حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه
کوردستان 03:58 PM - 2015-07-02.
به پشت به‌ستن به ژماره‌و داتا له ماوه‌یه‌كی كورتدا وه‌ڵامی دوا راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ ده‌ده‌ینه‌وه.
د.دیندار زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند: ساڵانه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راپۆرتی خۆی ده‌رباره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ له جیهان بڵاوده‌كاته‌وه‌و تێیدا ره‌خنه‌و سه‌رنج و تێڕوانینی خۆی ده‌خاته‌ڕوو.
رۆژی 25/6/2015 جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوا راپۆرتی ساڵی 2014ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌رباره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ له جیهان بڵاوكرده‌وه كه‌چه‌ند تێبینی و سه‌رنجێكی له خۆ گرتووه ده‌رباره‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به راپۆرته‌كه د.دیندار زێباری وتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا زانیاریی ئاڵۆگۆڕ كردووه له‌م رووه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه جۆره لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت و سه‌رنج و تێبینییه‌كان به هه‌ند وه‌ربگیرێت له هه‌ردوولاوه.
زێباری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كورده ئێزیدییه‌كان ئاواره‌بوون و به دڕندانه‌ترین شێوه كومه‌ڵكوژكران و ژماره‌یه‌كی زۆر ئافره‌ت و منداڵ و پیاوانی ئێزیدی له‌لایه‌ن داعش رفێندران به‌ره‌و شوێنی نادیار بردران.
له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌رخانكردووه بۆ ئازادكردنی كچ و ئافره‌ته رفێندراوه‌كان و به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ به جینۆساید ناساندنی كه‌یسی ئێزیدییه‌كان.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی بالای به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایگه‌یاند جگه له ئێزیدییه‌كان ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی پارێزگای ئه‌نبار ئاواره‌بوون، به‌ڵام رێگایان پێنه‌دا بێ كه‌فیل بچنه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا بۆیه روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد‌و به‌شێك له‌و ئاوارانه له لاێكه‌وتی 25/4/2015 له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و به پێی ئاماره‌كان هه‌زاران كه‌س له ئاواره‌كانی ئه‌نبار له هه‌رێم نیشته‌جێن.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی گرتوخانه‌كان و ئه‌شكه‌نجه‌دان له هه‌رێمی كوردستان زێباری وتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵیداوه بارودۆخی زیندانیان و راگیراوان باشتر بكات له هه‌موو روویه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ بگونجێت، ئه‌شكه‌نجه‌دان تاوانه به‌پێی یاسای سزاكانی عیراقی كه له مادده‌ی (333) وئه‌گه‌ر تۆمه‌تبارێك له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه ئه‌شكه‌نجه درابێت مافی یاسایی خۆیه‌تی سكاڵا تۆمار بكات له دژی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌شكه‌نجه‌ی دابێت له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكهاتووه بۆ به‌دواداچوون له هه‌بوونی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی پۆلیسه‌وه.
له‌باره‌ی هێشتنه‌وه‌ی راگیراوان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به‌ر له دادگایی كردنیان زێباری رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌لیست مانگانه ناوی راگیراوان ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات، به هه‌مانشێوه ئه‌و راگیراوانه‌ی له شه‌ش مانگ زیاتر له به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه‌ی پۆلیسی پارێزگاكان راگیراون و په‌ڕاوه‌كانیان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، ناوه‌كانیان به لیست ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزگاكان ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و ناحكومی و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌ندیخانه‌كانیان كردووه.
زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سزای له‌سێداره‌دان له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ناگونجێت، بۆیه له هه‌رێمی كوردستان به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ده‌گونجێت، هه‌رچه‌نده تا ئێستا عیراق پرۆتۆكۆلی ئیختیاری دووه‌می تایبه‌ت به سزای له‌سێداره‌دانی هاوپێچ به په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافی شارستانی و سیاسی په‌سه‌ند نه‌كردووه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2006 ده‌رچووه كه تایبه‌ته به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ڵام ئه‌و یاسایه كاتییه‌و تا 16/7/2016 كار به‌و یاسایه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ماوه‌كه‌ی درێژ نه‌كرێته‌وه له‌به‌ر بارودۆخی ئه‌منی.
له باره‌ی ره‌وشی ئافره‌تان و منداڵان وتی: به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماره‌كانی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان كه‌میكردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2013 ، هه‌روه‌ها رێژه‌ی سكالێ تۆماركردن زیادی كردووه له (2014) دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2013.
دیندار زێباری سه‌باره‌ت به میدیای ئازاد وتی: ئازادی راگه‌یاندن و راده‌ربڕین بۆ هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی به پێی یاسا فه‌راهه‌مكراوه بۆیه به سه‌دان رۆژنامه‌و گۆڤار‌و رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن هه‌ن له هه‌رێمی كوردستان كه به پێی رێوشوێنی تایبه‌ت مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌یه‌و مافی رۆژنامه‌نووس و میدیاكاران به پێی یاسا پارێزراوه. وه‌زاره‌تی ناوخۆ كار ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێشێلكاریه‌كان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان و زۆرجار ڕۆژنامه‌نووس به تاوانێك ده‌ستگیر ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندی به كاری رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه نییه. له‌م حاڵه‌ته‌شدا به‌پێی یاسای سزادانی عیراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئازادی راگه‌یاندن وتی: ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵ و ده‌زگای بینراو و بیستراو به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به یاساكان و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانیان كاریگه‌رییه‌كی سلبیان هه‌بووه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه هۆشداریان ئاراسته كراوه.
له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كه‌له 30ی نیسانی 2014 ئه‌نجامدرا زێباری وتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روانگه‌ی پابه‌ند بوون به پڕۆسه‌ی دیموكراسی و بڕوا بوونی ته‌واوی به سیسته‌می دیموكراسی به شێوه‌ی كرده‌نی، هه‌وڵیدا زۆرترین ژماره‌ی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆ چاودێری هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن بۆیه زیاتر له1249 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و 278 میدیای نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ 1325 میدیای ناوخۆ تۆماركراون و هه‌ڵبژاردنه‌كان به گشتی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدار به ئیعتیرافی یوئێن و چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد، هه‌رچه‌نده لایه‌نه به‌شداربووكان ژماره‌یه‌ك سكاڵایان تۆمار كرد، به‌ڵام سكاڵاكان به‌و رێژه‌یه نه‌بوون كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕێت.
سه‌باره‌ت به یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی و رۆڵی پێشمه‌رگه له ناوچه ئازادكراوه‌كانی ده‌ستی داعش زێباری وتی: ئه‌و دام و ده‌زگاو یه‌كه سه‌ربازیانه‌ی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن به شێوه‌یه‌كی یاسایی و فه‌رمی ئه‌ركی پاسه‌وانی و پاراستنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان پێ سپێردراوه‌و به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی یه‌كخستن و رێكخستنه‌وه‌ی له‌شكرو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستی پێكردو به‌رده‌وامه، له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك یه‌كێك له كاره سه‌ره‌كییه‌كان دانرا بۆ بونیادنانی هێزێكی نیزامی نیشتمانی، به‌ڵام گرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداو نه‌بوونی بودجه‌ی ته‌واو هۆكارێكی سه‌ره‌كییه له خاو بوونه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچه‌كانی ده‌ستی داعش رزگاركرانه‌وه ، به‌ڵام له ئێستادا ناوچه‌ی شه‌ڕن و دانیشتوانیشی خۆیان ئاره‌زوی گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه، چونكه مه‌ترسی شه‌ڕیان له‌سه‌ره و ناتوانرێت خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانیان پێشكه‌ش بكرێت.
سه‌باره‌ت به پرسی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان زێباری وتی: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 دامه‌زراوه، ئه‌م یاسایه له 2/5/2011 له دانیشتنی ژماره 11ی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و دواتر په‌سند كراوه و ئێستاش كار به‌و یاسایه ده‌كرێت، به مه‌به‌ستی دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێم و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێكهاته تایبه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌نه.
له كۆتاییدا د. دیندار زێباری ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به تێروته‌سه‌لی وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌دا ده‌ده‌نه‌وه‌و ئێستا لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی به‌دواداچوون و وه‌رگرتنی زانیاری پشت به‌ستراو به راستییه‌كان و ژماره‌و داتاكانن و هه‌وڵ ده‌ده‌رێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا حكومه‌تی هه‌رێم هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راپۆرته وه‌ڵامی خۆی هه‌بێت له‌م رووه‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07