئه‌و دۆخه‌ش ناكه‌ین كه به‌هۆی ململانێی ناوخۆیی زه‌قی جه‌مسه‌ره ئاشكراكانی ناو حزبه‌كه‌یه‌وه له ئیداره‌ی ناوچه‌كانی هه‌ولێر و بادیناندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه له‌شكركێشیی توركیا و بڕینی دره‌خته‌كان و ئه‌و سته‌مه‌ی له گوندنشینانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نیازیشه ناوه‌كان ئاشكرا بكات، سه‌رپشكه، به‌ڵام ناوهێنان، ناوهێنانی به‌شوێندا دێت و كاك عارف تێیدا قه‌رزار ده‌بێت.
PUKmedia یه‌كه‌ی به‌دواداچوون و هه‌واڵی كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25