riklam

حكومه‌تی توركیا باره‌گای پارتی كۆماری میللـی داده‌خات

kurdistani 02:15 PM - 2014-12-17
هێزێكی گه‌وره‌ی پۆلیس چوونه‌ته‌ سه‌رباره‌گاكه‌و گه‌مارۆیان داوه‌

هێزێكی گه‌وره‌ی پۆلیس چوونه‌ته‌ سه‌رباره‌گاكه‌و گه‌مارۆیان داوه‌

داخستنی باره‌گای پارتی كۆماریخوازه‌كانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌ له‌ شاری ئیزمیر كاردانه‌وه‌ی توندی سه‌رانی ئه‌و حزبه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و سه‌رۆكی پارته‌كه‌ش ئه‌ردۆغان به‌ به‌ئه‌نجامده‌ری دورخستنه‌وه‌ی توركیا له‌ دونیای دیموكراسی ناوده‌بات.

ئاژانسی مه‌یادین له‌هه‌واڵێكیدا ئاشكرایده‌كات كه‌ ئاڵۆزییه‌كانی توركیا به‌ره‌و قوڵ بوونه‌وه‌ ده‌چن و حكومه‌تی توركیا بڕیاری داخستنی باره‌گای پارتی كۆماریخوازه‌كانی توركیای له‌ شاری ئیزمیر داخستووه‌و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی سه‌رانی باڵای ئه‌و حزبه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌كراوه‌:  سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی گه‌وره‌ی پۆلیس چوونه‌ته‌ سه‌رباره‌گاكه‌و گه‌مارۆیان داوه‌و دواتر چه‌ند ئه‌ندامێكیان ده‌ستگیركردووه‌و باره‌گاكه‌یان داخستووه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی ئه‌و پارته‌ كه‌ كه‌مال كلدار ئۆغلۆ ره‌خنه‌ی توندی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی حكومه‌ت گرت و ئۆردۆغانی به‌ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و ئاژاوه‌ گه‌وره‌یه‌ زانی كه‌  له‌توركیا به‌رپابووه‌و توركیای له‌دونیای دیموكراسی دورخستۆته‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی توركیاش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حكومه‌تی توركیا له‌ داخستنی باره‌گای حزبی كۆماریخوازه‌كانی توركیا بۆ ئه‌و لێدوانانه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ سه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌و پارته‌ له‌ دژی حكومه‌ت و پارتی داد و گه‌شه‌ ده‌یده‌ن، به‌تایبه‌ت كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ 17-12-2014 كه‌مال كلدار ئۆغڵۆ له‌ وته‌یه‌كیدا سیاسه‌تی توركیای به‌شكست خواردوو زانیبوو له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا.

PUKmedia و/ سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket