riklam

یەکێتی، یەکێتی ئەپارێزێت ‌

بیروڕا 11:04 AM - 2015-06-29
.

.

کێ چەتری کۆکەرەوەی هەموو هێزە سیاسیەکانی کوردستانە؟ کێ گەیەنەری ئازادی و دیموکراسی و چەسپێنەری مافەکانی خەڵکە؟ کێ بەرژەوەندییەکانی حزبی وەلا خستووە بۆ کوردستان؟ وەک هەموو جارێک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپرسە چارەنووس سازەکانی کوردستاندا رۆڵی ئیجابی دەبینێت و دێتە مەیدانەوە بۆ ئەوەی ڕیسەکەی هەرێمی کوردستان نەبێتەوە بەخوری، بەجۆش و کوڵەوە لە پرسەکاندا دەبێتە سەرمەشق و پردی پەیوەندیەکان گرێ دەداتەوە، یەکێتی، کوردستان بنیاد دەنێتەوە بێ ئەوەی هاووڵاتیان و داوا ڕەواکانیانی بیر بچیتەوە، بێ ئەوەی لە بەردەم هیچ کەسێکدا مافەکانی خەڵک فەرامۆش بکات. 

زۆرینەی هاووڵاتیانی کوردستان لەگەڵ ئەوەدان پرسی سەرۆکی هەرێم بە شێوەیەکی یاسایی و دەستووریانە چارەسەر بکرێت و سەرۆکێک بێت پابەندی یاسا و دەستوور بێت، دەسەڵاتێک هەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات و بەرپرسیارەتی بکەوێتە ئەستۆ، نەک شێوازێکی تایبەت بێت کەس توانایی لێپرسینەوەی نەبێت.

بۆیە زۆرینەی حزبەکان پڕۆژە یاسایی هەموارکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمیان پێشکەش کرد و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا، فراکرسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان جگە لەپارتی دیموکراتی کوردستان و چەند فراکسیۆنی یەک کەسی بایکۆتی هۆڵی پەرلەمانیان کرد و لەگەڵ ئەوە نەبوون خوێندنەوە بۆ ئەو پرۆژەیاسایانە بکرێت. 

بۆیە یەکێتی دێتە نێوەندەکەوە و وەک پیشەی هەمیشەیی خۆیی نێوەندگیر دەبێت لە نێوان لایەنەکان و مافەکانی خەڵک دەکاتە بنەڕەتی کۆبوونەوەکان و سازانێکی نیشتمانی لەناو لایەنەکاندا هاوشانی بەڕێوەچوونی پرۆژەکەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەبات، بۆ ئەوەی گرژیەکان ماڵوێرانی بە دوایی خۆیدا نەهێنێت، پڕۆژە یاساکەش خواستی هەمووانی تێدا جێبکرێتەوە.

سروشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وابووە هەموو کاتەکان خۆنەویست بووە، دانیشتنەکانی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هەموو لایەنەکان ئەوەی روونکردۆتەوە، یەکدەنگی و هاوهەڵوێستی تەواوی یەکێتی لەبارەی ئەم پرسەوە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە یەکێتی روونە لەگەل پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و دەبێت وڵاتەکەمان ڕێچکەی بەرەودامەزراوەیی و یاسایی بگرێت . 

رەنگین عەبدوڵڵا
*ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket