riklam

نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت

کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07
لۆگۆی نەوەی نوێ و پارتی دیموکراتی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی نەوەی نوێ و پارتی دیموکراتی کوردستان

بەشی مۆنیتەرینگی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەدات: "نەوەی نوێ بەناوی سەرۆکەکەیانەوە هەڕەشەی ئەوەیان دەکرد کە گوایە گەر پارتی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات ئەوا سکاڵایان ئامادەکردووە لە دژی پارتی تۆماری دەکەن، بەڵام نەوەی نوێ نەک بەڵێنەکەی نەبردەسەر، بەڵکو ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێککەوت و سکاڵاکەی تۆمار نەکرد".

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: "یەکێتیی نیشیمانیی کوردستان لەدژی سکاڵاکەی پارتی سکاڵایەکی لەدادگای فیدراڵ  تۆمارکرد، بەڵام ئەوەی کە جێگای پێکەنینە ئەوەیە کەلەدوای تۆمارکردنی سکاڵاکەی یەکێتی، یەکسەر میدیاکەی نەوەی نوێ  وەک نەریتێکی رۆژانەیان و بۆداپۆشینی رێکەوتنەکەیان، دەستیان کرد بە هۆنینەوەی هەواڵی چەواشەکارانەو رایانگەیاند کە یەکێتی و پارتی بەیەکەوە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدەن".

دەقی راگەیەندراوەکە

بۆماوەی ١٠ رۆژە میدیای نەوەی نوێ بەناوی سەرۆکەکەیانەوە هەڕەشەی ئەوە دەکات گوایە ئەگەر پارتی بە رەسمی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات، نەوەی نوێ یەکسەر لەدادگای باڵای فیدراڵ سکاڵا لەدژی پارتی تۆمار دەکات و بۆ ئەو مەبەستە سکاڵایێکیان ئامادەکردووە.

کاتێ سەرۆکی حكومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی بەمەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەدژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق سکاڵایەکی تۆمارکرد، یەکێتیی نیشیمانیی کوردستان لەدژی سکاڵاکەی پارتی سکاڵایەکی لەدادگای فیدراڵ  تۆمارکرد. لەبەرامبەردا نەوەی نوێ نەک هەر هەرەشەو بەڵێنە ١٠ رۆژییەکەی نەبردسەر وسڵاکایان تۆمارنەکرد ،بەڵکو  ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکەوتنێکی سیاسی کردو ئەمرۆ دور لەچاوی میدیا سکاڵاکەی خۆیان لەرێی پارێزەکەیانەوە کشاندەوە  !!!.

کشاندنەوەی سکاڵاکەیان پەوەندی بەخۆیانەوە هەیەو نامانەوێ هۆکاری رێکەوتنەکەیان  بزانین.  بەڵام ئەوەی کە جێگای  پێکەنینە ئەوەیە کەلەدوای تۆمارکردنی سکاڵاکەی یەکێتی، یەکسەر میدیاکەی نەوەی نوێ  وەک نەریتێکی رۆژانەیان و بۆداپۆشینی  رێکەوتنەکەیان، دەستیان کرد بە هۆنینەوەی هەواڵی چەواشەکارانەو رایانگەیاند کە یەکێتی و پارتی بەیەکەوە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدەن . لەسەر ژەنینی ئەم جۆرە چەواشەکاریانە ئێمە وەکو بەشی مۆریتەرینگی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی ، هیچ ناڵێین چونکە جەماوەری کوردستان وشیارەو دەزانێت کە چ مەرامێک لەپشت بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە ناراست و درۆ شاخدارانەوەیە،  تەنها ئەوەندە دەڵێین  پەتی درۆ زۆر کورتە .

 بەشی مۆریتەرینگی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket