riklam

ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد

پرسەنامە 11:03 PM - 2024-05-07
هونەرمەند محەمەد سابیر ناسراو بە ناشاد PUKMEDIA

هونەرمەند محەمەد سابیر ناسراو بە ناشاد

قوباد تاڵەبانی

هونەرمەندی شێوەکار محەمەد سابیر ناسراو بە ناشاد، ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ٥ی ٢٠٢٤ کۆچی دوایی کرد و چەندین پرسەنامەش ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەکەی کراوە.

 

ناشاد لە ساڵی 1954 لە گەڕەکی کانی ئاسکان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و نزیکەی 50 ساڵ سەرقاڵی وێنەکێشان بوو و بەھۆی دەستڕەنگینی لە بواری شێوەکاریدا بەشداریی چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کردووە و دەیان خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشراوە، ئەمشەویش ٧ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خانەی بەساڵاچووانی سلێمانی کۆچی دواییکرد.

قوباد تاڵەبانی: کوچی دوایی "ناشاد" کەلێنێکی گەورەیە

 
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی هونەرمەند ناشاد

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (محەمەد سابیر) ناسراو بە(ناشاد)، نیگەران و دڵگران بووم.

هونەرمەندی شێوەکار ناشادی کۆچکردوو ئەزمونێکی دەوڵەمەندی هەبوو لەبواری وێنەکێشاندا و لەساڵانی حەفتاکانەوە چەندین پیشانگەی لەئەڵمانیا کردۆتەوە و زۆر لەشەقام و شوێنە گشتیەکانی شاری سلێمانی بەوێنەی سەرنجڕاکێش نەخشاندووە. کۆچکردنی ناشاد کەلێنکی گەورە دەخاتە بورای هونەری شێوکارییەوە.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە دڵسۆزەکەتان و هەموو هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 

پرسەنامەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

 

بەڕێزان هونەرمەندانی کوردستان

بەبیستنی هەواڵى ماڵئاوایی یەکجارەکی هونەرمەندی شێوەکار (محەمەد سابیر) ناسراو بە(ناشاد)، زۆر غەمباربووم. 

 

بۆ کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە بەئەزموونەی سلێمانی کە خاوەنی چەندین شاکاری هونەرییە، پرسە و سەرەخۆشی لەبنەماڵەی کۆچکردوو و هونەرمەندانی کوردستان ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 

 

خواى گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket