ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له ئاستانه‌ی گۆرانكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
بیروڕا 12:05 PM - 2021-06-02
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی سیاسی-جیۆپۆله‌تیكی له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیستدا؛ ناوچه‌یه‌كی سیاسی-سه‌ربازیی ناجێگێر و نائارام بووه، ئه‌م ناوچه‌یه سه‌رباری ده‌رهاویشته‌كانی شه‌ڕی سارد، به‌ڵام به‌به‌رده‌وامی گه‌رم و ناسه‌قامگیر بووه، سیستمه ئه‌منییه‌كانی ناوچه جیاجیاكانی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد كه جۆرێك له ئارامیی سیاسیی هه‌رێمیی دروست كردبوو، نه‌توانرا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست و جێگیر بكرێت.
له ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابڕدوودا، وردتر پاش ڕووخانی ئیمپڕاتۆرتیهتی عوسمانی و پاشه‌كشێی بۆ ناوه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی قاجاری و ده‌ركه‌وتنی وڵاته نیمچه‌سه‌ربه‌خۆ عه‌ره‌بییه‌كان، ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به هۆی هه‌ژموونی ناوچه‌یی ڕۆژئاوا (بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا) داڕشتنه‌وه‌ی نوێی به‌خۆوه بینی و تا ڕاده‌یه‌ك ئارامیی ناوچه‌یی كاتی باڵی به‌سه‌ردا كێشا، به‌ڵام به ده‌ركه‌وتنی كایه‌یه‌كی نوێی جیۆسیاسی وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ڕه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی پانعه‌ره‌بی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردیی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی پاش ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردوو، زیاتر خه‌سڵه‌تی ناجێگیری و نائارامیی خۆی بۆ چه‌ندین ده‌یه‌ی تر له‌ده‌ست دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌رده‌وامیی شه‌ڕی سارد و باڵانسی هێزی ستراتیژی و ئاماده‌یی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا و سۆڤیه‌ت له ناوچه‌كه -سه‌رباری ناسه‌قامگیری-، ئاسۆكانی گۆڕانكاریی ناوچه‌یی له ئاستێكی نزمدا مایه‌وه.
هه‌رچه‌نده ڕووخانی بلۆكی سۆڤیه‌تی گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی له ژینگه‌ی جیۆپۆله‌تیكی و جیۆستراتیژیی زۆر ناوچه‌ی جیهاندا دروست كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هاوكێشه‌ی جیاوازی هێنایه كایه‌وه. سێ ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه هه‌رێمییه‌كه‌ی ناوچه‌كه (ئێران، توركیا، میسر و وڵاتانی عه‌ره‌بی)، به شێوه‌یه‌كی جیاواز كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی هه‌ره‌سی به‌ره‌ی سۆڤیه‌تی. وڵاته عه‌ره‌بییه به‌هێزه‌كانی ناوچه‌كه، وه‌ك میسر و عێراق و سووریا، به هۆكار و ڕیتمی جیاواز بۆ ناوه‌وه‌ی خۆیان پاشه‌كشێیان كرد و ڕۆڵێكی هه‌رێمیی ئه‌وتۆیان نه‌ما، توركیا به‌رده‌وام بوو له ڕه‌وتی مێژوویی خۆی بۆ گه‌یشتن به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێرانیش له قۆناغی ساڕێژكردنی شوێنه‌واره‌كانی جه‌نگی وێرانكه‌ری هه‌شتساڵه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق بوو، سه‌ره‌نجام هیچ كام له هێز و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه نه حه‌ز و نه توانای گێڕانی ڕۆڵی ده‌وڵه‌تی زلهێزی ناوچه‌ییان هه‌بوو، به‌مه‌ش هیچ نیشانه‌یه‌كی هه‌رێمایه‌تی بۆ دروستبوونی سیستمێكی ئه‌منی-هه‌رێمایه‌تی له ناوچه‌كه‌دا نه‌بوو، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا ڕاده‌یه‌ك له‌ژێر چه‌تری ئه‌منیی ڕۆژئاوا، به‌ڵام بێ بوونی سیستمێكی هه‌رێمایه‌تیی ناوچه‌یی گوزه‌ری ده‌كرد.
له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، چه‌ند ڕووداوێكی سیاسی-سه‌ربازی-ئابووری گۆڕانكاریی به‌رچاوی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست كرد، ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام له عێراق و ده‌ركه‌وتنی توركیای ئه‌ردۆگانی و په‌لهاویشتنی هه‌رێمیی ئێران؛ هاوكێشه‌ی تازه‌یان هێنایه نێو دۆخی سیاسی-ئه‌منیی ناوچه‌كه. ئێران به هاتنه‌سه‌ركاری شیعه له عێراق، هاوپه‌یمانێكی به‌رده‌وام و بوارێكی جیۆپۆله‌تیكی نوێ و فراوانی بۆ فه‌راهه‌م بوو. توركیای ئه‌ردۆگان به دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و بادانه‌وه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات (به‌تایبه‌ت پاش به‌هاری عه‌ره‌بی)، هه‌وڵی دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی نوێی جیۆپۆله‌تیكی (عوسمانی) له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌دا. له‌م نێوه‌دا به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، بۆ یه‌كه‌مین جاریش كورد وه‌ك هێزێكی ناوچه‌یی كاریگه‌ر ده‌ركه‌وت.
ده‌رهاویشته‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی و شه‌ڕی دژ به داعش، هاوته‌ریب بوو له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی زیاتری هێزه جیهانییه نوێكان له ناوچه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی گفتوگۆی نێوخۆیی ئه‌مه‌ریكا بۆ مانه‌وه یان كشانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و هه‌ندێ ناوچه‌ی تری جیهان و بێتوانایی ئه‌ورووپا له دروستكردنی سیستمێكی سه‌ربازیی سه‌ربه‌خۆ و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ڕووسیای پۆتین وه‌ك بكه‌رێكی گاریگه‌ری ناوچه‌كه، ده‌ركه‌وتنی چین به توانایه‌كی ئابووری و ته‌كنۆلۆجی و سیاسیی نوێ، خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كیی هاوكێشه نوێكانی ده‌یه‌ی دووه‌می ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوون.
به‌م شێوه‌یه بۆ یه‌كه‌مین جار، پاش نزیكه‌ی هه‌شتا ساڵ له ده‌ركه‌وتنی چه‌مكی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا له‌به‌رده‌م ڕكابه‌ری به‌هێز و ڕاسته‌قینه‌ی ئیقلیمی (توركیا و ئێران) و نێوده‌وڵه‌تی (چین و ڕووسیا) خۆیان بینی.
وا دیاره له ئێستادا ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپییه‌كانیان، هێشتا ده‌یانه‌وێ ڕۆڵی كاریگه‌ر و سه‌ره‌كی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ببینن، وڵاتانی كه‌نداو و میسڕ و كوردانی عێراق و سووریا و ئیسرائیل به هاوپه‌یمانی نزیكی خۆیان ده‌بینن. به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌م تێڕوانینه له‌وه‌دایه كه له ناوخۆدا -چ به جیا و چ له چوارچێوه‌ی ناتۆدا- ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌یه‌كی فراوان دژ به بینینی ڕۆڵی سه‌ربازیی زیاتر و هه‌نارده‌كردنی له‌شكر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان بوونه‌ته‌وه، له كاتێكیشدا سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانه هه‌رێمییه‌كانی ڕۆژئاوا نه توانا و نه ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه ڕاسته‌وخۆ ببنه به‌شێك له ستراتیژی ڕۆژئاوا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی ناوچه‌یی، له به‌رامبه‌ردا دوو زلهێزی جیهانیی وه‌كوو چین و ڕووسیا ده‌توانن پشت به توانای ده‌وڵه‌تانی وه‌ك توركیا و ئێران بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆیان له ناوچه‌كه ببه‌ستن.
به‌گشتی هه‌ر چه‌نده ده‌ركه‌وتنی مه‌ودای كاریگه‌ری هێزه جیهانییه نوێكانی وه‌ك چین و ڕووسیا له‌سه‌ر سیستمی نێوده‌وڵه‌تیی جیهان هێشتا له سه‌ره‌تادایه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له‌م ڕاستییه به‌ده‌ر نییه، به‌ڵام یه‌كلابوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی توركیا له‌نێوان به‌ره‌ی ڕۆژئاوا و به‌ره‌ی چین و ڕووسیا، هه‌روه‌ها ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران-چین و ئێران-ئه‌مریكا و ئاماده‌یی وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ به‌شداریی زیاتر له ناوچه‌كه، ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له شێوه و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ چه‌ندین سه‌ده‌ی داهاتوو.
به‌م پێیه له‌م قۆناغه ڕاگوزه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌دا، گرنگه ده‌وڵه‌تان و گه‌لانی ناوچه‌كه -به گه‌لی كوردیشه‌وه-، له‌به‌ر ڕۆشنایی خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه و ئیراده و هێزی بكه‌ره نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كان له لایه‌ك و به‌ئاگابوون له خودی توانای نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له لایه‌كی تر، بژارده ستراتیژییه‌كانیان بۆ مانه‌وه و به‌شداربوون له داڕشتنی ئایندهی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی خۆیان دیاری بكه‌ن.
د. یوسف گۆران
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25