riklam

ئاوی خواردنه‌وه‌ زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌؟

کوردستان 02:13 PM - 2015-10-08
.

.

به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكانه‌وه‌ مه‌ترسی پیسبوونی ئاوی خوادنه‌وه‌ ده‌كرێت.

ئه‌ندازیار محه‌مه‌د تاهیر جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان 7 مه‌ترو 35 سانتیمه‌تر دابه‌زیوه‌ به‌ستوونی له‌كۆی 7 ملیار مه‌ترسێجا، له‌ئێستادا ته‌نها كه‌متر له‌ملیارێك مه‌ترسێجا ئاو له‌ده‌ریاچه‌ی دوكاندا هه‌یه‌و پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی مانگی 1ی ساڵی نوێ زیاتر ئاستی ئاوه‌كه‌ دابه‌زێت.

وتیشی: گۆڕینی ره‌نگی ئاو و دروستبوونی بۆن له‌زێی دوكان ئاساییه‌و له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ كێشه‌ی نیه‌، چونكه‌ ساڵانه‌ پشكنینی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵكو ته‌نها گۆڕانكاری فیزیایی دروستده‌بێت، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوه‌كه‌یه‌و بوونی ئه‌و رووه‌كه‌ ده‌ریاییانه‌ی كه‌ تیشكی خۆر نایانگاتێ،.

پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی دوكان سه‌باره‌ت به‌نه‌بوونی ئاوه‌ڕۆی قه‌زای دوكان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تائێستا قه‌زای دوكان ئاوه‌ڕۆی نیه‌و راسته‌وخۆ ده‌ڕژێته‌ زێی دوكانه‌وه‌، دوای هه‌وڵێكی زۆر وابڕیاربوو پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی دوكان له‌مساڵدا جێبه‌جێبكرێت به‌بڕی 21 ملیار دینار، له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش سێ پاڵاوگه‌ی ئاویش له‌سه‌ر زێی دوكان دروستبكرێت.

نه‌بوونی ئاوه‌ڕۆی قه‌زای دوكان له‌كاتێكدایه‌ ساڵانه‌ له‌م وه‌رزه‌دا مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌كرێت و به‌شێكی زۆری پارێزگای سلێمانی له‌زێی دوكانه‌وه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ ده‌چێت، ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م بارانبارینی وه‌رزی پایز ره‌نگی ئاوی زێی دوكان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د - دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket