riklam

تیرۆرستانی داعش سێیه‌م گرته‌ی ڤیدیۆی دیلێكی به‌ریتانی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

kurdistani 12:08 PM - 2014-09-30
جۆن كانتلی رۆژنامه‌نوس‌

جۆن كانتلی رۆژنامه‌نوس‌

رێكخراوی تیرۆرستی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی عیراق و شام ناسراو به‌ (داعش)، سێیه‌م گرته‌ی ڤیدیۆیی دیلێكی به‌ریتانی بڵاوكرده‌وه‌.


له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا ئه‌و دیله‌ به‌ریتانیه‌ نامه‌یه‌ك ده‌خوێنێته‌وه‌ كه‌ ئاڕاسته‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا كراوه‌ له‌ لایه‌ن گروپی تیرۆرستی داعشه‌وه‌.


نامه‌كه‌ وه‌ڵامی ئه‌و وتانه‌یه‌ كه‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ی یانزه‌هه‌مین هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر تیرۆرستانی داعش پێشكه‌شیكردبوو.


له‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی عیراق و شام، پێشوازی له‌و سوپایه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مریكا له‌سه‌رو به‌ندی پێكهێنانێیه‌تی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش.


ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ ته‌نها 5 ده‌قیقه‌یه‌و دیله‌ به‌ریتانیه‌كه‌ له‌ پشتییه‌وه‌ په‌رده‌یه‌كی ره‌شه‌ كاتێك وته‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات.


جێی باسه‌ ئه‌و دیله‌ به‌ریتانییه‌ ناوی جۆن كانتلی-یه‌و رۆژنامه‌نوسه‌و له‌ ساڵی 2012 دووجار رفێندراوه‌، جاری یه‌كه‌م له‌ مانگی 7دا بووه‌ به‌یارمه‌تی سوپای ئازادی سوریا توانیویه‌تی هه‌ڵبێت و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌ریتانیا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك هاتوه‌ته‌وه‌ سوریاو ئه‌وكاته‌ش بۆ جاری دووه‌م رفێندراوه‌و له‌ ئێستاشدا له‌لای گروپی تیرۆرستی داعشه‌.


هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی رابردوودا گروپی تیرۆرستی داعش دوو گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا سه‌ری دوو دیلی بڕی، كه‌ یه‌كێكیان ئه‌مریكی بوو ئه‌وی تیریشان به‌ریتانی بوو.


PUKmedia     و / هۆزان رۆسته‌م
سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket