riklam

دادگای به‌ریتانیا دوو تاوانباری نزیك له‌داعش سزاده‌دات

kurdistani 01:21 PM - 2014-11-28
 زیاتر 500 هاووڵاتی به‌ریتانی له‌ریزه‌كانی داعشدان

زیاتر 500 هاووڵاتی به‌ریتانی له‌ریزه‌كانی داعشدان

دوو هاوڵاتی به‌ریتانی به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ سه‌ربازگه‌ی مه‌شقی سه‌ربازی بۆ ئه‌وه‌ی دواجار بچنه‌ ریزه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن.
 
كه‌ناڵی BBC له‌راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات " دادگای به‌ریتانیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ  دوو برا كه‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی مه‌شقی سه‌ربازی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ له‌هه‌ردوو وڵاتی سوریا و عیراق ده‌رده‌كات.
 
هه‌ربه‌پێی راپۆرته‌كه‌ " محه‌مه‌د نه‌وازی 30 ساڵانه‌و حه‌مزه‌ نه‌وازی 24 ساڵانه‌ به‌ 3 بۆ 4 ساڵ زیندانی سزادراون.
ئه‌و دوو برایه‌ ساڵی رابردوو قۆناغی مه‌شقی سه‌ربازیان له‌ شاری دوور له‌ وڵاتی به‌ریتانیا به‌سه‌ر بردووه‌و وێنه‌ی گولـله‌ی تفه‌نگیان وه‌كو یادگاری له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرتووه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش گومانی دروست كردووه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیریان كردوون.
 
راپۆرته‌كه‌ی BBC ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو " دواتر و له‌كاتی دادگاییدا ئه‌و دوو برایه‌ نكۆڵیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌هیچ گروپێكی تیرۆرستیه‌وه‌ هه‌بێت، به‌ڵكو به‌رنامه‌ی چونیان بۆ سوریا ته‌نها بۆ له‌ناو بردنی رژێمی ئه‌سه‌د بووه‌.

ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو تاوانباره‌ پاڵپشته‌ به‌و یاساییه‌ی كه‌ به‌تازه‌ی له‌ده‌ستوری وڵاتی بریتانیادا چه‌سپاوه‌ كه‌ هه‌ر هاووڵاتیه‌كی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ریزی گروپه‌ تیرۆرسته‌كان بگه‌ڕَته‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ رێگیری لێده‌كرێت و مافی هاوڵاتی بوونی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌، ئاماژه‌كانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن زیاتر  500هاووڵاتی به‌ریتانی له‌ریزی گروپی تیرۆرستی داعشدان له‌ وڵاتی سوریا و عیراق و كاری گه‌وره‌ی تیرۆرستیان ئه‌نجامداوه‌.

PUKmedia ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket