riklam

كۆبانێ.. چه‌ند شوێنێك له‌ داعش پاككرانه‌وه‌

kurdistani 02:05 PM - 2014-11-24
هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و پێشمه‌رگه‌ شه‌وی رابردوو گورزی كوشنده‌یان له‌ داعش دا

هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و پێشمه‌رگه‌ شه‌وی رابردوو گورزی كوشنده‌یان له‌ داعش دا

هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و پێشمه‌رگه‌ شه‌وی رابردوو 24-11-2014  گورزێكی كوشنده‌یان له‌ تیرۆرستانی داعش له‌شاری كۆبانێ گه‌یاندووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێكوشتوون.

ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی نزیك له‌یه‌په‌گه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ كۆبانێ چه‌ندین چالاكیان دژ به‌ تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامداو له‌ چالاكیه‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست  كوژراون.


وتیشی: هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌  نزیك ناوه‌ندی چاپ و هونه‌ر و كۆڵانی شاره‌وانی له‌ باشوری-رۆژهه‌لاتی كۆبانێ چه‌ندین چالاكیان دژ به‌ تیرۆرستان ئه‌نجامداو چه‌ند شوێنێك كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ داگیركرابوون پاككرانه‌وه‌.

رونشیكرده‌وه‌: ژماره‌ی كوژراوه‌كانی داعش به‌ ته‌واوی نه‌زانراوه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتون شه‌وی رابردوو 50 لاشه‌ی داعش گه‌یێندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی تل ئه‌بیه‌ز (گرێ سپی) كه‌ له‌ شه‌ره‌كانی شه‌وی رابردووی كۆبانێدا كوژراون.

ئه‌و چالاكوانه‌ مه‌ده‌نیه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: له‌ گونده‌كانی ئه‌لبلورو مه‌ناز له‌ رۆژئاوای كۆبانێ یه‌په‌گه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر تیرۆرستان، شه‌ر به‌ سه‌ختی تا به‌یانی به‌رده‌وامبوو به‌هۆی سه‌ختی شه‌ره‌كه‌شه‌وه‌ زیانه‌كانی داعش نه‌زانراون.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ تیرۆرستان به‌ هاوه‌ن ناوشاریان بۆردومان كردوه‌و به‌ دۆشكه‌ش ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كرد، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ رۆژهه‌لاتی كۆبانێ  سێ هێرشیان كرده‌ سه‌ر تیرۆرستان و زیانی زۆر پێگه‌یاندن.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket