ئه‌ڵمانیا له‌دوای جه‌نگی جیهانییه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره هاوكاری هه‌رێم ده‌كات
kurdistani 05:28 PM - 2014-09-01"تائێستا به‌بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ هاوكاریمان ناردووه، به‌رده‌وامیش ده‌بین"
یهنگیلا میركل له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا: به ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان، بڕیارماندا كۆمه‌كی چه‌ك و پێداویستی پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین
ئه‌مڕۆ 1-9-2014 له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیادا، ئه‌نگیلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه حكومه‌ته‌كه‌ی كۆمه‌كی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت، ئه‌م بڕیاره‌شی به‌سته‌وه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ڵمانیاو پێشیوابوو كه ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی داعش ته‌نها مه‌ترسی نیه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، بگره مه‌ترسیه بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به ئه‌ڵمانیاشه‌وه.
مێركل له وتاره‌كه‌یدا سیاسه‌تی ئه‌ڵمانیای سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌كان خسته‌ڕوو، پێشیوابوو كه شه‌ڕو جه‌نگ چاره‌سه‌ر نیه، چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌كرێت ببێته بنه‌مای چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و له‌وڕووه‌وه چه‌ندین نموونه‌ی هێنایه‌وه.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی مه‌ترسیداری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، مێركل رایگه‌یاند: پرسی ئه‌مڕۆمان په‌یوه‌ندی به ناردنی سه‌ربازه‌وه نیه، به‌ڵكو له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی كوشتن و بڕین و رفاندن و ماڵوێرانی ده‌وڵه‌تی ئسلامیدا كه په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانیانی عیراقیان داوه، ده‌مانزانی ئه‌وانه مه‌ترسیدارن ته‌نانه‌ت په‌لاماری كه‌مینه پێكهاته‌و ئایینیه‌كانی تریشیان دا، بۆ نموونه به مه‌سیحییه‌كانیان وتووه یان ده‌بنه ئیسلام یان ده‌تانكوژین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه كه‌مینه‌ی ئایینی ئێزیدی و هه‌زاران كه‌سیان له چیای شه‌نگال ئاواره كرد‌و تووشی ماڵوێرانیان كردن، كه دواجار ئه‌مریكا توانی رۆڵی خۆی له رزگاركردنیان ببینێت.
مێركل پێیوابوو كه ئه‌مانه مه‌سه‌له‌ی ئایینیان زۆر خراپ و به‌هه‌ڵه به‌كارهێناوه‌و ته‌نانه‌ت دژی سوننه‌و شیعه‌شن، دووپاتیشیكرده‌وه كه وه‌ك ئه‌ڵمانیا هه‌میشه ئه‌وه‌مان وتووه شه‌ڕ چاره‌سه‌ر نیه، به‌ڵام هه‌ندێكجار چاره‌سه‌ری سه‌ربازیش له به‌رامبه‌ر هێزێكدا كه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن پێویسته‌و پێویسته ئه‌وه‌ی پێماندهكرێت، بیكه‌ین.
وتیشی: ئێمه پێشتر له‌گه‌ڵ هاوڕێیانمان له یه‌كێتی ئه‌وروپا قسه‌مان كردووه‌و بارودۆخه‌كه‌مان ههڵسهنگاندووهو ته‌نانه‌ت ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش له‌به‌رچاو ده‌گرین كه ره‌نگه ناردنی چه‌ك كاردانه‌وه‌ی له كاتی تردا لێبكه‌وێته‌وه، كه پێویست بكات جارێكی تر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، له‌كاتێكدا كه ده‌بینین نزیكه‌ی 400 كه‌س له ئه‌ڵمانیاوه چوونه‌ته ئه‌و ناوچانه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیاو كاری تیرۆرستی بكه‌ن، بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگه پێشڕه‌وییه‌كانی داعش كه به‌هۆی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێشكه‌وتوو به‌ده‌ستیانهێناوه، رایانبگرین، چونكه ئه‌م گروپه خاوه‌نی سه‌رچاوه‌یه‌كی ماددی گه‌وره‌یه‌و كه‌س نه‌یده‌زانی ئه‌مانه له شه‌ڕدا چه‌ند ترسناكن و بینیمان هێزێكی فراوانن، بۆیه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئه‌ڵمانیاش.
مێركل له قسه‌كانیدا وتیشی: ئێمه ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسیانه بووه‌ته‌وه‌و به‌رگری له ناوچه‌كه‌یان كردووه‌و هاوكاری هه‌زاران ئاواره‌ی كردووه‌و پێشوازی لێكردوون، كه ده‌بێت ئێمه سوپاسیان بكه‌ین.
هه‌روه‌ها مێركل پێیوابوو كه ده‌بێت ئه‌ڵمانیاو ئه‌وروپاو ناتۆ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بدات و ره‌چاوی ئه‌وه‌ش بكرێت كه ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی ئیسلامی هێزێكی زۆریان كۆكردووه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه ئێمه وه‌ك حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیارماندا كه كۆمه‌ك و هاوكاری سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
راشیگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی هاوكاری مرۆیی‌دا تائێستا به‌بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ هاوكاریمان ناردووه، به‌رده‌وامیش ده‌بین، ته‌نانه‌ت ئاماده‌ین به‌شێك له‌و ئاوارانه‌ش وه‌ربگرین كه ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ئه‌ڵمانیا.
مێركل سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره روونیشیكردهوهو رایگه‌یاند كه ده‌بێت كارێك بكه‌ین بڕوامان پێی هه‌بێت، ئێمه كاتێك بڕیارماندا له رێگه‌ی توێژینه‌وه‌وه بڕیارماندا، ئێمه له‌وه‌مان كۆڵیوه‌ته‌وه كه مه‌ترسی تیرۆرستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌وه گه‌وره‌تره، كه به‌قورسی بزانین بیر له ناردنی چه‌ك بكه‌ینه‌وه بۆ ناوچه‌ی جه‌نگ و كێشه‌دار، بۆیه ئێمه شانسی ئه‌وه‌مان هه‌یه ژیانی خه‌ڵكانێك بپارێزین و بتوانین به‌شداربین له وه‌ستاندنی ئه‌و ترس و تیرۆر‌و تۆقاندنه كه به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامده‌درێت، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌مایه‌دا بین كه خه‌ڵكانێك هه‌یه پێویستیان به كۆمه‌كه، عیراق و پێشمه‌رگه‌و ئه‌مریكا توانیویانه تا راده‌یه‌ك ئهوهیرشانه رابگرن كه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌شه‌وه هه‌یه.
مێركل له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: كۆتایی بڕیاره‌كه پرۆسه‌یه‌كی سیاسییه، بۆیه عیراق پێویستی به‌وه‌یه یه‌كده‌نگی خۆی بپارێزێت نه‌ك لاوازببێت، عیراقیه‌كان ده‌بێت پێگه‌ی خۆیان له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌دا به‌هێزبكه‌ن، ئێمه له‌گه‌ڵ هاوكارانمان له یه‌كێتی ئه‌وروپاو عیراقیش ده‌بێت باسی ئه‌وه بكه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان پێویستیان به هاوكاری سه‌ربازیش هه‌یه، ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه چه‌ك بنێرین و ئێستا حكومه‌ت ده‌توانێت چه‌ك بنێرێت.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستییه سه‌ربازییانه رێوشوێنی خۆی بۆ گیراوه‌ته‌به‌رو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدا ئه‌نجامدراوه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا وتی: دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌ڵمانیا بڕیاریكی له‌وجۆره بدات و هیوادارین به‌م هاوكارییانه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانین رێگه له تیرۆرستان بگرین و رۆڵی خۆمان بگێڕین.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25