riklam

"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"

کوردستان 09:05 PM - 2024-05-06
قەڵای کەرکوک PUKMEDIA

قەڵای کەرکوک

کەرکوک

سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئاشکرایدەکات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رازی نییە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەهاوبەشی و دوو ساڵ بە دووساڵ بێت، بەڵام دەڵێت: " پارتی دیموکراتی کوردستان رازییە".

پارتی و عەرەب و تورکمان رازین

حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەڵێت:" یەکێتی رازی نابێت دوو ساڵ بە دوو ساڵ ئیدارەی کەرکوک بدرێت واتا دوو ساڵ پارێزگار و دوو ساڵ سەرۆکی ئەنجومەن ئاڵوگۆر بکرێت".

"بۆ ئەو پێشنیاز و بیرۆکەیە جگە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، عەرەب و تورکمان و پارتی دیموکراتی کوردستان رازین"، حەسەن تۆران وادەڵێت. ئەم وتانەی حەسەن تۆران لە میانی بەرنامەی دیالۆگی تەلەفزیۆنی شەرقیەنیوز بوو.

یەکێتی یەکەمی پارێزگاری کەرکوکە

لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دا یەکێتی نیشتمانی کوردستان براوەی یەکەمی پارێزگای کەرکوکە و خاوەنی پێنج کورسییە.

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە مافی کورد دەزانێت و لە ناو کوردیشدا ئەو پۆستە بە شایستەی یەکێتی دەزانێت وەک براوەی هەڵبژاردن".

هەر لەو بارەیەوە د. ئەحمەد فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە PUKMEDIA ی وت: "تائێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان لایەنە براوەکانی کەرکوک بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا نەکراوە، هەروەها هەوڵەکان لەو بارەیەوە بەردەوامە و یەکێتی لەگەڵ بەشداریپێکردنی تەواوی پێکهاتەکانە".

هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە خاوەنی ٤٣٪ی دەنگەکانی کەرکوکە

رۆژی ١٨ی ١٢ی ٢٠٢٣، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق و لەو چوارچێوەیەشدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامدرا، کە تێیدا هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە کە لەنێوان یەکێتی و شیوعی بوو، لە کەرکوک زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی پارێزگاکە بەدەست هێنا و هێزی یەکەمی هەموو پێکهاتەکان بوو کە خاوەنی ١٥٧ هەزار و ٦٣٩ دەنگە، کە دەکاتە ٤٣٪ دەنگەکانی ئەو پارێزگایەو ٥ کورسی بەدەستهێناوە.

هەروەها بەشێوەیەکی گشتیش لە کەرکوک لەکۆی سەرجەم لیست و قەوارە بەشدارەکان، کورد 242716 دەنگ واتە 7 کورسی و عەرەب 212089 دەنگ واتە 6 کورسی و تورکمان 97870 دەنگ واتە 2 کورسی و مەسیحی 1703 دەنگ واتە 1 کورسییان بەدەستهێناوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket