حكومه‌تی هه‌رێم داوای قه‌ره‌بوو بۆ ئێزیدییه‌كان ده‌كات
جینۆساید 11:46 AM - 2015-09-27حكومه‌تی هه‌رێم داوای دادپه‌روه‌ری و ناساندنی ئه‌و تاوانه و قهرهوبووی قوربانیانی ده‌كاته‌وه
له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی گروپی تیرۆریستی داعش دژ به كوردانی ئێزیدی و كاره‌كانی لێژنه‌ی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه له رێگای دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه به یاوه‌ری دوو رێكخراوی ناحكومی ئێزیدی سه‌ردانی نوسینگه‌ی داواكاری گشتی دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیان له لاهای كرد‌و راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لیان پێشكه‌ش كرد كه ته‌واوكاری ئه‌و زانیاریانه بوو كه ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵاوه پێشكه‌ش به دادگا كرابوو.
ئامانجی پێشكه‌شكردنی ئه‌م راپۆرته بۆ زیاتر هاندانی دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بوو بۆ ده‌ست كردن به لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه عیراق ئه‌ندام نیه له په‌یماننای رۆمای تایبه‌ت به دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام دادگا ده‌توانێت لێكۆلێنه‌وه له‌و تاوانه بكات له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌ندامن له‌م دادگایه و له رێزه‌كانی داعش ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره ئاسانكاری و پشتگیریه‌كه بۆ دادگا بۆ هێنانه‌دی ئه‌و دادپه‌روه‌ریه كه كوردانی ئێزیدی و هه‌رێمی كوردستان داوای ده‌كه‌ن.
ئێزیدیه‌كان كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاشتیخوازن ئه‌و تاوانانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه داڕێژراو له‌لایه‌ن گروپی تیرۆریستی داعش به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامدراوه و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی به جینۆساید ناساندنی ئه‌م تاوانه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
به‌ڵگه‌كانی ئه‌م تاوانه له‌به‌رده‌ستن له ڕووی گۆڕی به كۆمه‌ڵ و شایه‌تحاڵ و قوربانیان و دامه‌زراوه یاساییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پێویسته به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن.
حكومه‌تی هه‌رێم داوای دادپه‌روه‌ری و ناساندنی ئه‌و تاوانه و قهرهوبووی قوربانیانی ده‌كاته‌وه و هه‌وڵدان بۆ ڕێگری كردن بۆ دڵنیبابوون له دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته.
PUKmedia راگه‌یاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌ێم
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25