به‌ڵگه‌ی نوێ به‌جینۆسایدی ئێزدیه‌كان ده‌درێته دادگای نێوده‌وڵه‌تی
kurdistani 09:55 PM - 2014-10-17كاره‌كان به‌رده‌وامن
لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزییدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر چه‌ندان به‌ڵگه‌ی جینۆساید ده‌ده‌نه دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی.
به‌مه‌به‌ستی تیشك خستنه سه‌ر دوایین كاره‌كانی لیژنه‌كه‌یان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 17-10-2014، لیژنه‌ی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر له دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌رۆكی لیژنه‌كه رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌كه‌مان پێكهات له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی چر كارمان له‌سه‌ر دۆسێی جینواسد كردوه و چه‌ندان به‌ڵگه و وته‌ی شاهید حالمان كۆكردۆته‌وه سودمان له‌و بڵاوكراوانه وه‌رگرتووه كه تیرۆرستانه‌ی داعش تیایدا دانیان به تاوانه‌كانیان ناوه هه‌روه‌ك وه‌ته‌ی رزگاربووانی تاوانه‌كانی داعش وه‌رگیراوه.
هه‌روه‌ها وتی: له ئێستادا بۆ هه‌نگاوی داهاتوومان ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه پێشكه‌ش به دادگای بالای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی له لاهای ده‌كه‌ین به‌و هیوایه‌ی بتوانین كه‌یسی جینۆسایدی كوردانی ئیزیدی له‌و ناوه‌نده نێو ده‌له‌تیه بجولێنین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌كه‌مان له چه‌ند رۆژی دادێ سه‌ردانی لاهای ده‌كات و دواتریش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی په‌رله‌مانی یه‌كیتی ئه‌روپا ده‌كه‌ین و له‌وێشه‌وه سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ له جنیف ده‌كه‌ین تاكو ئه‌و راپۆرتانه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ین كه لیژنه‌كه‌مان ئاماده‌ی كردووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ی و ئاینیه‌كانی تر ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه لیژنه‌كه‌یان له رێگه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی له‌دهوك له‌سه‌ره‌تای كاره‌كاندا كردویانه‌وه چه‌ندان لێكولێنه‌وه ئه‌نجام دراوه و چه‌ندان شاهید حاڵ وته‌یان لێ وه‌رگیراوه و كراوه‌ته به‌ڵگه‌ی یاسایی به‌و هیوایه‌ی پشتیوانی باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌و كه‌یسه بجوڵێنێ.
له‌وڵامی ئه‌وه‌ی كه عیراق ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی نییه لیژنه‌كه چۆن ده‌توانی كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكات: سه‌رۆكی لیژنه وتی: ناكرێ ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان بین تا عیراق ده‌بێته ئه‌ندامی دادگا بۆیه رێگای یاسایی ترمان دۆزیوه‌ته‌وه به‌و هیوایه‌ی بتوانێ قه‌ناعه‌ت به داواكاری گشتی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی بهێنین و كه‌یسته‌كه بجوڵێنین.
شایانی باسه لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ی و ئاینیه‌كانی تر به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمودی حاجی ێالح و ئه‌ندامیه‌تی مه‌حمه‌د قادر هاودیانی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم سكرتێری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حسێن قاسم حه‌سون كه‌سایه‌تی ئیزیدی پێكهاتووه.
PUKmedia فوئاد عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07