riklam

سه‌رجه‌م په‌لاماره‌كانی داعش له‌ رۆژئاوا تێكشكێندران

کوردستان 11:49 AM - 2015-07-07
.

.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 7-7-2015 داعش به‌ هێزێكی زۆره‌وه‌ په‌لاماری بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردو له‌سه‌رجه‌م په‌لاماره‌كانیشدا روبه‌ڕووی شكستی گه‌وره‌ بووه‌وه‌.

كوماس شه‌هبازی رۆژنامه‌نوس له‌ رۆژئاوا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ داعش په‌لامارێكی به‌رفراوانی بۆ خاڵێكی پشكنینی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ چیای قه‌زوان ده‌ستپێكرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ به‌توندی وه‌ڵامی په‌لاماره‌كه‌ درایه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژران.

له‌لاه‌یه‌كی تره‌وه‌ غه‌ریب مه‌نبه‌ج چالاكوانی سیاسی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 4 بۆ 5ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ داعش به‌زیاتر له‌ 300 تیرۆرسته‌وه‌ په‌لامارێكی فراوانی بۆ جه‌به‌ل كه‌ژوان و عه‌ین عیسا ئه‌نجامداو  له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ تێكشكا.

وتیشی: له‌و شه‌ڕوپێكدانه‌دا ده‌یان تیرۆرست كوژران و شارچكه‌ی تل شه‌راك و 10 گوندی تر له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ رزگاركران.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌چڕی بۆردومانی تیرۆرسانی داعشیان كردوه‌و له‌ ئه‌نجامدا چوار ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیان سوتێندراون.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket