riklam

وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات

ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08
سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای ڕێبوار ئەنوەر بەگ PUKMEDIA

سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای ڕێبوار ئەنوەر بەگ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی سێشەممە ٢٠٢٤/٥/٧، لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی پێشمەرگەی دێرین (ڕێبوار ئەنوەر بەگ) یان لە سلێمانی کرد.

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە باری تەندروستی هەڤاڵ ڕێبوار یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتیان بۆ خواست، بەڕێزەوە لە بنەماڵەی مەحموود خانی دزڵی -یان روانی کە وەک خانەوادەیەکی شۆڕشگێڕی کوردایەتی هەمیشە رۆڵی گرنگیان لە رووداوەکاندا بینیوە و مایەی شانازی هەموولایەک بووە، هەڤاڵ ڕێبواریش یەکێکە لەو تێکۆشەرانە و پێگەو خزمەتەکانی جێگای پێزانینمانە .

لەبەرامبەردا پێشمەرگەی دێرین ڕێبوار ئەنوەر بەگبەگرنگییەوە باسی لەو سەردان و بەسەرکردنەوانەی تێکۆشەران خەباتی کوردایەتی کرد لەلایەن مەکتەبی سکرتاریەتەوە دەکرێت و هیوای خواست خزمەتی زیاتری قارەمانەکانی شۆڕشی نوێ بکرێت و ئاوەڕی جددیتریان لێبدرێتەوە تەئکیدیشیکردەوە هەمیشە پێشمەرگەیەکی بەوەفای کورد و یەکێتی دەبێت .
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket