داعش له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه خۆڕاگر نه‌بووه
kurdistani 04:59 PM - 2014-09-16پشتیوانی و پشتگیری بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كورستان دووپاتكرایه‌وه
به مه‌به‌ستی پشتیوانی و پشتگیریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ره‌وه‌ند كوڕی شه‌هیدی سه‌ركرده جه‌بار فه‌رمان، رۆژی 15-9-2014 به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كاروباری ئایینی و راوێژكاری كاروباری مه‌كته‌بی شه‌هیدان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كان و وه‌فدیكی یاوه‌ری، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینیان كرد‌و له‌لایه‌ن شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و حاكم عومران جێگری مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازیكران.
له دیدارێكدا، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین باسی له ره‌وش و بارودۆخی ناوچه‌كه‌و پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند كه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ئارامی و سه‌قامگیری به‌ته‌واوه‌تی باڵ به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌كێشێت كه گروپه تیرۆرستیه‌كان و چه‌كدارانی داعش خۆیان تیادا مه‌ڵاس داوه‌و خه‌ڵكه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر جێگه‌و ماڵ و حاڵی خۆیان.
له به‌رامبه‌ردا، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان رۆڵی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی به‌رز نرخاند كه له ماوه‌ی رابردوودا هاوشانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له مه‌یداندا بوون بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و ناحه‌زانی ئازادی خه‌ڵك و خاكی نیشتمان، هاوكات پشتیوانی خۆی بۆ مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین دووپاتكرده‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه تاریكپه‌ره‌ستانه‌ی ناوچه‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر دوێنێ هه‌ریه‌ك له شێركۆ میروه‌یس لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، به یاوه‌ری وه‌فدی هاوڕێیان سه‌ردانی محه‌مه‌د حاجی قادر جێگری فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوری گه‌رمه‌سێر كرد.
له دیدارێكدا رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رز نرخێنرا، كه له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و ناحه‌زانی دیموكراسی بوونه‌ته شاخێكی پۆڵایین و سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كه‌ن، ئاماژه‌شیان به‌وه كرد كه داعش هه‌رگیز له به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه خۆڕاگر نه‌بووه‌و به به‌رده‌وامی شپرزه‌و سه‌رلێشێواوه‌و له ئێستاشدا ئه‌و هێزه نیشتمانیه له ئاماده‌باشی ته‌واودا بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و گروپانه‌ی كه تاریكپه‌رستن و چاویان به نیشتمان و خاكی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت، هه‌روه‌ها پشتیوانی و پشتگیری بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كورستان دووپاتكرایه‌وه.
دواتر شێركۆ میروه‌یس و بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و محه‌مه‌د حاجی قادر جێگری فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوری گه‌رمه‌سێرو وه‌فدی یاوه‌ریان، سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگیان كرد.
له وته‌یه‌كدا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین ئاماژه‌ی به وره‌به‌رزی و ئیراده‌ی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان له پارێزگاریكردنی خاكی ناوچه دابڕێنراوه‌كان كرد‌و ئه‌وه‌شی به‌ده‌ستكه‌وتێكی وه‌سفنه‌كراو زانی له پێناو پاراستنی خاكی كوردستان قوربانی بده‌ن و ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه به‌دیبهێنن، هه‌روه‌ها پشتیوانی و پشتگیری خۆیشی بۆیان دووپاتكرده‌وه.
لای خۆیه‌وه بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان روونكرده‌وه‌و رۆڵی ئه‌و هێزه‌ی به‌گرنگ وه‌سفكرد له پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان و پارێزگاریكردن له خاكی نیشتمان، وتیشی: هێزی پێشمه‌رگه له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتكردن بووه‌و قوربانی گه‌وره‌ی به‌خشێوه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئامانج و مافه ره‌واكانی گه‌لی سته‌مدیده‌ی كورد، بۆیه ئێستاش به‌هه‌مانشێوه سنگی خۆیان كردووه‌ته قه‌ڵغانی به‌رگری بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و هاووڵاتیانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان.
له كۆتاییشدا له بارودۆخی ئه‌و هێزه ماندوونه‌ناسه‌ی پرسییه‌وه‌و ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی دووپاتكرده‌وه له پێناو پشتیوانیكردن له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
پاشان شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند به یاوه‌ری بڵێسه جه‌بار فه‌رمان و وه‌فدی هاوڕێیان سه‌ردانی مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر كرد.
له وته‌یه‌كدا فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه باسی له خۆڕاگری و ئازایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی كرد له به‌رامبه‌ر تیرۆرستان و پارێزگاریكردن له گیان و ماڵی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بۆ ئیراده‌و وره‌به‌رزی ئه‌و هێزانه گه‌ڕانده‌وه له داكۆكیكردنی خاكی ناوچه دابڕێنراوه‌كان.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا رۆڵی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی به‌رز نرخاند كه شانبه‌شانی هێزی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌و هاوكارو پشتیوانی ئه‌و هێزه به‌جه‌رگه بوون له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
لای خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له شێركۆ میروه‌یس و بڵێسه جه‌بار فه‌مان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ده‌ستخۆشیان له به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كرد له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه مێژوو شایه‌تحاڵی ئه‌و راستیه‌یه كه هێزی پێشمه‌رگه چۆن وانه‌ی به دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان داوه‌و ئێستاش به‌هه‌مانشێوه ئاماده‌ن به‌رگری له خاكی كوردستان و هاووڵاتیان بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی و به‌دیهێنانی خواست و ئامانجی گه‌له‌كه‌مان و له‌ناوبردنی هێزی تیرۆرستان و ناحه‌زانی ئازادی ئه‌م خاكه.
PUKmedia دیار جه‌وهه‌ر - خانه‌قین
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25