riklam

خۆشه‌ویستی داعش بۆ كتێب

کتێب 04:45 PM - 2015-02-26
خۆشه‌ویستی داعش بۆ كتێب

خۆشه‌ویستی داعش بۆ كتێب

رۆژنامه‌ی ئیلاف كه‌ به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌ له‌نده‌ن چاپده‌كرێت بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش تاكو ئێستا زیاتر له‌ 100 هه‌زار كتێب و ده‌ستنووسی به‌هاداریان فه‌وتاندووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ ئه‌مه‌ل فه‌هداوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباره‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ داعش له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابوردوودا به‌ بۆمب هێڕشی كردۆته‌ سه‌ر كتێبخانه‌ی گشتی له‌ناوچه‌ی فه‌یسه‌لیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ.

حه‌نیم تان به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌و كتێبخانه‌یه‌دا نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كتێبی تێدابووه‌ كه‌ بابه‌ته‌كانی مێژوو و كلتوری و فه‌لسه‌فی و زانستی و شیعری له‌خۆگرتووه‌و له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ سووتێنراوون.

PUKmedia و: عه‌بدوڵلا بابه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket