riklam

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رمان ره‌وانه‌ی كۆبانێ ده‌كات

کوردستان 12:46 PM - 2015-07-01
.

.

سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كاروانێك له‌تیمی پزیشكی و 30 تۆن ده‌رمان  ره‌وانه‌ی كانتۆنی كۆبانێ كران، بۆ چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی ئه‌و كانتۆنه‌ و هه‌روه‌ها بۆ ره‌وانه‌كردنیان بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆ شه‌ڕڤانان. 

 

دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 30 تۆن ده‌رمان  كه‌له‌ 100 جۆر پێكهاتووه‌، له‌گه‌ڵ تیمێك له‌ كارمه‌ندی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی كانتۆنی كۆبانێ ده‌كرێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ برینداره‌كان و هه‌روه‌ها ره‌وانه‌كردنی بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆ خزمه‌تی شه‌رڤانان . 

 

دكتۆر رێكه‌وت رونیكرده‌وه‌:  به‌رده‌وام ده‌بین له‌هاوكاری كانتۆنه‌كانی رۆژئاواو پاكێتێكی ده‌رمانمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ رۆژئاوا ده‌یكه‌ین به‌دوو به‌شه‌وه‌. 

 

وتیشی: هه‌ر كارمه‌ندێك یان پزیشكێك ده‌یه‌وێت خۆبه‌خشانه‌ بچێته‌ كۆبانێ ئه‌وه‌ ده‌توانێت ناوی خۆی لامان تۆمار بكات و ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌كه‌ین.

 

لایخۆشیه‌وه‌ شێرزاد ئیزيدی وته‌بێژی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌رزنرخاند و رایگه‌یاند: له‌ئێستادا رۆژئاوا پێویستی ته‌واوی به‌ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی هه‌یه‌ و ئه‌و كاره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رزده‌نرخێنین.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket