riklam

چاویلكه‌یه‌كی زیره‌ك به‌رهه‌مهێنرا

تەکنەلۆجیا 01:59 PM - 2015-01-28
بایدووئای له‌توانایدا هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كاندا كار بكات

بایدووئای له‌توانایدا هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كاندا كار بكات

كۆمپانیای به‌ناوبانگی چینی (بایدوو) یه‌كه‌مین چاویلكه‌ی زیره‌كی به‌رهه‌مهێنا كه‌ به‌(بایدووئای) ناسراوه‌و ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌م داهێنانه‌وه‌ ركابه‌ری كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ئه‌مریكی و به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی (گوگڵ گڵاس) بكات.

ئه‌م چاویلكه‌ نوێیه‌ جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌شاشه‌ی نیه‌ و چاویلكه‌كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر، هه‌روه‌ها  هیدفۆنێكی پێوه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێته‌ گوێ و به‌یه‌كێك له‌ته‌نیشته‌كانییه‌وه‌ كامێرایه‌ك بۆ وێنه‌گرت و ناسینه‌وه‌ی ته‌نه‌كان و شیكاری زانیارییه‌كانی هه‌یه‌.

كۆمپانیا چینییه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پاترییه‌كه‌ی به‌شی زۆر بكات، شاشه‌ی بۆ دانه‌نراوه‌ و ئاسانتر داتاكان ده‌بینرێت.

بایدووئای له‌توانایدا هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كاندا كار بكات، هاوكات به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت سه‌ردانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكات.


PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket