riklam

داعش له‌شاری ته‌دمری ئاسه‌واری كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامداوه‌

جیهان 03:43 PM - 2015-05-24
 400 هاووڵاتی كوشووه‌ كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن

400 هاووڵاتی كوشووه‌ كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن

رێكخراوی تیرۆرستی داعش نزیكه‌ی 400 كه‌سی له‌ شاری ته‌دمری ئاسه‌واری سوریا كوشتووه‌ كه‌ زۆربه‌یان ژنان منداڵن.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 24-5-2015، بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ر شاری ته‌دمری ئاسه‌واری سوریا گرت، ده‌ستی كردوه‌ به‌ كۆمه‌ڵكوژی له‌و ناوچه‌یه‌دا و له‌ ئێستاشدا به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه‌ ده‌ست كه‌وتوون، تیرۆرستانی داعش نزیكه‌ی 400 هاووڵاتی ئه‌و شاره‌یان كوشتووه‌ كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندوه‌، به‌سه‌دان ته‌رمی هاووڵاتی ئه‌و شاره‌ له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌وتوون كه‌زۆربه‌یان، لایه‌ن گرانی رژێمی ئه‌سه‌دن.

جێی باسه‌ شاری ته‌دمر یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ ئاسه‌وارییه‌ گرنگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان كه‌ مێژووی دامه‌زراندنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆسه‌رده‌می ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانی كۆن و شێوه‌ی دروستكردنی شاره‌كه‌ له‌ شاره‌كانی ڤینیسیای ئیتاڵیا ده‌چێت، ئه‌و شاره‌ له‌ لیستی ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌كانی جیهان له‌لایه‌ن یونسێفه‌وه‌ تۆماركراوه‌.

PUKmediaرۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket