riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌

kurdistani 10:00 PM - 2014-11-28
هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو رووینه‌داوه‌

هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو رووینه‌داوه‌

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌سێك له‌ كاتی نوێژی هه‌ینی له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی ویستویه‌تی خۆی بته‌قێنێته‌وه‌، به‌ًڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی   روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 28-11-2014، له‌كاتی نوێژی هه‌ینی له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی  زومار كه‌له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ ناته‌واوه‌ پشێویه‌ك دروست ده‌كات، ئه‌بێته‌ مایه‌ی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و دڵه‌ڕاوكێ له‌نێو مزگه‌وته‌كه‌دا، دوای به‌ده‌ه‌نگه‌وه‌ چونی هێزه‌كانی ئاسایش، كه‌سه‌كه‌ دوورده‌خه‌نه‌وه‌ , بارودۆخه‌كه‌ ئارام ده‌بێته‌وه‌، لێره‌وه‌ هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوو گوماناوی وهه‌وڵی تێرۆرستی ڕووی نه‌داوه‌ و نه‌بووه‌، شاره‌خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ئاسایش وئارامی تێیدا به‌رقه‌راره‌ به‌ هه‌وڵی دڵسۆزانه‌و و هاوكاری هه‌موولایه‌ك .


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket