riklam

كۆبانی.. تیرۆرستانی داعش گورزی كوشنده‌یان به‌رده‌كه‌وێت

kurdistani 10:31 AM - 2014-09-21
20 تیرۆرستی داعش كوژران

20 تیرۆرستی داعش كوژران

له‌ئه‌نجامی شه‌ڕوپێكدادانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و تیرۆرستانی داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ 20 تیرۆرستی داعش كوژران و زیانێكی زۆريشيان به‌ركه‌وت.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردۆته‌وه‌: شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ له‌ سه‌عات 11:30 ده‌قیقه‌ی شه‌وی رابردوو 20-9-2014 له‌ گونده‌كانی ئه‌ین ئه‌لبات و تلك و قه‌به‌جوغی رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی له‌ دوو روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدا له‌ دژی تیرۆرستانی داعش 20 تیرۆرستیان  كوشت و ئۆتۆمبێلێك و دۆشكه‌یه‌كی جۆری  23 یان تێكشكاندو شه‌ش ئۆتۆمبێلی تریش گورزیان به‌ركه‌وت.

شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له‌ باشوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كۆبانێ كه‌ له‌ 15 ی ئه‌یلول له‌ نێوان هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) و تیرۆرستانی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ناسراو به‌ (داعش) به‌ سه‌ختی ده‌ستیپێكردوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه‌، له‌سه‌رجه‌می شه‌ڕوپێكدادانه‌كاندا تیرۆرستان گورزی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket