چوارقوڕنه چله‌ی شه‌هیدێكی ده‌كاته‌وه
kurdistani 01:41 PM - 2014-10-31رۆژی 20/9/2014 له كۆباشی و له سه‌نگه‌ری به‌رگری دژبه تیرۆرستان شه‌هیدبوو.
سه‌عات 3ی پاش نیوه‌ڕۆی پێنج شه‌ممه 30-10-2014 له هۆڵی بۆنه‌كان له چوار قوڕنه به ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی شه‌هیدو هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند چله‌ی ماته‌مینی (خالیده رش ) به‌رێوه‌چوو كه رۆژی 20/9/2014 له كۆباشی و له سه‌نگه‌ری به‌رگری دژبه تیرۆرستان شه‌هیدبوو.
مه‌راسیمه‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆگیانی پاكی شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان دهستیپێكردو دواتر چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه‌و پاشان م.عمر قادر وتاری هاوبه‌شی مه‌ڵبه‌ندی 24 ی راپه‌رین و سه‌رپه‌رشتیاری كۆمیته‌ی بتوێنی خوێندوه.
دواتر‌و هه‌رله مه‌راسیمه‌كه‌دا ئارام قادر خه‌بات خه‌ڵاتی قادر خه‌باتی پێشكه‌شی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید كرد‌و له كۆتایشدا وتاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید له‌لایه‌ن مامۆستا سه‌لام برای خوێندرایه‌وه.
ژیاننامه‌ی شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ (خالیده ره‌ش)
شه‌هید خالید شێخ ئه‌مین ناسراوه به (خالیده ره‌ش ) له‌ڕێكه‌وتی 1/1/1980 له شارۆچكه‌ی چوار قورنه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕ‌و نیشتمان په‌روه‌ر له‌دایكبووه، ته‌مه‌نی 11 ساڵان بووه كاتێ باوكی له‌گه‌ڵ هاوڕێ كانی له شانه چه‌كداره‌كانی بروسك بۆرزگاری و ئازادی كوردستان له‌به‌هاری 1991 لهقهرهههنجیر شه‌هیدبووه.
جوانه‌مه‌رگ له‌به‌ر ژیانی هه‌ژاری خێزانه‌كه‌ی نه‌یتوانیوه درێژه به‌خوێندن بدات و له‌ساڵی 1995 بۆ درێژه‌دان به ڕێبازی باوكی ده‌بێت به پێشمه‌رگه له‌هێزی مه‌ڵبه‌ندی 8ی راپه‌رین و له‌ساڵی 1997 له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌چێته فه‌رمانده‌ی دووكان و له‌به‌ر لێهاتووی ده‌بێت به فه‌رمانده‌ی كه‌رت لهلهشكری یه‌كی عوسمانی مام كریم، له‌دوای گۆڕینی هێزی پێشمه‌رگه بۆسیسته‌می هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربازی ده‌بێت به (نائب چابگ) و دوا جار ناوی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی بچێت بۆخولی ئه‌فسه‌ران، به‌ڵام به‌داخه‌وه شه‌هیدبوونی رێگه‌ی نه‌دا خه‌ونی كاكه خالیدی جوانه‌مه‌رگ بێته‌دی و له دژی شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی گروپی تیرۆریستی داعش ده‌چێته به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆبه‌رگری كردن له‌خاك و نیشتمان بۆیه له 20/9/2014 جه‌سته‌ی خۆی ده‌كاته قوربانی ئازادی كوردستان و لهبهرزایهكانی كۆباشی له‌گه‌ڵ پێنج له هه‌ڤاڵه‌كانی له پارێزگاری له نیشتمان به‌هۆی چاندنی بۆب له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش خۆی و سێ له هه‌ڤاڵانی شه‌هید ده‌بن به‌ناوه‌كانی (وه‌ستا محمد‌و محمد شه‌هاب و بهختیارو تهوهكهلی) هه‌ر له‌وشه‌ڕه‌دا برایه‌كی به‌ناوی (ئاواره) به سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
شه‌هید خالید سێیه‌مین شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی كهلهرسه رێبازی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ربه‌خۆی و ئازادی كوردستاندا مێژووی رزگاری وبه‌رگری به‌خوێنی خۆیان نوسیوه‌ته‌وه.
شه‌هید خالید له‌دوای خۆی چوار منداڵی چاوگه‌شی بۆ نیشتمان جیهێشتووه به ناوه‌كانی (هه‌ڵوێست و مه‌به‌ست و به‌هه‌ست و هه‌ڵبه‌ست)
هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی شه‌هید خالیدی جوانه‌مه‌رگ وسه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری و به‌رگری له‌خاكی كوردستان.
PUKmedia ئه‌میر حه‌سه‌ن
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25