riklam

مه‌یدانی دارفرۆشانی رانیه‌ گڕ ده‌گرێت

kurdistani 04:27 PM - 2014-07-27
 ئاگره‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵكراوه‌

ئاگره‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵكراوه‌

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 27-7-2014، به‌هۆكارێكی نادیار مه‌یدانی دارفرۆشانی رانیه‌ ئاگڕی گرت و جگه‌ له‌ زیانی مادی زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌قیب حسێن عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی راپه‌رین به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند هاووڵاتیه‌كه‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ به‌ بوونی ئاگرێك له‌ مه‌یدانی دارفرشه‌كانی رانیه‌ ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، به‌ڵام ئاگره‌كه‌ زۆر به‌زووی ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌ند هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و مه‌یدانه‌ سوتا و پاش هه‌وڵ ماندووبونێكی زۆرتوانیمان ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ین و كارگه‌یه‌كی غازیش كه‌ له‌ نزیك ئه‌و شوێنه‌دا هه‌یه‌ له‌ ئاگره‌كه‌ بیپارێزین.

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ش، وتی: له‌ نزیك شوێنی رووداوه‌كه‌ چه‌ند ده‌به‌یه‌كی به‌نزینی لێ بووه‌ پێده‌چێت گه‌رما كاری كردبێته‌ سه‌ر ئه‌و به‌نزینه‌و بوبێته‌ هۆكاری ئه‌و ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه‌ و له‌كاتی سه‌رقاڵی كارمه‌ندانی ئاگر كوژێنه‌وه‌شدا، دوو كارمه‌ندمان باری ته‌ندروستیان تێك چوو كه‌ دوكه‌ڵ كاری كردبووه‌ سه‌ر سیه‌كانیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌ كراون و له‌ ئێستادا باری ته‌ندروستیان جێگیره‌ و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ده‌گه‌رێنه‌وه‌ سه‌ركاری خۆیان.

وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی راپه‌رین وتیشی: دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ش له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی قه‌زای رانیه‌ لیژنه‌یه‌كمان پێك هێناوه‌ بۆ مه‌زه‌نده‌كردنی زه‌ره‌رو زیانه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌ .


PUKmedia ئاری مسته‌فا-رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket